لە باشوورەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بانگەوازێک راگەیەندرا

بەدەیان ژنە سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیان، چالاکوان و رۆژنامەوانی باشووری کوردستان لە بانگەوازێکدا داوا لە سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرەکەی و سەرجەم بەرپرسانی کورد دەکەن، هەوڵەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بخەنەگەڕ.

کەمپینی " لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن" لە بانگەوازێکدا بە واژۆی دەیان ژنە چالاکوان، سیاسەتمەدار، رۆژنامەوان و ئەکادیمیسیان کە ئاراستەی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و سەرجەم پارت و بەرپرسانی کورد کراوە، بە ئاماژەدان بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و چڕبوونەوەی هێرشەکانی دوژمنان بۆ سەر گەلی کورد، جەختیان لە پێویستی یەکێتی نەتەوەیی، کۆدەنگی و هاوپشتی کردووەتەوە.

لەو چوارچێوەدا بەبیرهێنراوەتەوە، کە وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی بەهۆی هەڵوێستی نەتەوەیی و کوردبوونیانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و دەوڵەتی "ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزادەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجامدەدات".

لە درێژەدا راگەیەندراوە: " لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، "وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال" بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا"، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن."

دەقی بانگەوازەکەی کەمپینی  " لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن":

بۆ بەڕێزان:

لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق

سەرجەم پارت و  بەرپرسانی دڵسۆزی گەلەکەمان

وێڕای ڕێز و سڵاو

    هەروەک دەزانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا و بەناو شەڕ و ئاڵوگۆڕێکی گەورەدا تێدەپەڕێت. لەم کاتەشدا، دوژمنان بۆ ئەوەی کورد بە مافە ڕەواکانی نەگات، فشار و هێرشەکانیان لەسەر گەلەکەمان زیادکردووە.

لە رابردوودا لە ئەنجامی نەبوونی یەکێتی و یەکهەڵوێستیی نەتەوەییمان لە چوار پارچەی کوردستان، خوێن و قوربانی گەورەمان داوە. هەر بۆیە لە قۆناغێکی وەک ئێستادا لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکێتی و کۆدەنگیی نەتەوەیی  و پشتیوانی یەکتر هەیە.

بەڕێزان

   وەک ئاگادارن دوو ژنی چالاکی سیاسی و تێکۆشەری کورد بە  ناوەکانی "وریشە مورادی کە خەڵکی شاری سنەیە و پەخشان عەزیزی کە خەڵکی شاری مهابادە"، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەبەر کوردبوون و هەڵوێستی نشتمانی و نەتەوەییان زیندانی کراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە و مەترسی لەسێدارەدانیان لە ئارادایە. هاوکات ئێران لە ڕێگەی بەكارهێنانی ئەم سزا نامرۆڤانەیە، بە كۆمەڵ خەڵكی كوردستان سزادەدات، پێشێلكاری و تاوان لە دژی گەلەکەمان و بەتایبەت ژنانی چالاکوان ئەنجامدەدات.

ئێمە وەک ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیان لە باشووری کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، "وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال" بۆ ئازادیخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا"، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

   دڵنیاین بە هەڵوێستێکی مێژوویی لەو شێوەیە، دڵی هەموو کوردێکی ئازادیخواز خۆشدەبێت و یەکێتی و یەکهەڵوێستی ناو ماڵی  کورد بەهێز و پتەوتر دەبێت.

کەمپینی (لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن)

ڕێکەوت: ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤

واژۆی بەشداران:

شیرین تاهیر - نووسەر و چالاکی بزووتنەوەی ژنان

بێریڤان بەرگارەیی -  چالاکوان و زیندانی سیاسی

بێریڤان محەممەد - ڕۆژنامەوان و چالاکوان

شیرین موراد - بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردانی ئەمریکا

شەهلا حەفید - ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان

ڕووناک ئەحمەد - چالاکوان

سنوور ڕەحمان - ڕۆژنامەنووس

ئامینە ئەحمەد - بەرپرسی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز

سازگار محەممەد - چالاکوانی ژنان

ڕێزان گەرمیان - چالاکوان

پەرێز عومەر - چالاکوانی سیاسی

کەژاڵ عەبدولقادر - چالاکوانی مافەکانی ژنان

هاژە سلێمان  - پەرلەمانتاری خوولی سێیەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

بەهار موونزیر - چالاکی بزووتنەوەی ژن

بەهار مەحموود محەممەد  - سەرۆکی ڕێکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی

ڕێزان شێخ دلێر - ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

د. شیرین حوسەین  - مامۆستای زانکۆ

کەژاڵ حەمەڕەشید - چالاکوانی سیاسی

ڕێزان نوورەدین حەسەنی - مامۆستای زانکۆ

ڕووخۆش ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان

ڕازاو عەبدول مەحموود - پارێزەر

کەژاڵ نوری - شاعیر

چلورە هەردی - چالاکوانی مافی ژنان

ڕەنگین عەبدوڵڵا - نووسەر و ئەندامی خوولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چرۆ حسێن - پارێزەر

ڕووپاک عیزەت عارف - فەرمانبەر

گوڵستان سەعید -  پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ

شلێر عبدولمجید ڕەشید - چالاکوانی  سیاسی

شەدە بەشیر - ڕاگەیەندکار و چالاکوان

گەشە دارا حەفید - پارێزەر

پەروا عەلی - پەرلەمانتاری خوولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

شەیدا مەعروف مەحموود - چالاکوانی ژنان

لاڤه محەممەد حەمەئەمين - پارێزەر

هانا شوان - ڕۆژنامەنووس

پەریان ئەحمەد زەردەشت - ڕۆژنامەنووس

هاوژین شەهید فەخرەدین - چاودێری سیاسی

سۆما خالید - ڕۆژنامەنووس

شەونم محەممد غەريب - پەرلەمانتاری خوولی سێیەم لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

د. ڕووبار مەجید ئەحمەد - مامۆستای زانکۆ

تارا حسێن محەممەد - چالاكوانی سیاسی

سازیان تالیب ساڵح - ڕۆژنامەنووس و چالاکوان

ڕۆشنا جەمیل جەعفەر - چالاکوان و فەرمانبەر

کوردە ئەحمەد مەحموود - کۆمەڵناس

یاسەمین محەممەد سەعید - مامۆستا

پەروین عەبدوڵڵا - مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی

چیا حەسەن محێدین - مامۆستا

د. نیکۆلا ئەشرەف شاڵی - مامۆستای زانکۆ

ترێ مەحموود - ڕۆژنامەنووس

ڕازاو گوڵێ مەحموود - پارێزەر

ئاڵا کەمال - چالاکوانی مافی مرۆڤ

ئەڤین ئەحمەد - ڕۆژنامەنووس

چنوور عەلی - چالاکوان

تەلار کەمال - چالاكوانی مافی مرۆڤ

سەیران نەخشین - چالاکوان و نوێنەری ڕێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی

ڕۆزا حەمە ساڵح - نووسەر و وەرگێڕ

نیاز ساڵح فەتاح - داکۆکیکاری مافی ژنان

نازەنین حەسەن - چالاکوانی سیاسی

تەوار عادل - ڕۆژنامەنووس

شنە عەلی خەیات - مامۆستا و چالاکوان

سروە عوسمان مستەفا -  مامۆستا

ئاشنا ڕەئووف - هونەرمەند

شنا فایەق - ڕۆژنامەنووس

نەرمین کاوانی - هونەرمەند

گەلاوێژ حەمزی - چالاکوان

ڤیان کەمال - هونەرمەند

شیرین سەبوور - ڕۆژنامەنووس

ویژدان نوورەدین - مامۆستا

لەنجە خورشید ـ  ڕاگەیاندنکار

فەوزییە عبدولکەریم - مامۆستا

شۆخان میرزا - ڕاگەیاندنکار

زارا ئەحمەد - چالاکوانی مافەکانی ژنان

شەهلا محەممەد - چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان

تریفە ئیبراهیم حەسەن - سینەماکار

دیمەن محەممەد - چالاکوانی ژنان

سەرگوڵ قەرەداغی - پارێزەر

ئاڤان عومەر - شێوەکار

ژیان  مۆبێرگ - پەیامنێری کەناڵی "ئێن ئاڕ تی" لە بەریتانیا

ژیلا شاتوانی - ئەندازیار

زوڵفان غەریب ڕەحیم - چالاکوان و نووسەری بواری ژنان

شادیە ئەبووبەکر عەبدوڵڵا - مامۆستای زانکۆ

سروە نێرگز - ڕاگەیاندنکار

نەھیە خۆشکەلام - چالاکی سیاسی

ديانا جەلال - شانۆكار

بێریتان ڕانیە، چالاکوانی سیاسی

فەوزییە ساڵح مەنمی - چیرۆکنووس و وەرگێڕ

گەردە مامەحەمە - چالاکوان

نیگار محەممەد مارف - سەرۆکی پەرستاران

پاکیزە حەمەئەمین - ڕۆژنامەنووس

ئاواره کوردی  - چالاكوان و شانۆکار

ئاسیا مەجید عارف - چالاکوان

ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان

کەوسەر حەسەن نادر - سەرۆکی كومەڵەی زامی كوردستان

شادی ڕەسووڵ محەممەد - ئەندامی ڕێکخراوی نوێگەر

ڕووناک عەزیز - چالاکوان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان

نازدار عومەر ساڵح - چالاكوانی مەدەنی

سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن

هەدیە ئەحمەد - چالاکوانی ژنان

ئەوین محەممەد ئەکرەم - چالاکوان

دڵنیا محێدین سەلیم - چالاکی ژنان

ھەورین جەلال کەریم - چالاکی ژنان

تریفە محەممەد ڕەشید - چالاکی ژنان

سروە ھەمزە مەحموود - چالاکی ژنان

ھاژە سالار عبدولڕەحمان - چالاکی ژنان

بەسۆز زاھیر محەممەد - چالاکی ژنان

هەنا ئیدوار - داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ

ئەزهار جبووری - سەرۆکی "دامەزراوەی مەدا" بۆ مافی مرۆڤ

ڕەجا حەمید - نووسەر و ڕۆژنامەنووس

پەری عومەر تۆفیق - سەرۆکی ڕێکخراوی پەری بۆ هاوکاریی مرۆیی

ئیسرا مەحموود - پارێزەر

بنین ئلیاس - ڕۆژنامەنووس

هیبە نائیب - ڕاگەیاندنکار

جوان میرزا - پزیشک و چالاکوانی مافی ژنان

نادیە مەحموود - سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەمانی فێمنیست

ئیستەبرەق جودە - چالاکوانی مافی مرۆڤ

هەمام ئەلهەمام - رێکخەری کۆنگرەی ئازادیی و گۆڕانکاری

میدیا عەبدوڵڵا عەلی - چالاکوانی مافی مرۆڤ

سرووشت هاواری - مامۆستا و چالاکوان

سازان سڵێمان عەبدوڵڵا - چالاکی ژنان

نەجییە محەممەد - چالاکوانی ژنان