چەند مووشەکێک ئاراستەی بنكەی تاجی و ناوچه‌ی سه‌وز كران
شەوی ڕابردوو سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له باكوری به‌غدا كرا و چوار مووشه‌كی دیكه‌ش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا كران.
شەوی ڕابردوو سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له باكوری به‌غدا كرا و چوار مووشه‌كی دیكه‌ش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا كران.
دوێنێش مایڵز كاگنز، وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت چاو به بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیدا له عێراق بخشێنێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و بنكانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی كه‌م سه‌ربازی تێدایه، لەو چوارچێوەیەشدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازیی قائیم له‌سه‌ر سنوری سوریا چۆڵ دەكه‌ن و ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی دەکەنەوە.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ئاشكراشیكرد كه ٣٠٠ سه‌ربازی خۆیان له بنكه‌ی سه‌ربازیی قائیم ده‌گوازنه‌وه و ره‌تیشیكرده‌وه كه چۆڵكردنی بنكه‌كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه موشهكییانهوه بێت كه به‌مدواییه كرایه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه جیاجیاكانی عێراق، ڕونیشیکردەوە کە بەردەوام دەبن لە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازی تاجی.
ف.ق