حکومەتی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی ڕەتکردەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ڕەتیکردەوە کە لە مانگی حوزەیراندا گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێبکرێنەوە.

جیهاد کازم وتەبێژی دەسەڵاتی شارستانی عێراق بۆ میدیاکانی عێراق باسی ئەوەی کرد کە ئەو هەواڵانەی باسی دەستپێکردنەوە گەشتە ئاسمانیەکان دەکەن دوورن لە راستیەوە.

جیهاد کازم باسی ئەوەشی کرد کە جگە لە گەشتە فریاکەوتن و تایبەت و بازرگانیەکان هیچ گەشتێک دەستیپێنەکردووەتەوە و تا ئیستاش هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاریدابوو، سەرجەم گەشتە گشتیەکان بۆ عێراق و بۆ وڵاتانی جیهان تا ٣١ی ئایار ڕابگرێت.

ف.ق