هەر یەک لە ڤیلادیمێر پۆتین سەرۆک کۆماری روسیا، رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا و هاوپۆستەکەیان رۆحانی لە چوراچێوەی قۆناغی ئاستانادا لە بارەی بارودۆخی سوریا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بە رێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا روحانی وتی:"کۆماری ئیسلامی پێی وایە تاکە رێگای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، سیاسیە، نەک سەربازی."
رۆحانی لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند، ئەوان هەمیشە لایەنگری دیالۆگین لەگەڵ گەلی سوریا و جەختیشی کردەوە کە ئەوان سوورن لەسەر رووبەرووبوونەوەی گروپە تیرۆرستیەکانی وەکو داعش و ئەقاعیدە.
سەرۆک کۆماری ئێران هاوکات رایگەیاد، ئەوان سوورین لەسەر ئەوەی تێکۆشانی دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی لە سوریا و سەرتاسەری ناوچەکە کۆتایی پێدێت.
ز.ش