وەزیری دادی نوێی دیمەشق بکوژی ژنانە
لە دوای ئەلقاعیدە و داعش، هەتەشە لە دیمەشق هاتە سەر دەسەڵات، شادی ئەلوەیسی کە دەرکەوتووە دوژمن و بکوژی ژنانە، کراوە بە وەزیری داد.
لە دوای ئەلقاعیدە و داعش، هەتەشە لە دیمەشق هاتە سەر دەسەڵات، شادی ئەلوەیسی کە دەرکەوتووە دوژمن و بکوژی ژنانە، کراوە بە وەزیری داد.
پلاتفۆرمی پشتڕاستکردنەوەی ڤێرفای-سای ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بە لەسێدارەدانی دوو ژن بەدەستی شادی ئەلوەیسی پشتڕاستکردەوە. ڤیدیۆکە لە ٤ی کانوونی دووەم لە ئینترنێت بڵاوکرایەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دوو ژن لە ئیدلب لەسێدارە دەدرێن و دەرکەوتووە ئەو کەسەی پێش لەسێدارەدان 'تاوانەکەیان دەخوێنێتەوە، 'وەزیری دادە لە ئیدارەی کاتی ئێستای دیمەشق. هەروەها ڤێرفای-سای ڕایگەیاندووە کە لە سەرچاوەکانی هەتەشە بۆیان دەرکەوتووە و پشتڕاستکراوەتەوە کە هەمان کەسە.
زانیارییەکانی ڤێرفای-سای بەم شێوەیەیە: "دیمەنێک کە تێیدا شادی ئەلوەیسی وەزیری دادی سوریا سزای لەسێدارەدان دەخوێنێتەوە، لە ئینتەرنێت پێشووتر بڵاوکراوەتەوە، بە ناسینەوەی دەموچاو و دەنگیشەوە و دوای بەدواداچوونی قووڵ لەلایەن کەسانێکەوە لەنزیکەوە ئەو کەسە دەناسن، پشتڕاستکرایەوە کە ئەو کەسەی لە شوێنی ڕووداوەکەدایە، لە ڕاستیدا، ئەلوەیسیە. کەسێکی پلە باڵای ئیدارەی نوێی سوریا ڕایگەیاند کە ئەم کارە بەشێکە لە قۆناغەکانی پێشوو و تیشکی خستۆتە سەر چاکسازی یاسایی.
بەگوێرەی پێگەیەکی دیکەی هەواڵ، شادی محەمەد ئەلوەیسی، دوای دەستنیشانکردنی وەک وەزیری داد، یەکەم لێدوانی خۆی سەبارەت بە دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان ڕاگەیاندووە. ئەلوەیسی ڕایگەیاند کە داواکاری گشتی نابێ ژن بێت و دادگاکان بە تەواوی لە لایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبرێن.