نەورۆزی ٢٠٢٤ هەڵمەتی جیهانیی ئازادی گەیاندە ئاستێکی بەرز

لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کرا. رێبەر ئاپۆ بەر لە ٥٠ ساڵ بۆ ئەوەی رێپێوانی نەورۆز بخاتەڕێ، بە پێنج گەنجەوە دەستیپێکرد. ئێستا بە دەیان ملیۆن لەو ئاستەدا خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن.

دوران کاڵکان

ئێمە لە نەورۆزی ٢٠٢٤داین، بە گوێرەی مێژوو نەورۆزی ٢٦٣٦ە. وەک بزوتنەوەکەمان ئێمە نەورۆز وەک نەورۆزی ئازادی رادەگەیەنین. پێشوازی لەو هەڵمەتە جیهانیە دەکەین کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکراوە. لە هەموو گۆڕەپانەکان، یەکێک گەورەترین نەورۆزەکان، شکۆدارترینەکانی هەموو کاتەکان کە ئاستی هەڵمەتەکان پێکدەهێنێت. لە چوارپارچەی کوردستان، لە چوار لای جیهان، گەلی کورد، ژنان، گەنجان، دۆستان، هەموو گەلانی بندەست، هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن و لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ هاوار دەکەن. لە سەر بنەمای ئەوانە، ئێمە نەورۆزی هەموو هاوڕێیانمان بە تایبەتی رێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان و گەلانی بندەست پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی نەورۆزی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە ئەم نەورۆزەیان بۆ هەموو ئەوانەی تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن کردە دیاری و جۆش و خرۆشێکی گەورە پیرۆز دەکەین و بۆ تێکۆشانی ئازادی ئەوان هیوای سەرکەوتن دەخوازین.

ئێمە شەهیدانی نەورۆزمان لە کەسایەتی هاوڕێ مەزڵوم دۆغان، زەکیە، رەهشان، بێریڤان، رۆناهی و هەموو شەهیدانمان کە لەم دەیان ساڵەدا لە تێکۆشانی گەریلادا شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە.

بێگومان نەورۆز یەک لە ئەفسانە دیارەکانی مێژووی مرۆڤایەتیە. بەڵام مێژوو لە هەمان کاتدا شایەتی ئەو راستیەیە کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لە دژی زوحاکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە راستیش ئەفسانەی نەورۆز وەک راستیەک بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ئەم سەردەمە کەلەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و بناغەکانی رێکخستنی پەکەکە لە نەورۆزی ١٩٧٣ دانران، ئەمڕۆ بووەتە بەرجستەترین راستی مرۆڤایەتی ئازاد. ئیتر هەموو کەس دەتوانێت ئەوە ببینێت. ئاگری نەورۆز لە هەموو گۆڕەپانێکی جیهان دادەگیرسێت، مرۆڤایەتی بە نەورۆز ئاشنا دەبێت. ئاگری نەورۆز و تامەزرۆیی ئازادیی و سەرکەوتنی هەموو بندەستان، ژنان، گەنجان و هەموو مرۆڤایەتی لەخۆدەگرێت. نەورۆز یەک لە پتەوترین هێزەکانی خێرا بڵاوبوونەوەی ئازادی، وشیاری، ئیرادە و جۆش و خرۆشە و تەنانەت دەتوانین وەک یەکلاکەرەوە سەردەم ناودێری بکەین. ئەو رێپێوانی ئازادیەی کە لە ٥٢یەمین ساڵەیدایە کە رێبەر ئاپۆ دەستیپێکردبوو، تێکۆشانی ئازادی کە لە هێڵی قارەمانێتیدا بەڕێوەدەچێت؛ بە شێوە راستی خۆی نەورۆزی بۆ ئازادی، وشیاری، چالاکی و سەرکەوتن کردووە بە ئیرادەیەکی زیندوو. راستی نەورۆز لە راستیدا لەم تێکۆشانەدا دەژی و خۆی بونیاد دەنێنێت. ئەگەر بمانەوێت تێبگەین نەورۆز چییە، مرۆڤ لەم رێپێوانە گەورەیەی ئازادی بڕوانێت کە نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە، هەروەها لەو تێکۆشانەی کە لە هەموو هەنگاو و ساتێکی ئەوەدا دەکرێت، بڕوانێت بەسە. بێگومان هیج شتێک لە خۆیەوە رووینەداوە، بە ئاسانیس بەرەوپێش نەچووە. هەموو ساتێک، هەموو چرکەیەکی ئەم تێکۆشانە پەنجا ساڵیە، رێپێوانی گەورەی ئازادی بە تێکۆشانی ' بێ وچان'ی بە دەربرینی رێبەر ئاپۆ بە ئەنجام گەیشتووە و سەرکەوتووە. قارەمانێتیەکی گەورە لە هەموو ساتێکیدا بە ئەنجام گەیشتووە. پرۆسەیەک کە بە وشیارییەکی قووڵی مێژوویی، بە تێگەیشتنی راستی زانستی مێژوو و بنەمایەک کە لە سەر ئەو بناغەیە وانەی راست لە مێژووی کورد و مێژووی مرۆڤایەتی وەربگرێت دەستیپێکرد و هەنگاوی سەرەتایی کە رێبەر ئاپۆ لە سەر ئەو بنەمایە هەڵیگرتن، ئەمڕۆ بوونە ئاگر، پەیجوری و تێکۆشانێکی ئازادی کە جیهان دەتەنێتەوە. بێگومان لەم بەرەوپێشچوونەدا زانستیبوونێکی قووڵی مێژوو هەیە، تێگەیشتنێکی راستی مێژوویی، نزیکایەتیەکی راستی زانسی مێژوو هەیە. خاوەنداری لەم داواکاری و وشیاریە کە شێوەی راستەقینەی جەوهەری ئافرێنەری زانستی مێژوویی دەژی، کە وەک دایکی هەموو زانیارییەکان پێناسە دەکات. یان نەیدەتوانی بەرەوپێشچوونێکی بەم جۆرە، پراتیکێکی لەم چەشنە بێنێتە کایەوە، لە رۆژی ئەمڕۆماندا لە ئاستی جیهانیدا ببێتە یەک لە گەورەترین جەژنەکان کە بوونی هەیە. هەروەها لە ژێر ئەو پێشکەوتنەوە بێگومان ژیانێک و پراتیکێک کە بە گوێرەی جەوهەری ئەم وشیاریەیە، لە ئارادایە. نزیکایەتی و هەڵوێستێک کە جەوهەری ئەوە پێچەوانە ناکاتەوە و پێوەی پەیوەستە لە ئارادایە. وەک ئەفسانەیەک، نەورۆز وێنای یەکگرتوویی دەکات، وێنای ئازادی دەکات، وێنای تێکۆشان دەکان، وێنای سەرکەوتن دەکات، ئیرادەی ئازادی گەلان و مرۆڤایەتی وێنا دەکات. لە رێگەی ئەوانەوە پناسە دەکرێت، لە دژی دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەت کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا گەورەترین بەڵارێداچوونە، تێکۆشانی ئازادی گەورە و سەرکەوتنی ئەوە کە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد لە کوردستان پێشخراوە، وێنا دەکات. ئەگەر لەمڕۆدا راستی نەورۆز لەلایەن کۆمەڵگەی کوردەوە بە گرێدرانێکی گەورەوە بە زیندوویی رادەگیرێت و بووەتە هێزێک کە بۆ گەلانی دراوسێ، بە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت جیهاندا بڵاوبووەتەوە، سەرچاوەکەی لە ئەو ناوەرۆک جەوهەرەوە وەردەگرێت.

بەڵێ وەک وەرز هاتنی بەهارە، زیندووبوونەوەی بەهار و بەرەوپێشچوونی ژیانی زیندەوەران لە لەایکبوونەوەیەکی نوێیە لە زستانەوە بەرەو بەهار پێناسەدەکرێت. گوزارشت لە لەدایکبوونەوە، ژیانی ئازاد، پەیوەستبوون بە ئازادی و رۆحی سەرکەوتن دەکات. ئەوەش مامەڵەکردنە لەگەڵ نەورۆز و پێناسەکردنیەتی. بەڵام لە جەوهەری ئازادیدا بە وشیاری ئازادی لە دژی هەموو جۆرە گوشار، چەوساندنەوە، باڵادەستی و هێرشەکان بەرخودان و سەرکەوتن هەیە. نەک هەر بەرخودان و تێکۆشان، بەڵکوو سەرکەوتنیش هەیە.

نەورۆز یەک لە هەنگاوە قارەمانێتیەکانی مێژووی کوردانە

راستیەک کە ئەو رێپێوانی ئازادیەی زیاتر لە پەنجا ساڵە بە رێبەر ئاپۆوە دەستیپێکردووە، مێژووی بەو رادەیە نوێکردووەتەوە، زیندووی کردووەتەوە و تا ئەمرۆی گەیاندووە، لەبەر ئەم دوو هۆکارەیە. یەک؛ بناغەی خۆی لە وشیاری قووڵی مێژوویی و خاوەنداری وەردەگرێت. دووەم؛ بەرەوپێشبردنی ژیانێکی پراتیک بە رژدبوونی گەورە بە گوێرەی وشیارییەک کە جەوهەرەکە بە شێوەی راست و پێویست وێنا دەکات. رێبەر ئاپۆ هەم ئەو وشیاریەی خوڵقاند، هەمیش ئەو ژیانەی هێنایە کایەوە. ئەو رێپێوانی ئازادییەی کە لە نەورۆزی ١٩٧٣ دەستیپێکرد، لەگەڵ هەر نەورۆزێک بەهێزبوو و بەرەوپێش چوو. بە وشیاری و چالاکی نوێ بەهێزی کرد و بەرەوپێشی برد. توانیبووی هەموو نەورۆزێک بکاتە سەرەتایەکی نوێ، لەدایکبوونێکی نوێ، هەنگاوێکی نوێ. لە قۆناغی پەنجا ساڵەی رابردوودا لە هەموو نەورۆزێکدا وشیاری ئازادی پەیوەستبوون و تێکۆشان زیاتر بەرەوپێشچووە. رێگەی لەبەردەم وشیاری، رێکخستنبوون و تێکۆشانی گەورەتر کردووەتەوە. هەموو نەورۆزێک لەوەی پێشتر زۆر گەورەتر بە ئازادی، وشیاری و رێکخستنبوون چالاکیەکانی بە ئەنجام گەیەندراون. بێگومان لەوەدا وشیاریەکی دروست هەیە، بە گوێرەی جەوهەری ئەو وشیاریە ژیان، بوێری و فیداکاریەک کە ئەو ژیانە دەیەوێت و قارەمانیەتیەک کە وێنای دەکات هەیە. هەربۆیە نەورۆز وەک بەرخودان و سەرکەوتن، رووداوێکی قارەمانێتیە. مێژووی کورد یەک لە هەنگاوەکانی قارەمانێتیە. هەڵوێستێکی قارەمانیە، ئیرادەبوون، چالاکی و سەرکەوتن وێنا دەکات.

بە گوێرەی ئەو راستیە رێپێوانی ئازادی کە بە رێبەر ئاپۆوە دەستیپێکرا، تایبەتمەندیەکی بە گوێرەی هێڵی قارەمانێتی رێپێوانەکە بەدەستهێنا. لایەنێکیشی ئەمەیە. بێگومان ئەو ئازایەتی و گیانبازییە کە ئەو دەگەیەنێت ئاستی قارەمانێتی. ئەوەش لەلایەن شەهیدانی تێکۆشانەوە وێنا دەکرێت. رۆحی ئازادیی نەورۆز، وشیاری، ئیرادە کە بە بوێری و گیانبازی لە هەموو نەورۆزێکدا باشتر زیندوودەبێتەوە، گەورە دەبێت و گەش دەبێت، بۆ تێکۆشان رێگە لەبەردەم چالاکی نوێی گەورە دەکاتەوە و ئەو چالاکیانە بە قوربانیدان بەدەستدەهێندرێن و جێبەجێکردیان، پێویستی بەوەیە کە تا ئاستی شەهیدبوون رێگەببڕدرێت و بە قارەمانێتیە بەشدار ببن. رێبەر ئاپۆ لە یەکەم هەنگاوەکانی رێپێوانی ئازادییەوە هەنگاو بە هەنگاو هێڵێکی قارەمانێتی بەم جۆرەی بەرەوپێش برد و لە کەسایەتی خۆیدا چەسپاندی. بێگومان نوێنەرایەتی هەرە گەورەی ئەوەش راستی بەرخودانی گەورەی زیندانە کە لە ساڵی ١٩٨٢دا لە دژی ستەم لەبەر کودەتای فاشیستی سەربازی ١٢ی ئەیلول کە لە دژی ئەو هێرشانە بە ئامانجی کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی مرۆڤایەتی لە دەرەوە و زیندانەکان ئەنجام دەدران، سەرکەوت. ئەوەی ئەو بەرخودانەی دەستپێکرد هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بوو. راستی نەورۆز وەک سەرچاوەیەک کە هێز بە بەرخودان دەدات بە، جۆرە و وشیاری ئازادی، ئیرادە و هێزی دەستپێکردنی رێپێوانی نوێی نەورۆزی ١٩٧٣یە. ئەوە راستیەکی وشیاری، رۆح، ئیرادە، بوێری و گیانبازییە کە نەورۆز لە مێژوودا جێی کردووەتەوە. ئەوەی تێکۆشان بەرەو هێڵی گیانبازی دەبات، بزوتنەوەکە دەکاتە بزوتنەوەیەکی گیانبازی، تەنیا وشیارییە مێژوویەکەیەتی. نەورۆزی ٨٢ کە لە رێگەی بەرخودانی هاوڕێ مەزڵوم دۆغانەوە سەرلەنوێ زیندوو بووەوە و دوای ئەوە بەرخودانی زیندانەکان کە لە دژی رژێمی فاشیستی سەربازی ١٢ی ئەیلول سەرکەوتنی گەورەی بیردۆزی بەدەستهێنا، هاتە کایەوە. ئێمە دەزانین کە ئەو بەرخودانە ئەو راستیەیە کە ماوەی ٤٢ ساڵە گیان بە بەر بەرخودانی گەل، گەریلا، چالاکیەکانی ژنان و گەنجاندا دەکات و وشیاری و ئیرادە دەخوڵقێنێت. ئەمڕۆ لە ٤٢هەمین ساڵیادیشیدا زیندوبوونی خۆی، هێزی فەرماندایین، سەرنجڕاکێشی و بە کورتی کاریگەری خۆی لە دەستنەداوە، هەروەها ئەوە ئاست و قووڵی چالاکیەکانی زۆر زیاتر کردووە. ٤٢ ساڵ بەر لە ئێستا نەک هەر زیندووبوون روون دەکاتەوە، لە دژی رژێمی فاشیستی سەربازی ١٢ی ئەیلول کە زیندانی ئامەدی دامەزران، چەخماخەیەکی داگیرساند و ئەمڕۆ لە ٤٢هەمین ساڵیادیدا بووەتە راستیەکی بەوجۆرە کە نەک هەر تەنیا تەواوی کوردستان، نەک هەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو هەموو جیهانی رووناک کردووەتەوە. هەموو کەسێک بەرخودانی زیندان هەڵدەسەنگێنێت، هەوڵ دەدات تێی بگات، هەمووان باسی راستی مەزڵوم دۆغان دەکەن. رێبەر ئاپۆ وتبووی، 'کاوەی هاوچەرخ'. داهێنەری ئەفسانەی کاوەی ئاسنگەری نوێ کردەوە، گەیاندیە ئەمڕۆمان و بەم جۆرە پێناسەی کرد.لەسەر ئەو بنەمایە رایگەیاند، کە وەک بەرخودانی نەورۆز بەرخودانی مەزڵوم دەستیپێکردووە و هەبوونی خۆی درێژە پێدەدات. بەسەدان، بە هەزاران گەنج، ژن و پیاو هەڵکەوتوون و بوونە شوێنکەوتووی ئەو، بە ئازایەتیەکی گەورەوە بەشدارییان لە تێکۆشاندا کردووە. لە خۆسوتاندنەوە تا خۆتەقاندنەوە لە ناو دوژمن، بە هەموو رێبازەکان دژی دوژمن شەڕیان کردووە و تێکۆشانی ئازادی فرەڕەنگ، شەڕی ئازادی هاتووەتە ئاراوە. لە هەر هەنگاوێکی ئەم شەڕەدا شەهیدانی گەورەی قارەمان گیانیان بەخت کرد. هەموو نەورۆزێک قارەمانێتیەک بوو، چالاکی نوێی گەورە و شەهیدانی نوێ پێسکەش کران. بێگومان وەها تێکۆشانێک بوو کە ئەوەی زیندووکردەوە، ئەو چەخماخەیەی کە ٤٢ ساڵ بەر لەئێستا لە زیندانی ئامەد داگیرسا، گەشاندیەوە، بەهێزی کرد، تا رۆژی ئەمڕۆمان هەڵگیرت و بووە مایەی ئەوەی زیندووبوون و کاریگەریەکە ئەوەندە بە بەهێزی بژی. هەوڵدانی رێبەرایەتی بوو کە بە فکر، رۆح و ئیرادەیەکی بەردەوام تێکۆشانێکی بەوم جۆرە گەورە کرد و شەهیدانی قارەمان کە خوێن، ژیان و گیانیان بەم تێکۆشانە بەخشی هاتنە کایەوە و بوون بە راستیەک.

خۆگەیاندن بە وشیاری و ئیرادەی تێکۆشان گەورەترین سەرچاوەی دڵخۆشی و جۆش و خرۆشە

ئەفسانە ئەمڕۆ بووەتە بنچینەییترین راستی. ئەگەر ئێمە نەورۆز پیرۆز بکەین و پیرۆزبایی راست ئەنجام بدەین، بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەو تێپێوانە گەورە ئازادیە ٥٠ ساڵیە کە وەرچەرخانی مێژوویی قووڵی تائەمڕۆ بە دروستی تێبگەین، ئەم تێکۆشانە بە چ رۆحێک، وشیاریەک، ئیرادە و قارەمانێتیەک لە هەموو هەنگاوێکدا بەرەوپێشچووە، بە چ قوربانیدانێک گەیشتووەتە ئەمڕۆ دەبێت بە دروستی درکی پێبکرێت. خۆگەیاندن بە وشیاری و ئیرادەی تێکۆشان گەورەترین سەرچاوەی دڵخۆشی و جۆش و خرۆشە. ئەگەر تێکۆشان بەم جۆرە لەئارادابێت، بە دڵنیاییەوە لەوە باشتر هیچ شتێکی پڕ جۆش و خرۆش بوونی نییە. بەتایبەتی ئەو تێکۆشانە سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، لە دژی هەموو جۆرە دواکەوتوویی، دەسيڵاتداری و سیستمی دەوڵەت، ئەقڵیەت و سیاسەتی سەردەستی پیاو کەو لە خۆی گرتووە گورز لە سەر گورزی لێدەدات، پێشکەوتن و دەستکەوتی نوێ دەهێنێتە کایەوە، لەسەر بنەمای ئازادی ژن ژیانی ئازاد هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێشەوە دەبات، لەوە خۆشتر هیچ شتێک بوونی نییە کە جۆش و خرۆش و هیوا بە مرۆڤەکان ببەخشێت.

لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا ئەو راستیە بوونی هەیە. جۆش، خرۆش و وشیاری کە لەم ئاستەدا هەیە، بە دڵنیاییەوە بنەمای خۆی لەو راستیەوە وەرگرتووە. ئەوەش دۆخێکە کە لێی تێدەگەین، بەڵام پێویستی بە تێگەیشتنێکی راست و دروست هەیە. بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە راستی تێکۆشان، چۆن بەڕێوەدەبرێت، ئەوانەی پێشەنگایەتی دەکەن چ قوربانیەک دەدەن و بەرەوپێشی دەبەن و دەیگەیەننە سەرکەوتن  دەبێت بە باشی بەوە بزانرێت. پێویستە ئەو هێڵی تێکۆشانە بە دروستی درکی پێبکرێت. تەنیا لە ئەنجامەکانی روانین، بینینی دەستکەوتەکانی، لە دوورە بە جۆش و خرۆشەوە ژیانکردن بەش ناکات. بەو جۆرەبوون و بەو جۆرە ژیان باشە و پێویستە، بەڵام ئەگەر هەست بە راستی بکەن و پەیوەست بن بە راستیەوە، دەگەنە ئەنجام. ئەگەر بەشداربوون لە تێکۆشاندا بکرێت راستتر و بە واتاتر دەبێت. لە ئەنجامی جۆش و خرۆش وەرگرتن و دابەشکرنی ئەوانە دەبێت مافەکەشی بخوازرێت. یاخود تەنیا لەلایەک لە ئەنجامەکان بڕوانن، دەستکەوتەکان ببینرێن، نەورۆز لەگەڵ پیرۆز بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە بیەوێت بژیت، ئەوە راست نییە. رەنگە رێگە لە بەردەم دۆخی بە بێ رەنجکێشان، تێکۆشان بەڕێوەبردن، زەوتکردنی ئەو دەستکەوتانەی بە دەستهاتوون بکاتەوە. ئەوە دەتوانێت بەو واتایە بێت کە هەندێک پارچەی لێوەربگرێت و بیگوازێتەوە بۆ ژیانی خۆی. بێگومان ئەوە راست نییە. ئەوە بە واتای دزی، چەوساندنەوە، زەوتکردنی ئەو بەهایانەیە کە کەسانی دیکە ئافراندوویانە و ئەو مامەڵە و هەڵوێستە خۆی لە خۆیدا پێچەوانەی راستی نەورۆزە. ئەوانەی ئەمە دەکەن، جەوهەری نەورۆز بەتاڵ دەکەنەوە، ئەوانەی لەسەر ئەو بنەمایە لە نەورۆز نزیک دەبنەوە، لە راستیدا نەورۆز لەناو دەبەن و لە جەوهەری خۆی دووری دەخەنەوە. دەیگۆڕن بۆ ئامرازێکی چەوساندنەوە، ئامرازێکی بەرژەوەندی، ئامرازێکی ژیان. بەڵام نەورۆز لە وشیاریەکەیدا، رۆحەکە، لە راستیی و ئەفسانەکەیدا نییە. لە راستی ژیانی ئەوانیشدا نییە. باش دەزانرێت کە ئەم تێکۆشانە زیاتر لە ٥٠ ساڵە چۆن پێشکەوتووە، چۆن لەگەڵ هەموو نەورۆزێکدا ژیاوە و بە چ رۆ، ئیرادە، تێکۆشان، فیداکاری، خوێن، ئارەقە و رەنج ئەوە هاتووەتە ئاراوە. تا ئێستاش ئەو راستیە زیندووە. ئەو وشیاریە بزر نەبووە، ئەو مێژووە نەگەیشتووەتە دۆخێکی بەوخۆرە کە پەردەپۆش بکرێت و بەلاڕێداببرێت. هێشتاش ئەو پێشەنگانەی کە لە ژیاندان بوونیان هەیە، ئەوانە بوونیان هەیە کە تێدەکۆشن و خاوەنداری لێدەکەن. راستی رێبەرایەتی هەیە، کە دەستی بەم تێکۆشانە کرد، تێکۆشانی خۆی درێژە پێدەدات، بە هەزاران شەهید شایەتی بۆ ئەم تێکۆشان و سەرکەوتنە دەدەن. رێگە نادەن کەس پێچەوانەی بکاتەوە، بە گوێرەی خۆی لێی تێبگات، بە گوێرەی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خاوەنداری لێبکات. نوێنەرایەتی جەوهەری نەورۆز دەکەن و فەرمان دەداتە هەموو کەس کە نەورۆز بە دروستی تێبگەن و بە دروستی بژین. دەبێت نەورۆز بەم جۆرە هەڵبسەنگێنین.

پەکەکە پارتێکی نەورۆزە

پەکەکە یەکەم کۆبوونەوەی لە رۆژێکی نەورۆزدا سازکرد و بنەمای رێکخستنی لە رۆژێکی نەورۆزدا دانا. هەرچەندە دامەزراندنی فەرمی ساڵانی دواتریش بێت، پەکەکە وەک پارتێک و بزوتنەوەیەکی نەورۆز هاتە ئاراوە. یەکەم بڕیاری گەورە لە نەورۆزدادرا. رێبەر ئاپۆ پەیوەستبوونی نەورۆز و پەکەکەی هێنایە زمان. بە شێوەیەکی گشتیی رۆح و وشیاری ئازادی پێکهات. وەک هێزی پێشەنگی تێکۆشانی گەریلا، بەم جۆرە هاتە ئاراوە. ئەو قارەمانێتیە گەورەیە بەم جۆرە هاتە کایەوە. شۆڕشی وشیاری ئازادی ژنان پەیوەست بەوەوە پێشخرا و بووە رێبەر و پێشەنگی هەموو شۆڕشەکان. گەنجانی کورد بەم وشیارییەوە بوونە ئاپۆئیست و بەو رادەیە بوێری و گیانبازی گەورەیان نیشاندا. ئەمە راستیەکی روون و دیارە.

پێویستە ئێمە گەشەدان و وشیاری نەتەوەیی کە راستی نەورۆز نیشان دەدەن، بە دروستی ببینین و ئەو گەشەسەندنانە بە دروستی تێبگەین. پێویستە ئێمە هەموو نەورۆزەکان بە گوێرەی واتاکەی پیرۆز بکەین. لەبەر ئەوەش پێویستە ئێمە نەورۆزەکان، لە سەر ئەو بنەمایانەی کە لە رێبەرایەتی و شەهیدان بە دروستی تێبگەین، لە سەر هێڵی نەورۆز رەخنە لە خۆمان بگرین و خۆمان پێشبخەین. نزیکایەتی راست بەرامبەر بە نەورۆز ئەمەیە. وشیاری مێژویی پێویستی ئەوە دەخاتەڕوو کە مرۆڤ بە دروستی تێبگات و تیایدا بژی، لەبەر ئەوەش پێویستە مرۆڤ خۆی لە هەڵە رزگار بکات، رەخنە لە خۆی بگرێت و خۆی پێس بخات و لەو رێگەوە گۆڕانکاری و شۆڕشی کەسایەتی بهێنێتەدی. پێناسەکانی نەورۆز وەک راستی ئازادی، ئافراندن و ژیانەوە بەم جۆرە هاتنە ئاراوە. پێویستە ئێمە ئەو راستیانە بە بۆنەی نەورۆزی ٢٠٢٤ەوە بخەینەڕوو. چونکە جۆش و خرۆش بەهێز و بەربڵاوە، گەورەیی لە بەرزترین راستیەکاندایە، ئەوەی دەردەکەوێت بە هێز و شکۆدارە. دەتوانین بڵێین کە گەورەترین نەورۆز بەڕێوەدەچێت. جۆش و خرۆشی نەورۆز کە ئەوە دەردەبڕێت، بەر لە چەند هەفتە دەستیپێکرد. لە ٢١ی ئادار گەیشتە بەرزترین ئاست. ملیۆنان مرۆڤ رژانە گۆڕەپانەکان. ئەوە لە ئامەد، لە هەموو گۆڕەپانەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە شێوەیەکی ئاشکرا نیشاندرا، هەروەها لە باشوور و هەمیش لە سەرتاسەری جیهان خۆی نیشاندا. لە ئەوروپاش بەم جۆرە بوو. گۆڕەپانەکانی پیرۆزبایی نەورۆز پڕ بوون، ژمارەی ئەو مرۆڤانەی بەهۆی جۆش و خرۆشی نەورۆزەوە سەرخۆش بوون گەیشتە ملیۆنان و دیارە دەگاتە دەیان ملیۆنیش. تەنیا لە رۆژئاوا و رۆژهەڵات بە تەنیا خۆیان ئاستێک کە دەگاتە نزیکەی دەیان ملیۆن، پێکهات. کاتێک لەگەڵ باکوور و دەرەوەی وڵات یەکدەگرن و گەلی کورد خاوەنداری لە وشیاری، رۆح و تێکۆشانی نەتەوەیی خۆیان دەکەن، کە لە سەر بنەمای شەڕی تایبەت بە تورکیادا بڵاوکراونەتەوە و بە راستی کاتێک ئەوانە دەخرێنە پاڵ یەک دەگاتە دەیان ملیۆن کەس. پێویستە مرۆڤ ئەو راستیە بە دروستی ببینێت، شتێکی ئاسایی نییە، لە جیهانی ئەمڕۆماندا هەژموونی سەرمایەداری جیهانی لە هەموو لایەنەکاندا هێرشێکی لیبڕالی بەرەوپێشبردووە، لە هەموو گۆڕەپانێکدا هێرشەکانی شەڕی تایبەت، شەڕی دەرونی، لە رێگەی راگەیاندن، تەکنەلۆژیا، هونەر و هتد ئەنجام دەدات. رۆح و مێشکی مرۆڤەکان لە رێگەی قڕکردنی کۆمەڵگاوە بەتاڵ دەکاتەوە. لە سایەی پیرۆزباییەکانی نەورۆز بە دەیان ملیۆن لە چوارپارچەی کوردستان و لە سەرتاسەری جیهان وشیار و راستیەکی بەم جۆرەی بە دەستهێناوە. ئەمە شتێکی ئاسایی نییە و پێویستە مرۆڤ بە گوێرەی ئەو راستیانە لەوانە نزیک ببێتەوە.

پێویستە کە ئێمە بە دروستی لەوە تێبگەین. ئەمرۆ دەیان ملیۆن مرۆڤ داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکەن. هەروەها پێویستیشە بە تەنیا و لە چوارچێوەی ئەو راستی و جۆشەدا هەڵنەسەنگێندرێت. هەروەها ئەو ملیۆنان مرۆڤەی کە دەخرۆشێنە گۆڕەپانەکان، چالاکی ئەنجام دەدەن و دەڕژێنە شەقامەکان خاوەنی وشیاری و ئیرادەیەکی گەورەن. هیچ شتێک لەخۆوە و بە بێ هۆکار دروست نابێت. چونکە سەرباری ئەو گوشار و هێرشانە، وشیاری، ئیرادە، ئازایەتی و فیداکارییەکی گەورە نەبێت، ئەوانە دروست ناب. گوشار و هێرشەکان دەرونی و ئایدۆلۆژیکن و لەبەرامبەر بەشداربووانی نەورۆز گوشار و هێرشی پۆلیسەکان لە هەموو شوێنێک نیشان دەدات. ئەوە لەو دەوڵەتانەی خۆیان وەک دیموکراتیک راگەیاندووە تا دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەردەخات. هەموو پێکهاتە سیاسیەکان بەو جۆرەن. گەر ئێمە بە شێوەیەکی باش لێی بڕوانین، نەورۆز بە واتای تێکۆشان لە دژی ئەم هێرشە دەرەونیە، مەعنەویەت و ئایدۆلۆژیایەکە. ئەوەش پێویستی بە وشیاری هەیە، پێویستی بە رێکخستنبوون هەیە، بناغەی ئەوە بوێری و گیانبازییە. ئەمە بێگومان بەو جۆرەیە. هەروەها لە زۆر شوێن لە بەرامبەر پەستانی وەرزی و ژینگەییش تێکۆشانێکی گەورە هەیە. سەرەڕای بەفرو سەرماش، پیر، منداڵ و نەخۆش پێکەوە بە رۆح و وشیاری بەرەو گۆڕەپانەکانی نەورۆز خرۆشان.

پێویستە کە ئێمە گوزارشتی بەرجستەی ئەوەش لە چوارچێوەی داواکاری ئاشکراشدا هەڵبسەنگێنین و شرۆڤەی بکەین. لە هەمان کاتدا ئەو جۆش و خرۆش، وشیاری و بوێریە گەورەیە دەگاتە ئەنجامێک. وێڕای هەموو جۆرە گوشارێکیش ئەمرۆ بە دەیان ملیۆن کەس لە گۆڕەپانەکان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵدەبڕن. بەشداربووان نەورۆز گوێیان بەو گوشار و بەربەستانەی بەردەمیان دەدا. ئەوان داوایەک دەخەنەڕوو. بە دەیان ملیۆن ئازادیخواز، لە چوارچێوەی هەمان داواکاریدا یەکدەنگ دەبن. ئاستی وشیاری، رێکخستنبوون و تێکۆشان بەم جۆرەیە. ئەوەش داوای ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە. ئەوەندە روونە ئەمە. راستی رێبەر ئاپۆ بەم رادەیە بە باشی دەزانرێت و ئەمە رێگە لەبەر ئەوە دەکاتەوە کە ئازادی خوازان بەو رادە زۆرە خاوەنداری لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بکەن. هەمووان ئازادی خۆیان لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەبینن. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئازادی و رزگاربوونی هەموو بندەستان، گەنجان، رەنجدەران و ژنانە. هەموان ئازادی خۆیان، هەبوونی خۆیان و ژیانی دیموکراتیک لە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەبینن و ئەوەش یەکێتیەکی بەوجۆرە دەردەخات و دەینوێنێت. ئەو هەڵمەتە تادێت گەورەتر دەبێت و خۆی لە سەرتاسەری جیهان نیشان دەدات. هەموو ئەمانە بۆ تێگەیشتن لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمرۆ زۆر گرنگن. پێویست بە هەڵسەنگاندنی باشتر دەکات. گەورەیی و درەوشاوەیی نەورۆز و راستی گەورەبوونی نەورۆزی ٢٠٢٤ لە هەموو نەورۆزەکان، بنچینەییە.

ئێمە وەک بزووتنەوە و گەل لە ساڵی ٢٠٢٤ وەک بەشێک لە بزووتنەوەی ئازادی جیهانی کە لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد دەستی پێکرد، پێشوازیمان لە نەورۆز کرد. ئەو هەڵمەتەی کە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2023 لە 74 ناوەندی جیهان دەستیپێکرد بە ناوی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد" بەردەوامی هەیە. ئەم هەڵمەتە لە زۆر بوار و ناوەندی جیهان لە لایەن ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، کرێکاران، زەحمەتکێشان، سەندیکاکان، ژنان، گەنجان، ئاکادیمیەکان، کەس و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان دەستیپێکرد. پێشەنگەکانی ئەم هەڵمەتە بریتین لە ئەکادیمیستەکان، سەندیکاکانی کرێکاران، کۆمەڵەی هونەرمەندان، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان. بۆ یەکەمین جار ئەم چالاکییە بە شێوەیەکی وا بەرفراوان بەناوی تێکۆشانی ئازادیی کوردەوە لە لایەن کۆمەڵگا شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست، دیموکراتیکە هۆشیارەکانەوە دەستی پێکرا و بەڕێوەچوو.

ئەم هەڵمەتە گرنگی و بڵاوبوونەوە و هێز و کاریگەریی پارادایمی مۆدێرنیتە دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات. هەروەها بە ڕوونی بینیمان کە تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی چەندە لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. هەموو ئەمانە زۆر گرنگ و مانادارن. بێ گومان ٥٠ ساڵە تێکۆشانێکی گەورە لە ئارادایە، هەر لە شەڕی گەریلاوە تا هەموو لایەن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا، ئەم تێکۆشانە گەورەیە خۆی دەرخستووە و گەیشتووەتە ئاستێکی جیهانی. ئەمە گرنگی خۆی هەیە. بەتایبەتی کاریگەری زۆری لەسەر کۆمەڵگەی کوردی هەبووە. هەروەها کاریگەری زۆری لەسەر مرۆڤایەتی و لەسەر دۆست و دوژمن، واتە لەسەر هەموو کەسێک داناوە. دۆستانی گەلی کورد ئیرادەیەکی بەهێزتریان بە دەست هێنا و لە ڕاستیدا گەیشتنە ئەو ڕادەیە باوەڕیان بەوە هێنا کە تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد لە هەموو جیهاندا دەکرێ بڵاو ببێتەوە و وەک شۆڕشێکی جیهانی سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. بەو بۆنەوەیەو پشتیوانی لە تێکۆشان پەرەی سەند، پەیوەندی دروست بوو و ڕێککەوتن و بەشدار بوون هاتە ئاراوە. وەک بزووتنەوەیەکی جیهانی دیموکراسی و ئازادی بە هەنگاوە گرنگەکان و پێشهاتە نوێیەکانییەوە سەریهەڵدا. ئەنجامەکان لە ئێستاوە خۆیان وەها دەردەخەن.

ئەم رەوشە نەک هەر بە شێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر هەموو بندەستەکان دەبێت، بەڵکوو لە هەمان کاتدا هەموو فەرمانڕەواکان دەترسێنێت. عەقڵیەت و سیاسەتی پیاوسالاری، هەموو هێزی دەوڵەتان و هەموو ئەو کەسانەی کە ئەمڕۆ بەسەر سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداریدا زاڵن، دەترسێنێت. ئەوان باس لە کاریگەرییەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەکەن لەسەر ئاستی جیهانی، تا چەند زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنێت و بەو هۆیەوە دەبێ چ جۆرە هەڵوێستێکی هاوبەش لە دژی ئەم تێکۆشانە نیشان بدەن. بێگومان ئەمە ئەجێندای سەرەکی سیستەمی دەسەڵاتدار و دیپلۆماسی دەوڵەتە لە هەموو بوارێکدا. نەک تەنها حکوومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە ئەمە بەڕێوە دەبات، بەڵکوو تەنها دیپلۆماسی و سیاسەتی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان نییە لەسەر کوردستان، ئەم تێکۆشانە تێکۆشانێکە کە مۆرکی خۆی لەسەر سیاسەت و دیپلۆماسیەتی هەموو زلهێزە سەروەرەکان بە تایبەتی لە سەر ئەمریکا و ناتۆ داناوە. لە خۆیدا دژی دەسەڵاتی هەژمۆنی سەرمایەداریی جیهانی بوو کە کوردستانی دابەش کرد و پرسی کوردیان دروست کرد و کۆمەڵکوژی کوردیان ئەنجامدا. بۆیە ئەگەرچی تێکۆشان لەسەر ئاستی خەباتی ئایدیۆلۆژی یان تێکۆشانی گەریلا لە کوردستان بەردەوام بوو، بەڵام سروشتی ئەو تێکۆشانە لە خۆیدا تێکۆشانێکی جیهانی بوو. دژی هەژموونی سەرمایەداری جیهانی دەستی بە تێکۆشان کرد. ئێستا ئەم ڕاستییە زیاتر خۆی نیشانداوە. جگە لەوەی بە کوردستانەوە سنووردار نەبوو، ئاستێکی هەرێمی و جیهانیی بەدەستهێنا. ئیتر لە تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی – سەربازیدا سنووردار نەماوە، بۆتە بابەتی هەموو جۆرە کار و تێکۆشانێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری، هونەری و ئەدەبی. نەورۆزی ٢٠٢٤ بە هۆی ئەو هەڵمەتە ئازادییە گەردوونیە کە ئێمە دەستمان پێکرد، زۆر بە شکۆمەندی تێپەڕی. ئەم هەڵمەتە ڕێگەی بە کۆمەڵگای کورد، ژنان، گەنجان و دۆستانی کورد و گەلانی دەورو بەردا کە باوەڕیان بە سەرکەوتن زیاتر بێت، هیوایان زیادتر بێت. هەروەها ئەمەش بوێری و فەداکاریی بۆ تێکۆشان زیاتر کرد. لەسەر ئەم بنەمایە بزووتنەوەی ئازادی جیهانی بە‌هێزتر بوو و پەرەی سەند.

بەرخۆدانی ئیمرالی راستی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئاشکرا کرد

لە ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵە دژی پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا، بەڕاستی تێکۆشان گەیشتە لوتکە. هەروەها ئەوانەی تێکۆشان بەڕێوە دەبەن ڕایانگەیاند کە قۆناغی یەکەم بەسەر کەوتوویی تەواو بوو و قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە دەستی پێکردووە و ئەم قۆناغەش کردەوەی بە هێزی جەماوەری پێویستە. تێکۆشان دژی پیلانگێڕی لە ئاستێکی هاوشێوەدا پێشکەوتووە. ناڕەزایەتیی جەماوەری لە دژی پیلانگێڕیی نیشاندرا، لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی و کۆمەڵکوژی  هەڵوێستێکی ئەرێنی ئەنجامدرا. چالاکییەکانی ٨ی مارس کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ئەنجامدرا، بووەتە تێکۆشانێکی جەماوەری کە ئازادی ژن لەگەڵ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشان بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە گەڵ یەک هاوبەش دەکات. لە لایەک هۆشیاری و کرداری ئازادی ژنانی بەرەوپێش برد و لە لایەکی دیکەشەوە هەڵمەتی ئازادیی جیهانی کە مەبەست ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، بەهێزتر و فراوانتر کرد. نەورۆز گەورەتر و بەهێزتر بوو. ژیان دەبەخشێتە قۆناغی گەشەی هەڵمەتی ئازادی ڕاستەقینە. ئەمە لە هەموو کوردستان و جیهاندا پێک دێت. کاتێک ئامانجی نەورۆز لەگەڵ ئامانجی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی تێکەڵ بەیەک دەبێت، بەڕاستی نەورۆز گەلێک زیندوو دەکاتەوە، جۆشی پێدەبەخشێ، گەورەی دەکاتەوە و بەرەو پێشەوەی دەبات و وا دەکات هەڵمەتی جیهانیمان بۆ ئازادی بگاتە لوتکە.

ئەم پەرەسەندنە نەک تەنها بە کار و کردارەکانی ئێستا بەڵکوو بە بەرخۆدانەکانیش کە پێشەنگایەتی دەکەن بەهێزتر بوو. لە سەرەتاوە هەڵوێستی ئیمرالی، ڕێبەر ئاپۆ لەناودایە. لە پڕۆسەی تێکۆشانێکی وادا، سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژیی ئیمرالی ٢٥ ساڵ تێپەڕی و چووە ناو  ٢٦ ساڵیەوە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی کە سیستمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵکوژی کوردە لەسەر ئاستی جیهانی ئەنجام دەدرێت، ئەم سیستەمە ٢٥ ساڵی تەواو کردووە و پێی نایە ٢٦ ساڵەی خۆیەوە. چارەک سەدەیەکە. واتا بەشێکی گرنگە لە ژیانی مرۆڤ و هەم لە بواری کۆمەڵایەتیەوە. سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و کۆمەڵکوژی ئیمرالی و تێکۆشان لە بەرامبەری لە ٢٥ ساڵی یەکەمیدا ئەم ڕاستیەی نیشاندا و لەسەر ئەم بنەمایە هەڵدەسەنگێندرێت. هەوڵەکان بۆ تێگەیشتن لە سیستەمی ئیمرالی و ئەو عەقڵیەت و سیاسەتەی کە ئەوێ بەڕێوە دەبات، ئامانجەکانی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە، قووڵ و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ  لە ماوەی ئەم ٢٥ ساڵە لە دژی دەخاتە ڕوو. لە یادی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیدا هەوڵماندا بەم شێوەیە لە پیلانگێڕی و تێکۆشان تێبگەین. هەروەها هەوڵماندا هەڵسەنگاندنی ورد بکەین. بۆئەوەی بەردەوام وردتر تێبگەین، پێشکەوتن و سەرکەوتنەکانمان لەو ئاراستەیەدا بەرچاو کەوت، هەروەها کەموکوڕییەکان ئەزموون کران، بەربەستەکان و هۆکارەکانی بەدواداچوونی بۆکرا، بۆ تێپەڕاندنیان هەوڵدان و لێپرسینەوە ئەنجامدرا. ئەگەر ئەمڕۆ نەورۆز بەشێوەیەکی وەها شکۆمەند پیرۆز کرا و ١٠ ملیۆن کەس لە سەر بنەمای ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە هێزەوە یەکیانگرت، بێگومان فاکتەری یەکلاکەرەوەی بەرخۆدانی 25 ساڵەی ئیمرالییە. ئەمانە دەرئەنجامی ئەم بەرخۆدانە و دەستکەوتانەیە کە بەدەستیان هێناوە ئەوە. ئەم بەرخۆدانە جارێکی تر حەقێقەتی سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری جیهانی ئاشکرا کرد. سیستەمێک چۆن کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و چ جۆرە عەقڵیەت و سیاسەتێک لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراوە و چۆن فەرمانی هێرشی چەوساندنەوە و لەناوبردنی سروشت و کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج و ئاشکرای کرد. هەروەها پێناسەی ساختەی ئازادی و دیموکراسی ئاشکرا کرد. بە بەرخۆدانی ئیمرالی ڕاستی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئاشکرا بوو.

ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمرالیدا سەرکەوت

ڕێبەر ئاپۆ لە لایەنی مێژووییەوە ئەم ڕاستییەی ڕۆژانە شیکردەوە. بەرامبەر بە ڕاستی ژیان، مانای چییە، لێی ڕزگار بوونی چۆنە، دژایەتی مرۆڤ و کۆمەڵگا، دژایەتیی سروشتی، ئاشکرا و شەرمەزاری کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدان، تێکۆشان و بەرگریی نامەکانی هەموو ئەم ڕاستیانەی ئاشکرا و لە هەمان کاتدا شەرمەزاری کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی ئیمرالیدا سەرکەوت. لە شەڕی دژی حکوومەتی ئەجەویتدا، پاشان لە شەڕی دژی حکوومەتی ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان سەرکەوت. لە تێکۆشانی ئیمرالیدا شۆڕشێکی فیکری و پێشکەوتنی هۆشیاری سەریهەڵدا هەموو بارودۆخەکانی هەڵسەنگاند، ئاشکرا و شەرمەزاری کرد، ڕاستی ژیانی سەر لە نوێ پێناسەکردەوە و بەم شێوەیە بیری مرۆڤایەتی بۆ دەیان هەزار ساڵ بەرەو سەنتەزی نوێی ئازادی هاندا. کاتێ باس لەسەر بەرخۆدانی ئیمرالی دەکرێت، پێویستە زۆر بە تەسکی نزیک نەبیتەوە و لە ڕیزەوە تێنەگەین. بێگومان نابێت بەرەنگاری بەرامبەر بە چەوساندنەوەی جەستەیی و دەروونی ئەم سیستەمە، قەد بە کەم سەیری بکەین لە بەرخۆدان بۆ شکستپێهێنانی ئامانجەکانی. نموونەیەکی زۆر جیاوازە، یەکەم جارە ڕوودەدات. بەم مانایە نابێ ڕاستی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هیچی تر بەراوەرد بکرێت. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ تەنها بە توندی و هێزی جەستەیی ئەم کارەی نەکرد، بەدیلێکیشی دروست کرد، بیرۆکەی نوێی خوڵقاند. بە بەرخۆدانەکەی گوشار و گۆشەگیریی ئیمرالی تێشکاند، چونکە ڕێبەر ئاپۆ نەیتوانی بیرنەکاتەوە و پەرەپێدان بە شتی نوێ نەدات. گەورەترین شۆڕشی فیکریی لە تێکۆشان دژ بە سیستەمی ئیمرالی دروست کرد و شۆڕشێکی فیکریی نوێی خوڵقاند و بەم شێوەیە وەڵامی پیلانگێڕی دایەوە. پێویستە لەسەر بنەمای ئەم ڕاستییە لە بەرخۆدانی ئیمرالی بڕوانین.

ڕێبەر ئاپۆ وەها دەڵێت: "سیستەمی ستەم و چەوساندنەوەی ئیمرالییە ڕێگەی بۆ لەدایکبوونی ڕێبەرایەتی، لەدایکبوونی پارادایمێک کردەوە'. گەیشتە ئەم پرەنسیپە: 'ئەگەر زڵم و ستەم نەمکوژێت، بەهێزترم دەکات'. کاتێک هێرشەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژی جەستەیی و قڕکردن و سیاسەتی هێرشی لەناوچوون پووچەڵکرایەوە، ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئیمرالی کردە گەورەترین مەیدانی پەرەپێدانی شۆڕشگێڕانە. لە لایەکی ترەوە وێرانکاری پووچ کردەوە، هەروەها بە جێبەجێکردنی وەک هەبوونێک بە گۆڕینی پارادایم، ڕێگای سەرکەوتنی بۆ هەموو هێزەکان کردەوە. مەبەست و ئامرازەکانی یەکخست و شۆڕشێکی دەروونی گەورەی پێشکەش کرد. دۆخی ستەم و چەوساندنەوە بەرپرسیارێتی لەدایک بوونی شۆڕشی فیکریی گرتە ئەستۆ. بارەگای دوژمن بارەگای کۆمەڵکوژی کردە کۆشکی گەورەترین شۆڕشی فیکری لە مێژوودا. پێویستە ئەم ڕاستیانە بە ڕوونی و بە دروستی تێبگەین. بۆیە پێویستە لە بەرخۆدانی ئیمرالیە و گۆڕینی پارادایم و ٢٥ ساڵەی تێکۆشانی ڕێبەرایەتی و ئیرادە و بوێری و هزری تێبگەین. تا ئێستا هیچ نموونەیەک لەو پێشهاتانە نەبووە. 'ڕێبەر ئاپۆ بێ وێنەیە'. ئەگەر هەموو کەسێک ڕێبەر بوایە مانای ڕێبەرایەتی نەدەبوو. بۆیە توانی گۆڕەپانی ئیمرالی بگۆڕێت بۆ بەهێزترین گۆڕەپان بۆ پێشکەوتنی ڕێبەرایەتی. ئێستا هەموو ئەوانەی ئەمە بە 'دۆخی لەناوچوون'ـ بە ناودەبەن، ڕێبەر ئاپۆ، بە پێچەوانەوە، لەسەر بنەمای سەرهەڵدانی ڕێبەرایەتییەکی نوێ، تێپەڕ بوون بەسەر ڕێبەرایەتی نەتەوەیی و بوون بە ڕێبەرێکی جیهانی و خوڵقاندنی تیۆری، دەستکەوتێکی گەورەی دروست کرد و بە بەرنامە، ستراتیژ، تاکتیک و شێوازی تێکۆشان بۆ ڕزگاری و ئازادی هەموو بندەستان گەشەپێدانی دەست پێکرد. دەبێت بە دروستی لەم بابەتانە تێبگەن. بێگومان مرۆڤ ناتوانێت بڵێت بەتەواوی لێ تێگەیشتووە. ئەمە پەکەکە و کوردیش دەگرێتەوە. بۆ هەموو مرۆڤایەتیش وەهایە. بەڵام تێگەیشتنی کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان هەیە. تێگەیشتن، مەزاج و هەست دەگۆڕێت. گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تێگەیشتن و ژیاندا دەخوڵقێنێ.

پێشکەوتنی ئەمە و تێگەیشتن لە ڕاستی ڕێبەرایەتی و بەرخۆدانی ئیمرالی بە دڵنیاییەوە ئەم تێکۆشانە لە جیهاندا گەورەتر و بەرفراوانتر بڵاو دەبێتەوە. دەبێتە ئەڵتەرناتیڤ بۆ جیهانێکی نوێی، دنیایەکی ئازاد و دیموکراتیک کە مرۆڤەکان پێکەوە بە یەکسانی لەسەر بنەمای ئازادی ژن بژین، ژیانی کۆمەڵایەتی سەروەر دەبێت. لەو شوێنەدا خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و دەوڵەت، خراپ بەکارهێنانی موڵک و سیستەم و تاڵانکاری بە تەواوی لەناودەچێت. خەڵک دەبێت بیبینن و باوەڕیان پێی هەبێت. پێویستە بزانرێت کە هێڵی ڕێبەرایەتی و بەرخۆدانی ئیمرالی ئەم ڕێگایە ڕوون دەکاتەوە.

لە لایەکی ترەوە بە بەرخۆدانی زۆر و فەداکاریی گەورەی گەریلا، نوێنەرایەتی بەرخۆدان دەکات. ئەمە دۆخێک نییە کە ئێستا سەریهەڵداوە، پرۆسەیەکە لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕێبەرایەتی سەری هەڵداوە و لەگەڵ ئاهەنگەکانی نەورۆزدا تێکەڵ بە نەورۆز بوو. لە ڕاستیدا هەمیشە کردارەکان ئاشکرا دەبن. بە بەرخۆدانی زیندان نوێنەرایەتی دەکات. چالاکییەکەی ١٥ی تەباخ بەرخۆدانی زیندانەکانی زیندوو کردەوە. جاران بەڕاستی باسی نەورۆز دەکرا تاریک و ڕۆتینی بوو، جێگای ئەوتۆی لە ژیاندا نەبوو. لەسەر نەورۆز گفتوگۆ بوو بەڵام هیچ کارێکی ڕێکخراوی و کاریگەر بوونی نەبوو، کە ئاراستەیەکی زیاتر بە ژیانی پێکهاتەکان و ڕێکخراوەکان بدات. لە ڕاستیدا گۆڕا بۆ فێستیڤاڵێکی بەهارانە کە لە ئامانجی تێکۆشان دوور خرایەوە. تەنها بوو بە کەشێکی گەشت و گوزار.

هۆشیاریەکی مێژووی نەورۆز، لە ساڵی ١٩٨٢، بە بەرخۆدانی گەورەی زیندانی ئامەد، ڕێپێوانی ئازادی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە لە ساڵی ١٩٧٣ دەستیپێکرد، و لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکاندا لەلایەن گەریلاوە ئەنجامدرا. نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئەو تێکۆشانە گەریلا بوو. ئەو کەسەی بە ئامانجی پێشگرتن لە هۆشیاری و کردار لە کۆمەڵگادا هەموو جۆرە هێرشەکانی شکاند، گەریلا بوو. بە تایبەت لە ساڵانی ١٩٨٠ گەریلا ئاستەنگیەکانیان شکاند، لە سەرەتای ساڵانی ١٩٩٠ سەرهەڵدانەکانی گەل لە باکوور لە ژێر کاریگەری تێکۆشانی گەریلا لەسەر بنەمای خاوەندارێتی شەهیدان سەری هەڵد و لەسەر بنەمای ئاهەنگی نەورۆز سەرهەڵدانەکان دەستی پێکرد. ئەم دوو ڕاستییە هێڵی ڕێبەرایەتییان پێکهێنا کە کۆمەڵگەی لە پراکتیک و چالاکییەکاندا پەرە پێدا. ئەمەش بەو مانایەیە کە نەورۆز و ڕاستی شەهیدان بەیەکەوە گرێدراون. هەروەها نەورۆز و شەهیدان پەیوەندییەکی نزیکیان پێکەوە هەیە.

ئێمە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالیمان بە کاریگەرییەکی زۆر زانی لە گەیاندنی نەورۆز بەم ئاستە، بەرخۆدانی گەریلا دەبێ وەک دووەمین کاریگەری سەیر بکرێت. ئەمەش ناوەڕۆکی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی١٠ی تشرینی یەکەم پڕ کردەوە، و بوو بە هێزی سەرەکی لە پشت ڕێبەرایەتییەوە. هەڵمەتەکە گەورەتر بوو و لە نەورۆزدا گەیشتە لوتکە. پێویستە کاریگەری چالاکیی گەریلا ببینین. ئەو پرۆسەیەی کە بە چالاکییەکەی ئەنقەرە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد، بە تایبەتی زۆر گرنگە. چالاکیی فیدایی ئەرداڵ و ڕۆژهات بەڕاستی سەرەتایەکی نوێ بوو لە کار و تێکۆشاندا، هەمووانی هەژاند، دۆست و دوژمن هەمووانی ناچار کرد هەڵسەنگاندنی بۆ ڕەوشەکە بکەن. پێش هەموو شتێک گەریلا و پارتیمان و هێزە شۆڕشگێڕ، سەربازییەکان و کۆمەڵگا، گەنجان و دوژمنان بە کورتی هەمووانی هەژاند. پێویستە هەڵوێستی دروست بۆ ئەم پرسیارانە بدەنەوە؛ وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕانی سەردەم دەبێ چۆن بن؟ دەرفەت و ئیمکانی چالاکی و تێکۆشان چەندە؟ وەک چۆن خاڵە لاوازەکانی گەریلای لابرد، زۆر بیرۆکەی ناڕاستی هەڵوەشاندەوە کە گەریلایان ڕەش دەکرد و بەناو تیۆری سەبارەت بە گەریلاوە دەوترا. وەک بەرخۆدانی گەورەی زیندان، وەک بەرخۆدانی ئیمرالی، دەرکەوت کە تێکۆشان لە هەر

شوێنێک، لە بن هەر هەلو مەرجێکدا بەڕێوە دەچێت. جارێکی تر نیشانیدا هێزی شەڕی تایبەتی حکوومەتی ئێستا و سیستەمی دەوڵەتی باڵادەست نییە، بەڵکوو لاوازی گەورەی تێدایە. لەسەر بنەمای دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنەکان، دەرکەوت کە لە هەموو هەلومەرجێکدا، بە چالاکیی شۆڕشگێڕانە کە گورزی لێدەدرێت، دەتوانرێت سەرکەوتووانە پەرەی پێبدرێت. بۆیە زیاتر بە کوشتنی بیرۆکەکانی وەک 'کاتی گەریلایی کۆتایی هاتووە'، 'دەرفەت نییە، دوژمن بەهێزە، ئاستەنگ هەیە'، کە خۆیان فریو دەدەن و هەڵوێستە لاوازەکانی بەرامبەریان نەهێشتووە. کاریگەری ڕاستەقینەی، ڕێگەی بە هەمووان دەدا لە کەموکورتی و هەڵەکانی خۆیان ڕزگار بن، لێپرسینەوە لە خۆیان بکەن، بەمەش بوو بە هێزێکی گەورەی ڕەخنە و ڕەخنەداین. لەوانەیە ئەو کەسانەی کە هیچ تێگەیشتن و سۆزێکیان نییە، کاریگەرییان لەسەر نەبێت.

بەڵام کاتێک گەل ئەنجامی وتارەکە و هەوڵەکانی بەیەکەوە دەبەستنەوە، ئەو شتانەی لە ساڵانی ڕابردوودا نەمانکردووە، بەکار هێنانی چالاکییە کە دەتوانین بیکەین وەک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیادا دەستی پێکراوە. ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلا کە لە کۆتایی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەم، لە شوبات لە هەرێمەکانی زاپ ئەنجامدرا، هێڵی چالاکیی فیدایی ئەنقەرە لە ١تشرینی یەکەم، نیشاندەری هێڵی بەرخۆدانی ئیمرالیە. ئەمەش سەڵمێنەری ئەوەیە کە تەنانەت لە بەرەکانی شەڕدا گەریلا دەتوانێت کاریگەری بنوێنێ.

بەڵێ شەڕ بە ئەنجامە سەربازییەکان بەردەوامە، ئەمەش کاریگەری لەسەر هەیە، بەڵام هەمیشە ئەو دیوی شەڕیش هەیە، بەڵام لە سەردەمی ئێمەدا لایەنێکی زۆر گەورەتر پڕوپاگەندەی شەڕە. لەلایەک ئەم دۆخە دەکرێت شەڕێکی پڕوپاگەندەیی بێت و ڕاستی زاپ پیشانی کوردستان و تورکیا و ڕای گشتی جیهان دا، بەگشتی دۆخی سیاسی- سەربازی گۆڕی، بەرەی دوژمنی هەژاند، ترس و شکستێکی زۆر جددی دروست کرد.

جێگای مۆڕاڵ، جۆش و خرۆشێکی گەورە بوو بۆ گەل، ژنان و گەنجان، مرۆڤایەتی و دۆستانمان. لە ڕاستیدا گەریلا پێشەنگایەتی کردەوەی تەڤگەری ئازادی جیهانی ١٠ی تشرینی یەکەمی کرد، هەڵوێست و دەستپێشخەرییەی بە دەست گرت. لەوانەیە ئەم چالاکییانە بچووک و سنووردار بن، بەڵام لەم چوارچێوەیەدا ئاستی کاریگەرییەکەی دیار بوو. کێشەکە ئەوە نییە کە چالاکی زۆر ئەنجام بدرێت یان خوێنێکی زۆر بڕێژیت، بەڵکو ئەوەیە چالاکییە دروستەکان لە کاتی گونجاودا ئەنجام بدرێت. ئەگەر بە باشی ئەنجام بدرێت، لە هەر ئاستێکدا بێت، کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت و ئەنجامێکی گەورە بەرهەم دەهێنێت.

گەریلا وەک مژدەی نەورۆز، ئەنجامی شەڕی ساڵی ڕابردووی دژ بە فڕۆکە بێفڕۆکەکان بەیەکەوە باس کرد. دوژمن هەوڵیدا ئەم دۆخە بشارێتەوە، هەوڵیدا فێربێت و تێبگات. بەڕێوەبەری ئێمەش دەیزانی، بەڵام گروپەکانی ناو تێکۆشان ئەمەیان نەدەزانی. ئەو کادر و تێکۆشەرانەی خەباتیان کرد زۆریان نەدەزانی، خەڵک نەیدەزانی. تەنانەت سەربازانی دوژمن و فەرماندەکانیان نەیاندەزانی. ئەم ڕاگەیاندنە لەسەر بنەمای پێشوازی بە جۆشی نەورۆز بوو. دەربڕینی لە کۆمەڵگادا هیوایەکی گەورەی لێکەوتەوە و وروژاندنی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. هەروەها هەژان و ترسێکی گەورەی لە دوژمندا دروست کرد. فڕۆکە بێ سەرنشینەکان کە دوژمن زۆر پشتی پێ دەبەست بەم شێوەیە خراونە خوارەوە. چونکە دوژمن هەموو ئومێدێکیان لە سەر ئەو فڕۆکانە دانابوو، ئەمە گورزێکی کوشندە بوو کە بەر دوژمن کەوت. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی گەورەی حەماسەت، مۆڕاڵ، سۆز، ئازایەتی و فەداکاریی بوو بۆ کۆمەڵگا و بۆ هەموو ئەوانەی بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن. ئەمەش کاریگەرییەکی گرنگی بوو لەسەر ساڵی نوێی و نەورۆز.

وەک چۆن نەورۆز هەنگاو بەرەو لوتکە دەنێت، ئەم دۆخەش بەشداری لە تێکۆشان، ئیرادە، خواست و حەماسەتی تێکۆشان زیاتر دەکات و لەسەر ئەمە سەرهەڵدانێکی کۆمەڵایەتی و خەباتێکی زۆر مەزنتر لە چوار پارچەی کوردستاندا سەر هەڵدەدات. کۆمەڵگا لە هەر کوێیەک بێت زیاتر بەشداری لە تێکۆشان دەکات، بەرخۆدانێکی سروشتی لە خۆیدا پێشدەخات و هەڵمەتی جیهانی ئازادیمان بە شێوەیەکی کاریگەرانە لە هەموو بوارێکدا بەڕێوە دەبات. بەکورتی کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرەی دوژمن دەبێت، کاریگەری ئەرێنی لەسەر هێزی تێکۆشان دادەنێت.

پێویستە وانەی مێژوویی بدرێنەوە و هەموو مێژوو شیرۆڤە بکرێنەوە، هەروەها گرنگه مرۆڤ باس له بارودۆخی و ڕەوتی سیاسی- سەربازی هێزی دیکە و بڕیار و دەرفەت و پلان و پراکتیزەکانی هێزه جۆراوجۆرەکان تاوتوێ بکەن و هەوڵ بدەن شتی دیکە فێر ببن. بە تایبەتی گرنگە هەوڵ بدرێت لەسەر ئەو بنەمایە هەڵسەنگاندن بۆ بەرەی دوژمن بکرێت.

سوپای تورک، سوپای چەتەی فاشیستی داعش و مەهەپەیە

ئاک پارتی بە بێهۆ نەهاتووتە ناو ساحەکەوە، ئەو هێزانەی هێرشی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام دەدەن، سوپای ئاسایی نین، سوپای نادیارن، سوپای تورکیاش سوپای دووەمی ناتۆیە. ئێمە پێشتر دەزانین چی بەسەر سوپادا هاتووە بەناوی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ــەوە. ئیلکەر باشبوگ کە ساڵانێکی زۆر فەرماندەیی ئەم سوپایە بوو، بە 'دروستکردنی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی' تۆمەتبار کراو ماوەی ٢ ساڵ زیندانی کرا. کەواتە سوپایەکی لەو شێوەیە نییە. وەک چۆن لە شەڕی کوردستاندا شکستی هێنا و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا و دەوڵەتی تورکیا لەناوبرد و بوونی خۆیشی لەناوبرد. ئەو سوپایە ئیتر لە شەڕی کوردستاندا نەماوە. چەتەی فاشیستی داعشە. ئەو هێزەی ئێستا لە کوردستان دژی گەریلا شەڕ دەکات هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعش نییە. لە ئێستاوە پەیوەندی بە داعشەوە هەیە. لەناویاندا چەتەکانی داعش زۆرن، هەموویان فاشیستی مەهەپەن بە دوژمنانی کورد ناسراون بە دوژمنانی ئازادی ناسراون، گرووپی ڕەگەزپەرست، شۆڤێنی، ناسیۆنالیستی و تورانین. ئەوان دەڵێن 'ئێمە سێوی سوورین، هەموو تورکەکان یەکدەخەین، پێویستە هەمووان تورک بن'. ئەمەیە ڕێباز و ئایدیۆلۆژیی ئەوان. بەم جۆرە عەقڵیەتەوە لە کوردستان کۆمەڵکوژیی دەکەن. بەم شێوەیە هێرش دەکەنە سەر گەل، ژن، گەنج و گەریلا و پێشەنگەکانی کورد. مەحاڵە خەڵک ئەمە بە شتێکی ئاسایی ببینن. چونکە ئەم هێرشانە هێرشی ئاسایی نین. ئەمانە شتگەلێک نین کە هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە هەڵبگرن. ئێستا تێکشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دۆخێکی نوێ دروست دەکات، ئیتر وەک پێشتر نابێت. ئەم سەرکەوتنە ئاستی مۆڕاڵ لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان، هێزەکانمان، گەریلاکان و کۆمەڵگادا خوڵقاندووە.

شەڕی یەکەمی جیهانی هەتا ئێستاش بەردەوامە

شەڕی یەکەمی جیهانی بۆ ڕێکخستنی ڕێگایی وزە و بازرگانی ئەوروپا-ئاسیا دەستیپێکرد. گەنگەشە و بە سەربازبوونی سەرەتایی بە پلانی دامەزراندی ڕێگایی ئاسنینی بەرلین-بەغداد و ڕێگایەکی بازرگانی لە هندستان، بەسرە، بە ڕێگایی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد و ئەمەش پلانی ئینگلیزبوو. عوسمانیەکان خواستیان بوو ئەمە بە ئەڵمانەکان پێکبهێنن، ئینگلیز شەڕی ڕاگەیاند. میسر، سعودییە و عێراقی داگیرکرد و ئەم ڕێگایەی گرت. ڕێگەی بە هاوپەیمانێتی ئەڵمان-عوسمانی نەدا کە لەسەر ئەم بەرژەوەندیە دروستبوو، پێکبێت کە دەیانویست ئەم ڕێگایە دامەزرێنن. هندستان لە دەستیدا بوو و کۆڵۆنیالی ئینگلیزبوو. ئیمپراتۆریەتی ئینگلیز قورسای خۆی سپاردبووە هیندستان و ئوسترلیا و ...هتد. پێیان دەگوت 'ئیمپراتۆرێتێک کە خۆری تێدا ئاوانابێت'. دواتر سەرمایەیی ئەڵمان لە ڕێگەیی فاشیزمی هیتلەرەوە خۆی کۆکردەوە و دەیویست ڕێگەی هیندستان لە باکوری دەریای ڕەش، لە قافقاسیاوە بەسەر ئێراندا پێشبخات. یەکێتی سۆڤییەت، ئەمریکا و ئینگتەرا هاوپەیمانیان بەست، لە مۆسکۆوە شەڕیان دەستپێکرد، ئاستەنگیان لە ئێران دروستکرد و فاشیزمی هیتللەرییان لەناوبرد. بۆ جاری دووەم پایتەختی ئەڵمانیا لەناوچوو. هەوڵدان و هێرشەکانی ئەڵمان بە ئامانجی پارچەکردنی جیهان، زیادکردنی پارەکانیان لە سەرمایەیی جیهان و خۆ گەیاندنیان بە زلهیزی ئابووری، بۆ جاری دووەم شکستی هێنا.

پاش هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤییەت، لە ساڵی ١٩٩٠دا، بە دەستپێکردنی شەڕی کەنداو، ئەمریکا بۆ دامەزراندی ئیمپراتۆرییەتی ئەمریکا لە ژێر ناوی 'سیستەمی نوێی جیهانی' هێرش و قۆناغێکی نوێی دەستپێکرد، شەڕی سێهەمی جیهانی گوزارشتە لەم قۆناغە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناو ئەم شەڕەدایە. بەشەڕی کەنداو دیسانەوە کاریگەری خۆی لەسەر وڵاتانی کەنداو زیاترکرد. دواتر بە داگیرکردنی ئەڤغانستان و عێراق دەستیپێکرد، تێکۆشانی ئازادی کوردستانی سنوردارکرد، پێلانگێڕی نێو نەتەوەی پێشخست و داگیرکارییەکانی لە کەندا و عێراق زیاترکرد. هەوڵیدا کە لە لێگەڕینەکانی کۆمەڵگای دیموکراتیکی عەرەبی  سود وەرگرێ. لێک دژییەکانی ناوخۆیی سیستەمی هەنگاو بە هەنگاو گۆڕی بۆ شەڕی ئەڤغانستان-عێراق. دوای ئەوەی ئەمریکا لە شەڕی ئەڤغانستان کشایەوە. خۆی خزاندە ناو جەنگی ئۆکرانیاوە. لە لایەکەوە کۆنترۆڵی سەربازی-ئابووری خۆی لەسەرئەم ناوچەیە، بە داگیرکردنی کەنداو لە سەر وڵاتانی کەنداو و لاوازکردنی پێگەی ئێران، خۆی بەهێزترکرد. لە لایەکی تریشەوە دەستپێشخەری ڕێگەی وزەی جێگرەوەی هاوپەیمانێتی چین-ڕوسیای بە ئۆکرانیا لە ناوبرد. دواتر ڕێکەوتنی سعودیە و ئیسرائیلی دامەزراند و لەسەر ئەو بنەمایە پرۆژەی ڕێگایەکی نوێی لە کەنداوەوە بۆ یۆنان لە ڕێگەی ئیسرائیل و لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە بۆ یۆنان کردەوە. هێزی سەرمایەداری ڕێکەوتنێکی لەم شێوەی پیكهێنا. ئەمریکا، ئەوروپا و ئینگلتەرا لە ناو ئەم ڕێکەتنەدان.

کەسانێک هەبوون چاوەڕوانی ئەوەبوون ئێران ئەم دۆخە تێکبدات، بەڵی بوونی ئەم دۆخە لەگەڵ ئێراندا ناکۆکە، ململانییەکی بەشەکی هەیە، بەڵام ئێران ڕاستەوخۆ دژایەتی ئەم جۆرە پرۆژەیەیی نەکردووە و چووەتە ناو هەڵوێستێکی هێرشبەرانەوە. لە لایەکی ترەوە پرۆژەیەکی لەم جۆرە زۆرترین کاریگەی لەسەر دەوڵەتی تورک هەبوو. بەو پێیەی لە مێژوودا ڕێگەی ئاوریشمی کۆنبوو، ڕیگەی بازرگانی ئەوروپا و ئاسیایی سەدەکانی ناوەڕاست بە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و تورکیادا تێدەپەرێت و لەوەوە سود وەردەگرێت. زۆرترین ڕێگایی هەیە و پردێکی بەسەر کەنداودا دروستکردووە، بۆیە بە قازنجترین ڕێگایی بازرگانییە. خواستیان بوو ڕێگەیەکەی بازرگانی لەم جۆرە بە تورکیادا تێپەڕێت. لە شتێکی لەم شێوە بە باوەڕ و ئاسودەبوون.

دەوڵەتی تورک ماوەی سەدەیەکە لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی یەکێتی سۆڤییەت مۆدێلێکی ستراتیژی بەدەستهێناوە و دەڵیت، 'پردی نێوان ئاسیا و ئەوروپاین' هەمیشە بەم هەڵوێستە ستراتیژییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا کردوە. لە بەردەوامی تێکدانی ڕێرەوی بازرگانی لە باکوری دەریای ڕەش بەسەر ئۆکرانیادا، تورکیا هیوای ئەوەی دەخواست ببێتە ڕێگەیەکی بازرگانی گرنگنتر. بەڵام بەشێکی گرنگی وڵاتانی سەرمایەداری بڕیاریاندا ئیسرائیل دەرخەنەپێش.

ڕێبەر ئاپۆ دەیگوت تورکیا 'پرۆ ئیسرائیلە'. سیستەم لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستدا مۆدێلی نەتەوە-دەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر دەوڵەتی تورکدا بڵاوکردەوە. هەروەها هەوڵیدا لە نیوەی دووەمی سەدەی بیست بە پێشخستنی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە ڕێگەی شەڕی عەرەب-ئیسرائیل هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێنێتە ئاراوە و بگۆڕێت. لە ئێستادا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیست و یەکدا بەشێکی گرنگی سەرمایەداری دەیانەوێت بیکەن بە ئسرائیلێکی ڕاستەقیەنە دەرخەن، نەک پرۆ-ئیسرائیل و بیکەن بە هێزێکی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. کێشەی ئاسایشی ئیسرائیل دەردەخەنە ڕۆژەڤ، نەکە هەر پرسە ئاسایشیەکانی ئیسرئیل بەڵکو دەیانەوێت ئیسرائیل بکەن بە هێزێکی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا. ئیدارەکەی ترامپ تا ڕادەیەک لە دژی ئەمەبوو، بۆیە ئەم سیستەمی ئێستا لە کارکردندا بوون، کۆماری تورکیا بەمە دەڵخۆشبوو، وای بیردەکردەوە کە دەتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی خۆی بپارێزێت. دواتر ئیدارەی بایدن لە دژی ئەمە دەرکەوت، لەناو ئەمریکادا بەرەپێشچونەکان ڕوودەدەن، هەڵبژاردن نزیکە، با بزانین کە لە داهاتوودا بەرەپێشچوون و ڕوداوەکان چۆن ڕوودەدەن. دیسانەوە شەڕی نێوان ترامپ-بایدین دروست دەبێ. ئەم بەرەپێشچوونانە ئاراستەی سەرمایەیی ئەمریکا و ستراتیژی ئەمریکا دیاری دەکات. دەگوترێت 'ئەمریکایستەکان و جیهانگەرییەکان' تێکەڵی یەکترن. بەڵام ئیدارەی بایدن بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەڤغانستان و پەرەپێدانی بە شەڕی ئۆکرانیا و لەناوبردنی پرۆژەکانی ڕوسیا-چین زیادکردنی کۆنترۆڵی ئەمنی و ئابوری بەسەر ئەوروپادا هەندێک پێشکەوتنی بەدەستهێناوە.

پرسی ڕێگەی وزە لە ساڵی ١٩٠٠ەوە دەستیپێکردوە. سەد و بیست ساڵە بەردەوامی هەیە، بووە بە هۆکاری شەڕ و لە ئێستاشدا لە سەر بنکی تەکنیکی لە دەرەوەی تورکیایەدا و بەشێوەیەکی نوێ هاتۆتە ئاراوە. تورکیا لە چاوەڕوانی ئەمەدا نەبوو، بەم شێوە ڕووبدات، بۆیە بە شێوەیەک حسابی بۆخۆی دەکرد کە هەموو کەسێک پێویستی پێدەبێت. بۆیە کاتێک بۆی دەرکەوت شتەکان بەو جۆرە نین، بۆ ڕێگریکرن لەم شتە هەنگاوی نا، شەڕی قەرەباغیش بەشێک بوو لەمە.

خواستیان بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بە ڕوسیاوە لە ڕێگەی ئازەرباینجانەوە بە تورکیاوە گرێبدەن. ئێران و ئیسرائیل ئاستەنگیان بۆیەک درووستکرد. قەرباخیان گرت، بەڵام نەیانهێشت سنوری ئێران بگرێت. بە پەیمانی ئێران و ئەرمەنستان ئەمەیان بەتاڵکردەوە. تورکیا شەڕی غەززەی دەرخست. ئەگەر تورکیا نەتوانێ ڕێگای وزەی هەبێت، بۆیە لە کوردستان شەڕ بەڕێوەدەبات و بەو هۆیەوە دۆخێکی ناسەقامگیر بۆ سەرمایەداری وەک پاساو پیشان دەدات. تورکیا بە دەرخستنی شەڕی غەززە خواستی بوو بە ئیسرئیل باوەڕنەکرێت و ڕێیەگەیەک کە بەم جۆرە بەڕێوەنەچێت هێنایە ئاراوە. ڕوداو و بەرەوپێشچوونەکان لەسەر ئەم بنەمایە دەچێت بەڕێوە.

بێگومان شەڕی غەززە شەڕێکی لەم جۆرەیە. شەڕی ڕزگاری نیە بۆ فەڵەستینیەکان، نە هێزەکانیانیش شەڕێکی لەم جۆرەیان هەیە. حەماس بزوتنەوەی ڕزگاری فەلستین نیە. بە پێچەوانەوە ئەو ڕێکخستنێکی جاسوسیە بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی ڕزگاری فەلەستین، وەک هوداپاری ئەمرۆ دامەزراوە. لەبەر ئەمە ڕێبەرێتی لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا ئەم ڕەوشەی وەک هەوڵدانی حەماسی کوردی هەڵسەنگاند. نابێت ئەمە لە بیربکرێت. ئیسرائیل و چەند هێزێکی تر پێکەوە حەماسیان دروستکرد تا ئەوەی بزوتنەوەی ڕزگاری فەلەستین پێشبخەن. بەم شێوەیە ڕووی حەماسیان پێچەوانەکردەوە ئەوان لە ئێستادا حەماس بەوشێوەی خۆیان دەیانوێت بەکاری دەهێنن. لە ململانییەکی لەم شێوەدا بە هاوکاری تەیب ئەردۆغان ئەمەیان بەکارهێنا. ئەردۆغان دەیویست لە ڕێگەی حەماسەوە ئەو ڕێگە تازەیەیی کە ڕاگەیاندراوە تێکبدات. لە بنەڕەتدا ئەمە خواستی بنەڕەتی ئەمریکا و ئیسرئیلە و بۆ ئەمە ئامادەبوون. هێرشی حەماس بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان بوو و ئەمریکا و ئیسرائیلیش بە نهێنیەوە ئەو کارەیان کردووە. کاتێک هێرشەکان دەکرێت هۆکارەکەی ڕوون دەبێتەوە، هەوڵەدەدەن حەماس تێکبشکێن و ڕێگەی وزە بکەنەوە، هەوڵدەدەن ڕێگەکە پاکبکەنەوە. هەروەک ئەوەی هێرشی سەدام بوو بە پاساوی شەڕی داگیرکاری کەنداو، وەک چۆن هێرشی سەر دوو تاوەرەکەی ئەمریکا بوو بە پاساو بۆ لەشکرێشی بۆ سەر ئەڤغانستان و عێراق، هێرشی حەماسیش دەبێتە پاساوی لە ناوبردنی حەماس. لێرەدا تەیب ئەردۆغان سیستەمی بەکارهێنا، لێرەدا تەیب ئەردۆغان پێیوابوو بەم دەستپێشخەرییە دەتوانێت ڕێرەوەی وزە تێكبدات. هەندێک بازنە، واتا ئەمریکا و ئیسرائیل حیساباتی ئەوەیان کردوە کە دۆخەکە بەم جۆرە دەبێت و لەسەر ئەم بنەمایە ئەردۆغان فریویی خوارد. دواتر تەیب ئەردۆغان لەوە تێگەشت پلانێک هەیە بۆ کۆتایپهێنانی حەماس بۆیە ویستی خۆی لەو هاوکێشەیە بکشێنێتەوە، بەڵام ناتوانێت خۆی دەربازکات. بۆیە ئەویش دەیەوێت ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت. گەر حەماس بە پلانێکی لەو شێوەیە شکستبخوات، ئەوا پلانێکی لەو شێوەیەش بۆ شکستپێهێنانی پەکەکە  دادەڕێژێت. بەم شێوەیە گوشار دەخاتە سەر هەندێک بازنە و لایەن بۆئەوەی دۆخەکە لە سودی خۆی بەکاربهێنێت. لە ناتۆدا ئەمەی باسکردووە، هاتنە ناوەوەی سوید بۆ ناو ناتۆ کردوە بە بابەتی بازاڕ و سودی خۆی. لەم لایەنەوە بەزۆر مۆڵەتی لە ئەمریکا و ناتۆوە وەرگرت. لە لایەکی ترەوە لە بەرامبەر هاتنی سوید بۆ ناو ناتۆ، هەندێک چەک و ڕەزامەندی سیاسی لە ناتۆ وەرگرت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەکەکە. لە لایەکی ترەوە دەیەوێت بەم شێوەیە هێرشی سەربازی بۆ لەنابردنی پەکەکە ئەنجام بدات و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وەک نمونە وەرگرت. دەستبەجێ هێرشیکردە سەر ڕۆژئاوا و خواستی بوو هێرش بکاتە سەر شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە ئێستاشدا دەیەوێت ئەم هێرشانە فراونتربکات.

دەوڵەتی تورک ئەمەی بینی: لە کاتێکدا دەیویست لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەستربێت و پێشکەوێت، بینی کە لە هاوکێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووردەخرێتەوە، تورکیا بۆ ئەوەی ڕێگریکردن لەمە بکات هەموو دەرفەتەکانی سەرفەربەرکرد، هێرش دەکات. بۆ ئەمەش پلانی لەناووبردنی پەکەکە دادەنات. هەوڵدەدات بە لەناوبردنی پەکەکە و ڕێکەوتنی لەگەڵ عێراقدا ڕێگەیەکی بازرگانی ئارامتر دامەزرێنێت و گەلێک سەرمایە ڕاکێشێت بەرەوخۆی. پلانێکی لەم جۆرە هەیە. گەر بەم جۆرەش نەبوو لەسەر بنەمایی میساقی میللی عێراق و باشووری کوردستان داگیربکات و بیخاتە ژێر سەروەری خۆیەوە. هەروەها لە سوریادا بە پاساوی تورکمانەوە، گۆڕەپانی عەرەبەکان داگیردەکات و بۆ بەدەستهێنانی گۆرەپانی وزە لە لێگەڕیندایە. وەک ئامانج چەندین پلانی جێگرەوەی هەیە. ڕەخساندی ئەم هەموو پلانەی بە لەناوبردنی گەریلا و پەکەکەوە گرێداوە. تێکۆشانی پەکەکە لەم دۆخەدایە. زهنیەت و سیاسەتی فاشیست داگیرکەر-قڕکەر بەرەوە ئەمە دەچێت. ناتوانێت ئەمە بگۆڕێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەیەوێت پەکەکە لە ناوبەرێت و قڕکردنی کوردان تەواوبکات و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆی بکات بە هێزێکی داگیرکەر و ئیمپرالیست. دەیەوێت ڕێگەی وزە بگۆڕێت، کە ناتوانێت بیگۆڕێت، خواستێتی بە دەستبەسەرداگرتنی هەندێک گۆڕەپانی وزەی ڕۆژئاو و باشور ببێتە خاوەنی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند و لە سەر ئەم بنەمایە دەوێت بێتە کەرکوک. دەیەوێت دەستگرێت بەسەر نەوتی ڕۆژئاوا. لێگەڕیینەکانی بەم شێوەیە. لە ئێستادا دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوامە. بۆ ئەمەش دەبێت پەکەکە لەناوبەرێت. بە هەموو ئەو شتانەی کە هەیەتی سەرەنجی لەسەر ئەم بابەتەیە.

لە سەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، دەسەڵاتی لە ئەمریکا و ناتۆ وەردەگرێت، بەڵام هێشتا ئەمە بەس نیە بۆی. هەرخۆی بە هێز و پشتگیری گەیشتۆتە ئەم خاڵە. لە ئەنجامدا گیربووە. ئەو دۆخەی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هەیە ڕێک بەم شێوەیە. گورز دەخوات. لە دۆخێکی لەم شێوەدا یان دەبێت بگەڕێتەوە و یان دەبێت بەرەوپێشەوە بچێت و گەریلا تێکبشکێنێت. گەر بکشێتەوە ئەوە بەمانای تێکچوونی دێت و ئەمە بە هەڵوەشاندەوەی خۆی دەبینێت. یەکانە جێگرەوەش پێکهێنانی هێرشی نوێیە. هەروەها ئەوە دەبینێت هێرشەکانی لە سەر شێوازی کۆن نابێتە هۆکاری سەرکەوتن. بۆ گۆڕینی ئەمەش پێویستی بە شێوازی هێزێکی نوێ هەیە. ئەمەش بۆچوونێتی لەبارەی ئێرانەوە، هەوڵدەدات یارمەتی لە ئێران وەربگرێت. هەوڵەدەدات پشتگیری ئەمریکا، ناتۆ و ڕوسیا، پشتگیری ئێران، عێراقی گرێدراوی ئێران و یەنەکەی بۆ زیادبکات. لێگەڕینەکانی لەسەر ئەم بنەماییە. هەروەها پلانی هێزی هاوبەشی هێرشکەری هەیە. هەوڵدەدات هێزەکانی عێراق، یەنەکە، پەدەکە تورکمان بگۆڕێت بۆ هێزێکی هابەش و لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکدا لە زاخۆوە هەتا سلێمانی بە یەکەی زریپۆشی داگیربکات. بە دەوڵەتی عێراق دەڵێت 'ئێمە داگیریان دەکەین، ئێوە ببنە خاوەنی' بە عێراق دەڵێت ئێوە بڵێن ئێمە داوامانکرد و داخوازی ئێمەیە، بەپێی پلانەکان بەم شێوەیە. پلانەکەی بەو شێوەیە لە ڕووی باشورەوە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گەمارۆبدات و لە ڕووی باکوروە هێرشەکانی زۆر زیاتر بکات و ئامانجی ئەوەیە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، زاپ، گارێ و قەندیلدا بەتەواوی گەریلا بشکێنێت. نزیکایەتیەکەی سەربازی لەم شێوەیە دەبینرێت. لە ناو هەوڵ و لێگەڕێنێکی لەم شێوەدایە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە هەوڵدەدات شتێکی لەم جۆرەبکات. لەبەر ئەم هۆکارە شەڕی ئێران وعێراق لە ٨٨دا ڕاوەستێنرا. لەو کاتەدا دەیانگوت 'سندان و چەکوش' (جۆرێکی تایبەت لە پلانی هێرشی تورک). دواتریش لە ساڵی ١٩٩٢دا ئیدارەی هەولێر دامەزرێنرا.

ئەمەی دەبینی: بە هێرشێکی یەک لایەنەوە لە باکورەوە ناتوانن بەرەو پێش بچن، لە زەلکاودا گیرییانکردەوە، گورز دەخۆن، لەناودەبرێن. دەستییان لە بەرەپێشەوەچوون بەرداوە، ناتوانن خۆیان بپارێزن. دانیان بەوەدا ناوە تاوەکو لە باشورو لاکانی ترەوە گەمارۆ دروستنەکەن و هێزی هاوبەش دروستنەکەن، ناتوانن گەریلا لەنابەرن. دەیانەوێت گەمارۆدانێکی لەم شێوەیە پێشبخەن، بنەمای چاوپێکەتنەکانیان لەسەر ئەم بنەماییە. لە لایەکی ترەوە لەسەر ئاوی دیجلە و فورات هەڕەشە لە حکومەتی عێراقی دەکەن. لە لایەکی ترەوە هەرەشەی 'گەر ئێوە ئەنجامی نەدەن، ئێمە بەهێزی خۆمان دەیکەن' دەکەن. بەم شێوەیە جارێک بە پێدانی دەرفەت و جارێک بە هەڕەشە دەیانەوێت عێراق و یەنەکە ڕابکێشنە ناو ئەم بابەتەوە. چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت. لە چاوپێکەوتنەکانی ئەم دایانەی نێوان کۆماری تورکیا-بەغداد ئەمانە لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە و ئاماژەیان بەوەکردەوە 'بڕیاڕمانداوە لەگەڵ عێراقدا لەسەر خاکی عێراق ئۆپرسیۆن دژی ئەو هێزانە پێکبهێنین کە زەرەر دەدەن بە تورکیا. تورکیا چەندین  مانگە لە ناو هەوڵدانێکی لەم شێوەدایە، بەڵام ئەمە هێشتا ڕوننەبووەتەوە.

بۆ ئەوەی تورکیا بگات بە ئەنجام، دەبێت عێراق و یەنەکەش وەکو پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا هاوپەیمانێتی لە ناوبردنی پەکەکە درستبکەن و ئەمەش زەحمەتی خۆی هەیە. هەرچەندە تا ئێستا ئاستێک لە پشتگیرییان داوە، دەیانەوێت بەردەوام بێت، هەتا دەڵێن هەندێکی تر زیاتری بکەن، بەڵام مومکین نیە بە پێی تورکیا بکەونە ناو هەمان دۆخی پەدەکەوە. هەورەها چالاکیەکانی گەریلا و ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان پلانەکانی توکیان تێکداوە. بە قسە و ووتنەکانی 'هەڵیدەوشێنمەوە، دەیشکێنم لێی دەدەم' دەوروبەرییان دەترساند، بەڵام کاتێک بەدەستی گەریلا گورزییان خوارد، ئەم ترسە ڕەوایەوە. لە ئێستادا شتێکی لەوجۆرە نیە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک خۆی ناتوانێت ئەمە بکات. دەیەوێت ئەوانی تر بەکاربهێنێت، بەڵام هەموو کەسێت ئەوە دەبینێت کە دەوڵەتی تورک قەڵس بووە و سەرناکەوێت، بۆیە دەوڵەتی تورک ئەوان بەکاردەهێنێت. ئەمانە لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلادا دەبینرێت. لەم قۆناغەدا هەر کەسەو بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆی دەجوڵێتەوە، لەبەر ئەوە سوپای تورک نین. لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک لە هاوپەیمانێتیەکەی لەم جۆرەدا زەحەمەتی دەبینێت.

دۆخی ئەم دواییانە ئەم شتە زیاتر ئاڵۆزدەکات. ئەگەر درۆن 'سیها' بەردەدرێتەوە، بێگومان یەنەکە و عێراق ئەم دۆخە باشتر هەڵسەدەسەنگێنن و نایانەوێت خۆیان بخەنە ناو ئاگری دەوڵەتی تورکەوە.هەروەها دەبێت پەدەکە ئەم دۆخە هەڵسەنگێنێت. لەناو پەدەکەدا ترسێکی گەورە و کاریگەرییەکی نەرێنی لەناو پەدەکەدا دروست دەکات. ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ ئێمە، پێشهاتە سەربازییەکان لەسەرەتایی مانگی کانوونەوە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دۆخەکە دروستکردوە. چالاکی و ئۆپراسیۆنەکانی گەریلا لەسەر ئاستی سیاسیش کاریگەری هێنایە ئاراوە. وەک شەڕە دژوارەکانی سەردەمی ناوەڕاست، دەتوانرێت سوپایەک بەیەک چالاکی لەناوببرێت.

دەوڵەتی تورک پشت بە دەسەڵاتی تەکنیکی خۆی دەبەستێت و ڕاستی ئەم کودەتایەش بەو شێوەیە ئەو هێزانەشی لە هاوپەیمانیدان لەگەڵیدا دەخاتە ناو ئەم نیگەرانیانەوە و پەدەکەش دەکەوێتە ناو ئەم نیگەرانیەوە. لەبەر ئەوە دۆخی ئێستا ترسناکە، لەم بوارەدا دەوڵەتی تورک لە هەوڵداندایە بەڵام ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنیت.

دەوڵەتی تورک ویستی بەو دەسەڵاتەی لە ناتۆ و ئەمریکاوە وەریگرتووە، هەرەوەها لە ئێرانیش، پلانی خۆی داڕێژێت و گەمارۆ بدات و بە هەنگاوی کۆتایی بیشکێنێت. دەوڵەتی تورک پێویستی بە شتێکی لەم جۆرە هەیە، بۆیە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە ئەم جۆرە هەوڵدانە دەخاتە ڕۆژەڤەوە. دەبێت ئەم شتە لەبەرچاوبگرین، بەجدیی نزیکیبیینەوە، ئامانجەکەیان ڕوونە. گەر ئەم هێز و دەسەڵاتە پەیدا بکات ئەوە شتێکی لەم جۆرە دەکات. یان دەست بەسەر سەرچاوەکانی وزەدا دەگرێت یان ڕێگاکە دەکاتەوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەمەش یەکەم هەنگاو پێویستی بە شکستپێهێنانی گەریلا و لەناوبردنی پەکەکەیە، ئەمە ئامانجی سەرەکیەتی. سەرەڕای ئەم هەموو هەوڵدانەشی تورکیا ناتوانێت لەم دۆخە دەرچێت کە تێیکەوتوە.

تورکیا بۆ ئەوەی لەم دۆخەی ئێستای دەرچێت؛ بە گۆڕانی زهنیەتی، لەگەڵ پەکەکە و گەریلادا، بە دیموکراتیکبوون، بە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و دیموکراتیکیکردنی تورکیا دەتوانێت ڕێگەی چارەسەری بدۆزێتەوە. لەم دۆخەی ئێستادا دیکتاتۆرییەتی فاشیست سەردەستە. خۆی لەخۆید لە قۆناغی هەڵبژاردنەکاندا ئەم دۆخە بەشێوەیەکی ڕوون دەبینرێت. لەناو جەهەپەدا نەژادپەرستی شۆڤینی فاشیست دەرکەوتوون، کە لەمەدا ئاکەپە و مەهەپەش تێدەپەڕێنن.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە خواستی هێرشی هەیە گەر لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت یان نا، لەسەر بنەمای ئەم پلانە دەڕوات بەڕێووە، بەڵام گەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوێت بە مۆراڵیکی زۆرترەوە هێرش دەکات. لە دۆخێکدا گەر لە هەڵبژاردن و شەڕێشدا شکست بهێنێت، ئەو پشتگیرییەی کە لە عێراق-یەنەکە-ئێران دەخوازێت بەدەستنەهێنێت. ئەو کاتە قەڵس دەبێت. هەوڵدانی هێرشکردنیشی هەبێت، ئەوکاتە، بەرخۆدان و شکاندی ئاسانتر دەبێت.

بە ڕاستی ئەم ساڵی نوێیەی نەورۆز ساڵێکی پڕ لە گەشەدانی نوێ و مەزن بوو. ئەمەش ئەنجامی سیاسی گرنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە هێڵی فیدای ئاپۆیمان نوێبکرێتەوە، بگۆڕێت، گۆڕین و پەرەوەردەکردنمان لەسەر تێگەشتی راستی ئەم قۆناغە و پێشخستنی ڕێبازەکانی تێکۆشانی ئافەرینێر، گرنگی خۆمان بدەین بە ئەرکی پێشەنگایەتی. نزیکایەتیمان لە نەورۆز، تێگەشتن لە نەورۆز، ڕاست تێگەشتنمان و پێشوازیکردنی ڕاست و سەرکەوتنی نەورۆز بەمەوە گرێدراوە.

لەسەرئەم بنەمایەی نەورۆز دەژین و پیرۆزی دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکیتر نەورۆز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان و لەسەروی هەموویەوە لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین. شەهیدانی نەورۆز و هەموو شەهیدانی قارەمانی تێکۆشانی ئازادی بە ڕێزداریەوە یادەکەینەوە.

*وتاری ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە  دوران کەڵکانە، کە بۆ ڕۆژنامەی سەرخۆبوون ئامادەی کردووە.