گوڵستان کلچ کۆچیگیت: عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتێکی مێژوویی پێشکەش دەکات

گوڵستان کلچ کۆچیگیت ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد دەرفەتێکی مێژوویی پێشکەش دەکات و وتی: "پێویستە دەستبەجێ هەلومەرجی کارکردنی بەڕێز ئۆجالان ئامادە بکرێن، گۆشەگیری هەڵبگیرێت و بۆ ئازادیی هەنگاوی خێرا بنرێت."

گوڵستان کلچ کوچوگیت سەرۆکی فراکسیونی گروپی دەم پارتی، لە پەرلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند.

لە سەرەتای قسەکانیدا سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ٧٨  قوربانیی ئاگرکەوتنەوەکەی بۆلوو کرد.

گوڵستان کلچ کوچوگیت لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر کۆبوونەو ٤کاتژمێرییەکای شاندی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٢ی کانوونی دووەم لە ئیمرالی و وتی: "لە دیدارەکەدا ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، ڕەخنە، بۆچوون و پێشنیاری لایەنە سیاسییەکان، پێشکەشی بەڕێز ئۆجالان کراوە. هەروەها هەڵسەنگاندنی بەرفراوان لەسەر هەموو مژارانە کراوە. دەبێت بڵێین کە  بەرێز ئۆجالان شانسێکە بۆ چارەسەری پرسەکە، بە هەڵوێست و پێگەی خۆی بۆ گەلانی تورکیا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد رەوڵێکی گرنگ دەگێڕێت. خۆی ڕاگەیاندووە دەبێت بە دڵنیاییەوە ئەم پرسە چارەسەر بکرێت."

گوڵستان کلچ کۆچیگیت جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ئەم دەرفەتە مێژووییە بە جدیەتەوە هەسەنگاندنی بۆ بکرێت و وتی: "پێویستە خۆمان لە وتنی بێ کەڵک و هەوڵدان بۆ بەفیڕۆدانی ئەم دەرفەتە مێژووییە بەدوور بگرین و بە گفتوگۆی چارەسەرییانە کە هیوای کۆمەڵگایە، بتوانین بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەنجام وەربگرین. بۆیە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەرکەوتوو دەبێت حکومەت جەخت لە هەنگاوە کردارییەکان بکاتەوە، ئاشکرایە کە پرۆسەکە تەنها بە هاتوو و چوون پێشناکەوێت، بۆیە بۆ ئەوەی بە خێرایی چوارچێوەیەکی یاسایی بنیات بنرێت، دەبێت پەرلەمان دەستپێشخەری بکات و لە بارودۆخی ئێستادا بەرپرسیارێت لە ئەستۆ بگرێت، هاتا بەڕێز ئۆجالان بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست نەچێت، پێویستە دەستبەجێ هەلومەرجی کارکردنی بەرێز ئۆجالان باشتر بکرێت، دەبێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت، بۆ مسۆگەرکردنی ئەمنیەت، سەلامەتی و ئازادیی هەنگاوی خێرا بنرێت."

گوڵستان کلچ کۆچیگیت ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی لێدوانەکانی شاندەکەیاندا، ئەمڕۆ دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتەکەیان لەسەر ئەو پرسە کۆبوونەوەی ئەنجامدا، نەخشەڕێگای نوێی خۆیان دیاری دەکەن و لەوە بارەوە بڕیار وەردەگیرێت.