ئیسرائیل: قۆناغی دەستپێکی هێرشەکانی سەر ئێران کۆتایی هات
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە قۆناغی دەستپێکی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کە تێیدا چەندین بنکە و ناوەندی ئەتۆمی و سەربازی کرانە ئامانج، کۆتایی هات.
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە قۆناغی دەستپێکی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کە تێیدا چەندین بنکە و ناوەندی ئەتۆمی و سەربازی کرانە ئامانج، کۆتایی هات.
ئیسرائیل ڕایگەیاند، قۆناغی دەستپێکی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کۆتای هات. لە ڕاگەیاندراوێکیدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆی وڵاتەکەی بۆ سەر بنکە ئەتۆمی و سەربازیییەکانی ئێران، ئیسرائیل ئاشکرای کرد لە هێرشەکانییدا بۆسەر ئێران دەیان فڕۆکەی بەکارهێناوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئیسرائیل ئاماژەی بە کۆتایهاتنی قۆناغی دەستپێکی هێرشەکانی بۆسەر ئێران کردووە و هاتووە: "چەندین پێگەی ئەتۆمی و سەربازیی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران کراونەتە ئامانج. قۆناغی دەستپێکی هێرشەکان کۆتایی هات".
ئەم ڕاگەیاندراوە لە کاتێکدایە بنیامین ناتانیاهۆیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشێکی سەربازیی دەستپێکردووە بە ئامانجی شکستپێهێنانی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بوونی ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ ئاماژەی بە ئامانجە پێکراوەکان کردووە و دەڵێت: " ئیسرائیل دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی لە نەتەنز کردووەتە ئامانج، لە دڵی بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێرانمان داوە، زانایانی ناوداری ئێرانیمان بە ئامانجگرتووە کە کار بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ئێرانی دەکەن."