"تاکو ئێستا لە عێراق ٢٨٤١٤ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا ئەنجامدراوە"

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تاکو ئێستا ٢٨٤١٤ پشکنین بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزارەتی تەنردوستیی عێراق ئاشکرایکرد، تیمە پزیشکییەکانیان بەردەوامن لە پشکنین و چاودێریی هاوڵاتیان و تاکو ئێستا ٢٨٤١٤ پشکنین ئەنجام دراوە و دەرکەوتوە ١٢٠٢ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دا هەیە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، حاڵەتی گیان لەدستدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لە تەواوی عێراق گەیشتە ٦٩ حاڵەت و ٤٥٢ حاڵەتیش چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق جەخت لەسەر ڕێنماییە تەندروستیەکان کردەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و پابەندی ڕێنماییەکان بن.

ژ.ت