یوسرا رەجەب: داواکردن لە هاوڵاتیان کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، کارێکی ناڕەوایە

یوسرا رەجەب ئەندامی پەرلەمانی عیڕاق، کەرەنتینەکردنی هاوڵاتیان و لە ماڵەوە هێشتنەوەیان، بێ دابینکردنی باری ئابوری بۆ ژیان و گوزەرانیان بە کارێکی ناڕەوا پێناسە کرد.

یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری عێڕاق لەسەر ناوی تەڤگەری ئازادی باس لەوە دەکات داواکردن لە هاوڵاتیان کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە بێ ئەوەی لایەنی مادی هاوڵاتیان دابین بکرێت کارێکی ناڕەوایە، حکومەتی عێڕاق پێویستە خۆی بەرپرسیار ببینێ و چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە و ئەو ئەرکانەی بەرامبەر هاوڵاتیان لە ئەستۆی گرتووە بە جوانترین شێوە جێەبجێی بکات.

وەک لە ڕاگەیاندنە عێڕاقیەکاندا ئاماژەیان پێکراوە، پەرلەمانتار یوسرا رەجەب دەربارەی قەرزکردنی پارە لە لایەن حکومەتەوە، رایگەیاندووە کە دەبێت قەرزکردن تەنها بۆ ڕەوشی نائاسایی بێت و بۆ کاری گرینگ بێت، پاشان لە ئێستادا پێویستە ئێمە کار لەسەر بەرهەمی ناوخۆ بکەین و پشت بە بەرهەمەکانی خۆمان ببەستین.

هەروەها باسی لەوەش کرد پرسی قەرزی حکومەتی عێڕاق تاکو ئێستا زارەکیە بەڵام ئەگەر بێت و پەتای کۆرۆنا بەردەوام بێت و کێشەی ئابوری عیڕاقیش لە پاڵیا بەردەوام بێت بۆ ماوەیەکی درێژ، ئەوا پیویستی بە پلانی ستراتیژی دەبێت نەک چارەسەرکردنی کاتی و زارەکی.

ف.ق