لە کابول لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە مزگەوتێکدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و زیاتر لە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

تارق ئاریان وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، ماددە تەقەمەنیەکان لەناو مزگەوتدا جێگیرکرابوو و لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیدا تەقینەوە ڕوویداوە.

باسی ئەوەشی کرد لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا مەلا و سێ کەسی تر گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستیش ئامارەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە مزگەوتی شیر شاهێ سووری ئەنجامدراوە و تا ئێستا هیچ لایەنەک بەرپرسیاری تەقینەوەکەی نەخستووەتە سەرشانی.

٢ی حوزەیرانیش لە مزگەوتێنی بە ناوی وەزیر ئەخبار خان لە کابول هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و ٢ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

ف.ق