حکومەتی عێراق دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی عێراقی هێرشەکە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری بە توندی شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراقی هێرشەکە ئاسمانیەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری بە توندی شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکەی دوێنێ فرۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری ئیدانە کرد و لەم بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراقدا هاتووە:
"فەرماندەی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق، بەدواداچوونی کرد بۆ بەزاندنی سنووری عێراق لە لایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا. هاوکات کەمپی پەنابەران لە نزیک شاری مەخمور بوردومان کرا و لە ئەنجامدا ٣ ژنی پەنابەری دانیشتووی کەمپەکە بوون بە قوربانی. (١٥ی نیسانی ٢٠٢٠).
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو هێرش و دەستدرێژیەی دەوڵەتی تورکیا بە توندی ئیدانە دەکات کە سەروەری خاکی عێراقی بنپێ کردووە، کە ئەمەش بە پێچەوانەی پەیوەندی دراوسێیەتیە و لە دژی ماف و یاسا نێودەوڵەتیەکانە. بۆیە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای وەستاندنی ئەو هێرشانە دەکات. هاوکات داوا لە دەوڵەتی تورکیا دەکەین رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و لە پاراستنی سنوورەکاندا هاوکار بێت. ئەم هێرشە بەردەوامانە هیچ کات ئاسایشی تورکیا مسوگەر ناکەن و نابنە هۆکاری بەدیهێنانی ئارامی لە ناوچەکە بە گشتی."
ز.ش