لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆ تا ١٨ مانگ درێژکرایەوە

لێژنەی باڵای تەندروستی عێراق بڕیاری درێژکردنەوەی قەدغەی هاتوچۆیدا تا ١٨ ئەم مانگە لەسەرتاسەری عێراقدا.

لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر عادل عەبدولمەهدی بریاریدا کە قەدەغەی هاتوچۆی هاوڵاتیان تا ١٨ ئەم مانگە درێژبکرێتەوە.

هاوکات ئەو لیژنەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا هاوکاری ئەو خێزانانە دەکرێت کە دۆخی ئابوریان باش نیە یاخود لاوازە، ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵاتێش دەگەرێنەوە کەرنتینە دەکرێن.

ف.ق