هۆڵەندا ٢ ملیۆن دۆلار بە عێراق دەبەخشێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند،هۆڵەندا ٢ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە عێڕاق بۆ پشتگیریکردن لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند،هۆڵەندا ٢ ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بە عێڕاق بۆ پشتگیریکردن لە ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سەرجەم دامودەزگاکان و خوێندنگاکان داخران و هۆڵەنداش بە مەبەستی هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕی ٢ ملیۆن دۆلار هاوکاری وڵاتی عێڕاقی کرد.
شایەنی باسە لە ئێستادا نزیکەی ٧٧٢ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق تۆمارکراون و ٥٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش جەخت دەکاتەوە کە توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەیەکی خێرا ڕوو لە زیاد بوونە.
ف.ق