لە دیوانیە خۆپیشاندان ئەنجامدارا بۆ ڕەتکردنەوەی عەدنان ئەلزروفی

بۆ ڕەتکردنەوەی عەدنان ئەلزروفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە پاریزگای دیوانیە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق عەدنان ئەلزروفی پارێزگاری پێشووی شاری نەجەفی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە عێراق کارادنەوەی هەندێک لایەنی نارازی لێکەوتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە لە پارێزگای دیوانیە لە باشوری عێراق خۆپیشاندان ئەنجامدرا بۆ ڕەتکردنەوەی عەدنان ئەلزروفی.

لە لایەکی دیکەوە هەریەک لە (هاوپەیمانی فەتح، ئیتلافی دەولەتی یاسا، کوتلەی بەستنی نیشتیمانی'کتلة العقد الوطني'، کوتلەی نەهجی نیشتیمانی) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد کە تیدا عەدنان ئەلزروفی-یان ڕەتکردەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و سەرۆک کۆماریان بە پێشەلکردنی دەستور تۆمەتبار کرد لە پرسی ڕاسپاردنی عەدنان ئەلرزوفی.

بەپێی دەستوری عێراق عەدنان ئەلزرفی تەنها ٣٠ ڕۆژی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی پێکهاتەی کابینەکەی بباتە بەردەم پەرلەمانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت.

ز.ش