لە بەیروت دوو تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا: بە دەیان کەس برینداربوون

لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوە ڕوویاندا. لەبارەی تەقینەوەکاندا کە بە دەیان کەس برینداربوون، هیچ ڕاگەیەنراوێک بڵاونەکراوەتەوە.

لە هەرێمە کەناراویەکانی بەیروت دوو تەقینەوە ڕوویاندا. باسی ئەوە دەکرێت لە ئەنجامدا بە دەیان کەس برینداربوون.

لەبارەی تەقینەوەکانەوە حکومەت هیچ راگەیەنراوێکی بڵاونەکردووەتەوە. دەنگی تەقینەوەکان لە هەموو بەیروت بیستراوە.

بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکانەوە، جامی دەرگا و پەنجەرەی باڵەخانە و دوکان شکاون. لە شوێنی تەقینەوەکان دووکەڵێکی زۆر بەرزبووەتەوە.

میدیاکان دیمەنی ئەو باڵەخانە ڕووخاوەکانیان بڵاوکردەوە.

ف.ق