یەژەئادە: وەرن پێکەوە لە دژی توندوتیژی دژی ژنان تێبکۆشین

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک بانگەوازی لە هەموو کەس و ڕێکخراو و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد، پشتیوان بن لە وەستانەوە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان.

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (یەژەئادە) بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی توندتیژی دژی ژنان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا یەژەئادە باسی لەوە کرد توندوتیژییەکان لەسەر ژنان، لەشێوەی توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی و ئابووری و ڕەگەزی خۆیان دەردەخەن، وە کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە هەیە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە هەر سێ ژنێکدا، ژنێک بەلای کەمەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

هەروەها جەخت دەکاتەوە، ڕوداوەکانی توندتیژی دژی ژنان لە جیهاندا دەریدەخەن، نزیکایەتی بەرانبەر ژنان لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ئاستی پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگەیە دەردەخات، دەڵێت: "دەبێت ئێمە وەک کەس ڕێکخراوەکان لە دژی توندوتیژی لە دژی ژنان و قڕکردن و چەوساندنەوە بوەستینەوە، بە دیدگای ‘ژن، ژیان، ئازادی’ هەنگاوی پێویست بنێین بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری و ئازادی.

مافی هەموومانە لە نێو کۆمەڵگەیەکدا بژین ڕێز لە مافەکانمان بگرێت و خاڵی بێت لە جیاکاری و توندوتیژی.

لە کۆتاییدا دەڵیت: "بەم بۆنەیەوە بانگەواز لە هەموو کەس و ڕێکخراو و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەین لە دژی توندوتیژی دژی ژنان پشتیوانی بکەن. لە بیری ناکەین بێدەنگی بەرانبەر توندوتیژی دژی ژنان تاوانە. دەتوانین بە تێکۆشان پێکەوە توندوتیژی بوەستێنین".