دوای ٣٥ ساڵ پرسەی ماتەمینی بۆ محمەد تاپتی دانرا

بۆ شەهیدی پەکەکە محەمەد تاپتی کە لەساڵی ١٩٩٠ لە مێردین شەهید بوو پرسەی ماتەمینی دانرا.

محەمەد

بۆ گەریلای پەکەکەیی محەمەد تاپت (غەریب) کە لە ساڵی ١٩٩٠دا لە ناوچەی ستواری مێردین شەهید بوو، بەڵام ناسنامەی شەهید بوونەکەی ئاشكرا نەکرابوو، دوای ٣٥ ساڵ لە ناوچەی قۆسەرە پرسەی ماتەمینی بۆ دانرا.

پرسەی ماتەمینییەکە لە لایەن کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی کەسوکاری ونبووەکانی لانکەی شارستانی (مەبیا-دەر)ەوە دانراوە و چەندین کەس سەردانی پرسەکەیان کرد.

لە پرسەکەدا بۆ شەهید محمەد تاپتی مەولودنامە خویندرایەوە.