ستەمکارانی وەک ئەردۆغان فەلەستین دەکەن بە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان

خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو سیستەمەی کە هەیە، کێشەی گەلی فەلەستین چارەسەر ناکات. لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی ستەمکارانی وەک ئەردۆغان دۆزی فەلەستین بکەنە قوربانی بەرژەوەندی خۆیان.

ئەو جوگرافیایەی ئەمڕۆ بە فەلەستین-ئیسرائیل و دەوروبەری پێناسە دەکرێت، ڕێڕەوی بازرگانی مێژووییە، ئەو ناوچەیەیە کە ئاسیا و ئەفریقا بە یک دەبەستێت، گۆرەپانی دەریایی جموجۆلی کەشتیوانی نێوان ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ناوچەیەکە کە دەوڵەمەندە بە سروشت و کشتوکاڵەوە و گۆرەپانی کولتوورەکانە. لە هەمان کاتدا ناوەندی سەرهەلدانی سێ ئایینی ئیلاهییە، هێما پیرۆزەکانی سێ ئایینەکە تا ئێستاش هەر لەوێن. بەڵام لە ساڵی ١٩٤٨بەم لاوە دەوڵەتێکە کە پشت بە یەک ئایین، یەک نەتەوە دەبەستێت. لە ساڵی ١٩٤٨ دوای ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسرائیل، شەڕ گەیشتە ئاستێکی نوێ. ئەو گەلەی کە  هەزاران ساڵە لەم خاکەدا دەژین، گەلی فەلەستین، عەرەب، موسڵمان و مەسیحی لە دەرەوەی ئەم پڕۆژەیەدا مانەوە، لەسەر ئەم بنەمایە شەڕی مێژوویی نوێ بوویەوە. گۆڕا بۆ ناوچەیەک کە شەڕی مێژوویی تێدا دەستی پێکرد، بە شەڕی موسڵمان-جوولەکە، عەرەب-عیبری یان فەلەستینی-ئیسرائیل پێناسە کرا. ئەم کێشەیە کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێت، بەداخەوە لە ساڵی ١٩٤٨ تا ئێستا رۆژ لە دوای رۆژ قووڵتر دەبێت، گەشە دەکات و چارەسەر نابێت. چارەسەری پێشکەشکراو خودی کێشەکەیە. بۆ چارەسەری هەموویان داوای دەولەت دەکەن. هەردوولا باوەریان بەوە هەیە کە ئەگەر دەوڵەت نەتەوە هەبێت کێشەکە چارەسەر دەبێت، بەڵام لەبیریان دەچێت کە سەرچاوەی سەرەکی کێشەکان خودی دەوڵەت نەتەوەیە.

شۆڕشی کوردستانیش دەیان ساڵ بۆ هەمان ئامانج تێکۆشانی کرد، بەڵام دواجار درک بەوە کرا کە ئەوە ڕاست نییە و هۆکاری سەرەکی زۆلم و داگیرکاری لە هەموو کوردستان دەوڵەت نەتەوەیە. ڕێبەر ئاپۆ پڕۆژەی چارەسەری خۆی پێشکەش کرد بە هەموو جیهان، لە جێگای سیستەمی دەوڵەت نەتەوە، پارادایمێکی ئازادی ژنان، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی خستە بواری جێبەجێکردن. لەبەر ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل پێداگری لەسەر سیستەم و سیاسەتی خۆی دەکات، گەل و تەڤگەری فەلەستین ناتوانن بەڕێوبەرێکی پێشەنگ بۆ خۆیان بدۆزنەوە، لەبری چارەسەر، شەڕەکە قوڵتر بووە. ٧٥ ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام کێشەکە هێشتا بەردەوامە. لەم دواییانەشدا هێزەکانی ئەلکەسام کە وەک باڵێکی سەربازی حەماس ناسراون، لە ژێر ناوی تێکۆشان بەرامبەر بە داگیرکاری ئیسرائیل ،هێرشیان کردە سەر فێستیڤاڵێک. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کە گەلێکی زۆر لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لەو خەلکە سڤیلە بە دیل گیران و کوژران. بەهۆی ئەم هێرشەی هێزەکانی ئەلکەسام، پرۆسەیەکی نوێ لە ناوچەکە دەست پێدەکات. وەک ئەوەی کە دەزانرێت ڕێگا بازرگانییەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر سیاسەت، لە ئەنجامدا شەڕ و ڕێککەوتن دروست دەبێت، لەم بابەتانەدا بەرژەوەندی دەوڵەتەکان هەڵدەسەنگێندرێت. دەوڵەتەکان هەموویان دەیانەوێت ئەم ڕێگا بازرگانیانە بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. ئەمە هەندێکجار دەبێتە دارایی و پارە، هەندێکجاریش ئەو دەوڵەتانەی بەرژەوەندی و بازرگانییان لەو ناوچەیەیە، دەبێت خاوەنەکانی ئەم ناوچەیە قبوڵ بکەن و بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەل بکەن تا سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەیان بپارێزن. کاتێک مرۆڤ ئەم دۆخە هەڵدەسەنگێنێت، لەوە تێدەگات کە یەکێک لە هۆکارەکانی شەڕ و هەوڵدان بۆ داگیرکردنی کوردستان، سامان و ڕێگای ئاوریشمییە.

بۆیە تورکیا وەک وڵاتێکی ستراتیژی خۆی پێناسە دەکات. هەر خۆی دان بە بوونی کوردستان دا نانێت. گەل چی گۆڕی؟ ئەوەی گۆڕاوە ئەوەیە کە ڕێگای ئاوریشمی وەک جاران ناتوانێت وەڵامی جوڵەی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بداتەوە. لەبەر ئەوەی هێشتا شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە کوردستان بەردەوامە. هەژموونی جیهانی ئیتر بینییان کە تەڤگەری کورد تێک ناچێت و بەرخۆدانێکی مێژوویی لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت. ئاشکرا بوو کە دەولەتی تورک بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکرد، نەیتوانی کورد لەناو ببات و نەتوانی کێشەی کورد چارەسەر بکات. هەر بۆیە هێزە هەژمونییەکان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای ڕێگایەکی تر. بەتایبەتی دوای ئەوەی کە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەستیپێکرد، هیچ هیوایەکیان نەما بە گەیشتنی رۆژئاوا لەو رێگایەی کە لەسەر ئوکراینیاوە تێدەپەرێت. لە ڕۆژهەڵاتیش لەسەر ڕێگای هیندستان بۆ سعودیە، لە ئوردنەوە بۆ ئیسرائیل، لە ئیسرائیلەوە بۆ قوبرس و ئەوروپا ڕێککەوتن کرا. کار دەکریت بۆ ئەوەی کە لەم ڕێگایەدا هیچ کێشەیەک بۆ سعودیە دروست نەبێت و ئێران لە کەنداودا هیچ کێشەیەک دروست نەکات.

گەلی ئەرمەنی لە شوێنی خۆیان دەربەدەر کران

لەبەر ئەم هۆکارە لە نێوان سعودیە، ئێران و میسر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت. سەبارەت بەم بابەتە چەند مانگێک لەمەوبەر ئێران و سعودیە هەندێک هەنگاویان نا. بۆ نموونە هەردوو دەوڵەت بڕیاریان دا سەر لە نوێ باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە. ئەوەی دەمەوێت سەرنجی بخەمە سەر ئەوەیە کە لە دۆخێکی وەهادا هێزی دەوڵەتی تورک کەم دەبێتەوە و ئیتر وەک جاران کاریگەر و بەنرخ نابێت. 7سال لەمەوبەر بینیمان کە بە چ شیوەیەک لە لایەنی سەربازییەوە دەستێوەردانی لە باکووری سوریا دەکرد. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دەستێوەردانەش بۆ ئەوە دەگەرایەوە کە هێڵی سنووری عێراق بەسەر باکوری سوریادا نەگات بە دەریای ناوەڕاست.

 ئەگەر ئەو ڕێگایە مسۆگەر کرابا و تورکیا دەستی لێ وەر نەدابا، بەتایبەتی دوای داگیرکاری دەیتوانی لە بەسرەوە لە ڕێگەی باکووری سوریاوە بگات بە دەریای ناوەڕاست، لەوێشەوە دەکرا بچێتە قوبرس و ئەوروپا. دوای ئەوەی کە ئەو دەرفەتە لە ئارادا نەما، بەتایبەتی دوای ئەوەی کە جەرابلوس، عەزاز، عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانیە داگیرکران، لە دوایین کۆبوونەوەی (گ-٢٠) بڕیاردرا ڕێگایەکی نوێ بکرێتەوە. ئەردۆغان بۆ ئەوەی شکست بەم بڕیارە بهێنێت دەیەوێت لەسەر ئازەربائیجانەوە رێگایەکی نوێی ئالترناتیف دروست بکات. ئەمەش ڕێگای زەنگەزۆر کە لە نێوان تورکیا و ئەرمەنستانە.

بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ئازەربایجان ئەم کارە بکات، پشتیوانی ئازەربایجانی کرد و هێرشی کردە سەر ئەرمەنستان. هێرشەکە لە هەندێک قۆناغ پێک هاتبوو. لە ئەنجامدا ناوچەکە لە ئەرمەنەکان وەرگیرا و گەلی ئەرمەنیش ئاوارە بوون. گۆڕانی دیمۆگرافیان ئەنجامدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش نەیتوانی وڵاتانی (گ-٢٠) رازی بکات کە لە دەروازەی زینگەزۆرەوە بازرگانی بکەن. لە دۆخێکی وەهادا حیساباتی ئەردۆغان شکستی هێنا. ئەگەر توانی بای پەکەکە لەناو ببات، ئەوا ڕێگای بازرگانی لە سەر تورکیادا تێدەپەڕی، بەڵام نەیتوانی ئەوە بکات. هەمووان دەزانن کە حەماس پەیوەندییەکی بنەڕەتی لەگەڵ ئەردۆغان هەیە، وەک درێژەپێدەری فکری ئیخوان موسلیمین، خۆی لە ناو گەلی موسڵمان لە فەلەستین ڕێکخستووە و دەستی بەسەر فەلەستین دا گرتووە. ئەردۆغان سوود لە ئازارەکانی گەلی فەلەستین وەردەگرێت. ئەردۆغان کە دەبینێت ناتانیاهۆ کێشەکە چارەسەر ناکات، شەڕەکە قورستر دەکات، بە بەکارهێنانی دۆزی  گەلی فەلەستین، سیاسەتێکی باریک و فێڵبازانەی بەڕێوەبرد و فەرمانی کرد کە حەماس ئەم هێرشە دەستپێبکات. ئێستا دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە. ئەردۆغان ئێستا چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەمریکا و هێزەکانی ترە بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ بەکارهێنانی ڕێگای کۆن و لەو ڕێگایەوە بازرگانی بکەن و تورکیا بگەرێتەوە بۆ سەر دۆخی پێشووی خۆی.

ئەگەر بۆ دۆزی گەلی فەلەستین داوای چارەسەری دەکریت، دەبێت پڕۆژە و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەک بنەما وەربگیرێت. ئەم پێشنیارانە لەسەر بنەمای پارادایمی ئازادی ژن، دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ژیانی هاوبەش دامەزراوە. خۆگونجاندن لەگەڵ سیستەمی ئێستا کێشەکانی گەلی فەلەستین چارەسەر ناکات. لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی ئەوەی ستەمکارانی وەک ئەردۆغان دۆزی فەلەستین بکات بە قوربانی بەرژەوەندی خۆی. بەم سیاسەتە نەک تەنها گەلی ئیسرائیل و فەلەستین زەرەرمەند دەبن، بەلکۆ دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیاش زیانێکی زۆری پێبگات. حەماس کە نوێنەرایەتی گەلی فەلەستین ناکات، زیان دەگەیەنێت بە دۆزی تێکۆشانی گەلی فەلەستین. لەهەمان ئاستدا ئەردۆغانیش زیانی گەورەی گەیاندووە بە تورکیا و گەلی تورکیا.