لە هێرشێکی داعشدا ٤ سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوژران

لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی عێراق، چوار کەس کوژران.

شانەی جەنگی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ داعش دوو سەربازی عێراق و دوو چەکداری حەشدی شەعبی لە دوو هێرشی جیادا کوشتووە و دوو کەسی دیکەی بریندار کردووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی شانەکە، چەتەکانی داعش خاڵێکی چاودێری سەر بە فیرقەی پیادەی ١٦یان کردووەتە ئامانج لە شارۆچکەی بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و بەهۆیەوە دوو سەرباز کوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون.

هەروەها ئاماژە بە هێرشێکی دیکەی داعش کراوە لەسەر ڕێگەی گوندی مێخاسی سەر بە شارۆچکەی خانەقین لە ڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بۆسەر لیوای ٢٣ی حەشدی شەعبی و بەهۆی ئەوەشەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو شەوی ڕابردوودا لە دوو هێرشدا چەتەکانی داعش چوار هاوڵاتیان شەهید کرد.

ف.ق