لە مەخمور لە هێرشی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران
بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخمور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.
بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخمور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.
بەیانی ئەمڕۆ چهتەکانی داعش لە سەر ڕێگای نێوان گوندی، "عهلیهڕهش - بهردیسپی"ی بناری چیای "قهرهچوغ" لە سنوری شارۆچکەی مەخمور هێرشێکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لە شارۆچکەی مەخمورەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە هێرشەکەی داعشدا دوو سهربازی فەوجی ۳ـی لیوای ٥۰ی فرقەی ۱٤ی سوپای عێراق كوژراون.
ماوەی چەند ڕۆژێکە چەتەکانی داعش خۆیان ڕێکخستووە و ناوبەناو هێرش ئەنجامدەدەن، بەتایبەتیش لەو سنورانەی هەرێم کە کێشە لەسەرن.
ف.ق