لە بەغداد زیاتر لە ٤٦ هەزار کەس بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەى هاتووچۆوە دەستگیرکراون
فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی زیاتر لە ٤٦ هەزار کەسی بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەى هاتوچۆوە راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا دەستگیرکردنی زیاتر لە ٤٦ هەزار کەسی بەهۆی پێشێلکردنی قەدەغەى هاتوچۆوە راگەیاند.
فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ڕایگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ١٧ی ئاداری ڕابردووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئیستا زیاتر لە ٤٦ هەزار کەس بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەستگیر کراون".
هەروەها لە بەیاننامەکەی فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا هاتووە: "هێزە ئەمنیەکان لە فەرماندەیی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا لە رۆژی ١٧ی ئادار تا ١٨ی ئایار لە چوارچیوەی ئۆپراسێۆنی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ لەناو پایتەختی ووڵات، توانراوە ٤٦١٣٤ کەس دەستگیر بکرێت بەهۆی پێشێلکرنی قەدەغەی هاتووچۆ."
هەروەها فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا ڕشیگەیاند: "٣٢٥٣ ئۆتۆمبێل ماتۆرسکێلی جۆراوجۆر دەستی بەسەرگیراوە و ژمارەی غەرامەکانیش گەیشتووەتە ١١٥هەزار و ٧٦٢ غەرامە، هەروەها ئاسانکاری کراوە بۆ هاتنە ژورەوەی ١٢٠ هەزار و ٥٨٠ بارهەڵگری خۆراک بۆ شاری بەغدا".
لە کۆتایدا فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا سوپاسی ئەو هاووڵاتیانەی کرد کە پابەندی بڕیار و رێنەمایەکان بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و فەرماندەی ئۆپراسێۆنەکانی بەغدا جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەردەوام دەبن لە سزادانی ئەو کەسانەی سەرپێچی پێشێلکاری بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەکەن.
ژ.ت