حکومەتی عێراق هێز دەجوڵێنێ بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ
هێزە ئەمنیەکان سەربازەکانیان بە ناو شارەکان بڵاوە پێکردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن.
هێزە ئەمنیەکان سەربازەکانیان بە ناو شارەکان بڵاوە پێکردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن.
لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی عێڕاق بڕیاریدا هێز بجوڵێنێ بە ناو شارەکاندا و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن و لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. هاوکات لە شاری بەغداد لایەنە ئەمنیەکان ٢٤٠٠ کەسیان دەستگیرکردوە کە سەرپێچیان کردوە و دەستی گرتوە بەسەر ٥٨٦ ماتۆرسکیل.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا عێراق ٧٦ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردوە و ٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش وایکردوە حکومەتی عێراق ترسی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە هەبێت بە شێوازێک کە نەتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق ٤٥٨ حاڵەتە و ٤٠ حاڵەتی مردنیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە، لە هەمان کاتدا ١٢٢ کەس توانیویانە بەسەر ڤایرۆسەکەدا سەرکەون.
ژ.ت