لە عێراق ٤٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکران
بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە، زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە، زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سەرەتای مانگی نیسان لە عێراق خۆڵبارین دەستیپێکردووە، کاریگەریەکی زۆری لەسەر بەغدا و باشوری وڵات داناوە.
بەهۆی هەناسە توندیەوە تاوەکو ئێستا لەسەرتاسەری عێراق ٤٠٠ کەس بۆ نەخۆشخانە رەوانەکراون.
لە بەغدا ١٠٠ کەس، نەجەف زیاتر لە ٧٠ کەس، دیالە ٥٠ کەس، ئەنبار ٥٠ کەس و بابل زیاتر لە ١٠٠ کەس و لە دیوانیە، سەماوە و میسانیش بە دەیان کەس رەوانەی نەخۆشانەکراون.
٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەهۆی خولبارینێکی خەستەوە، گەشتی فرۆکەکان لە بەغدا و نەجەف راگیراون.
هەفتەی رابردوو بەهۆی خۆڵبارینەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو و ٧١٧ کەس بۆ نەخۆشخانە رەوانەکرابوون. لە هەولێریش گەشتەکان راگیراون.
ف.ق