بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە شێراوا، هاوڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شێراوای تۆپباران کرد، گوندنشینێک بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، دەوڵەتی تورک گوندی جمێلەی شێراوای تۆپباران کرد.

لە هێرشەکەدا محەمەد سادق عومەر بە سەختی بریندار بوو، بەهۆیەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.