لە ئۆپراسێۆنی 'شێرەکانی بیابان' ٣ سەرکردەی داعش کوژران
لە پاریزگای ئەنبار لە ئۆپراسێۆنێکدا بەناوی (شێرەکانی بیابان) ٣ سەرکردەی تیرۆرستانی داعش کوژران.
لە پاریزگای ئەنبار لە ئۆپراسێۆنێکدا بەناوی (شێرەکانی بیابان) ٣ سەرکردەی تیرۆرستانی داعش کوژران.
دوای ئەوەی سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ئۆپراسێۆنێکی هێزە عێراقییەکان دەستی پێکرد بەناوی (ئۆپراسێۆنی شیرەکانی بیابان) بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان بۆ گەڕان لە ناوچەکانی(دۆڵی حۆران و ئەلوسینیات ، ئەلکرعە ،ئێچ٢ و دۆڵی ئەلحلکوم) تا دەگاتە سنورە نێودەوڵەتیەکان لەگەل وڵاتانی سوریا و ئوردن.
لەم ئۆپراسیۆنەدا فەرماندەیی ئۆپراسێۆنەکانی ئەنبار و ئەلجزیرە و هێزەکانی حەشدی شەعبی رۆژئاوای ئەنبار و بەشێک لە حەشدی عەشایری بەشداربوون بە پاڵپشتی هیزی ئاسمانی عێراق، لە ٩ میحوەرەوە ئۆپراسێۆنەکە دەستی پێکردووە.
سەبارەت بە زانیاری لەسەر ئەو ئۆپراسێۆنە دژ بە چەکدارانی چەتەکانی داعش، شانەی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند: "لیوای حەشدی(حەدیسە) توانی ٣ سەرکردەی چەتەکانی داعشی تیرۆرستی بکوژێ لە ناوچەی(ئەلمدەهم) و هەروەها توانرا ئۆتۆبیلێكی داعش کە هەڵگری بۆمب بووە لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسێۆنەدا بتەقێندرێتەوە.
هەروەها شانەی ڕاگەیاندنەکە روونیشی کردەوە کە ئۆپراسیۆنی(شیرەکانی بیابان) کە ئەمرۆ دووشەممە دەستیپێکردووە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ گەڕان و پشکنین بوو لە ناوچەکانی (دۆڵی حۆران و ئەلوسینیات ، ئەلکرعە ،ئێچ٢ و دۆڵی ئەلحلکوم) تا دەگاتە سنورە نێودەوڵەتیەکان و ئەم ئۆپراسێۆنە بۆ بەیزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچە دەستی پێکرد تا گروپە تیرۆرستیەکان دەستگیر بکەین."
ز.ش