عەدنان ئەلزەرفی پرۆژەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد

عەدنان ئەلزەرفی ڕاسپێردراو لە لەیەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ پرۆژەکەی پێشکەشی پەرلەمانی عێراق کرد.

عەدنان ئەلزەرفی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، پرۆژەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی پێشکەش بە پەرلەمان کردووە و وتی:" پرۆژەکان زیاتر دەربارەی ئابوری وڵات و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی دەروەیە، هەروەها پێکهێنانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و دابینکردنی داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانە".

بە هۆی ڕەوشی ئێستای عێراق کە دووچاری ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە و هەروەها دابەزینی نرخی نەوتی خاو و دەنگی ناڕازی هاوڵاتیان، لایەنە سیاسیەکان داوا دەکەن لە ماوەیەکی کەمدا پرسی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە و حکومەتی نوێی عێراق دەستبەکاربێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە ئێستادا چاوەروانی پەرلەمانی عێراقە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەکەی و  پەسەندکردنی.

ف.ق