وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستی لە کار کێشایەوە

سولەیمان سویلو وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک ئەم ئێوارەیە دەستی لەکار کێشایەوە.

سویلو لە راگەیێندراوێکدا دەستلەکارکێشانەوەکەی راگەیاند.

سولەیمان سویلو لە ساڵێ ٢٠١٦وە پۆستی وەزیری ناوخۆی وەرگرتووە و لە دژی گەلی کورد و بەگشتی گەلانی تورکیا و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان کردەوە و هەڵوێستی دژی مرۆڤایەتی نواندووە.

سولەیمان سویلو دوایین جار کە تەرمی گەریلایەکی هەپەگە بە رێگەی پۆستەوە نێردرابووەوە، وتبووی، "لە ئێستا بە دواوە ئیدی بەم شێوەیە دەبێت".

ز.ش