خەزعەلی بڕیاریدا سەرجەم بارەگای هێزەکانی ( ئەهل ئەلحەق) دابخرێت

قیس ئەلخەزعەلی ئەمینداری گشتی هێزە چەکدارەکانی (ئەهل ئەلحەق) بە ڕاگەیەندراوێک بڕیاریدا سەرجەم بارەگاکانی ئەو هێزە لە ناوەڕاست و خوارووی عیڕاق دابخەن.

خەزعەلی دوپاتی کردەوە، ڕەوشی تەندروستی و سیاسی لە ناوچەکە و دەستکەوتنی زانیاری دەرباری ئەجندا و پڕۆژە بیانیەکان کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەی دوفاقی و دووڕوییە و دەیانەوێت گەل لە دژی ئێمە بجەنگن لە ڕێگای سوتاندنی بارەگاکانمان، ئێمە لەو سۆنگەیەوە بڕیارێکی لەو شێوەیەمان دا و سەرجەم بارەگاکانی هێزەکانمان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق دادەخەین.

خەزعەلی ئەوەشی خستە ڕوو کە لەمڕۆوە تاکو کاتێکی نادیار بارەگاکانیان بە داخراوی دەمێننەوە، بەڵام کار و چالاکاکێکانیان ناوەستن و ئەوەی پێیان بکرێت پێشکەشی دەکەن بۆ نیشتیمان.

ف.ق