پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێڕاق بەنیازە دانیشتنێک ئەنجام بدات بەئامادەبوونی هەریەک لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و سەرکردە ئەمنیەکان و سەربازیە عێراقیەکان سەبارەت بە'هێرشەکانی تورکیا'.

عەلی غانمی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەرمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە لە دانیشتنی پەرلەماندا فەرماندە ئەمنیەکان و نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت بکرێن بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی عێراق.

هەروەها عەلی غانمی ۆ سایتێکی عێراقی ڕاگەیاندبوو: "چەند ڕۆژی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرکردە ئەمنیەکان و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بەو هێرشانەی تورکیا و هەلوێست وەرگرتنی گونجاو بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک."

هەروەها عەلی غانمی ڕاشیگەیاندبوو: "هەر پێشەڵکارییەک بەرامبەر سەروەری عێراق جێگای قەبوولکردن نیە و ڕەتیدەکەینەوە و جەختیشی کردەوە "بەردەوام بۆردوومان کردن دەلالەتە لە مەنهەج و سیاسەتی تورکیا و پێویستە حکومەتی عێراق وڵامی گونجاوی هەبێت بەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک لەسەر تەواوی ئاستە نێودەوڵەتییەکان."

ف.ق