چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم بەردەوامە. پیاوان لە زۆر شوێن دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "داهاتوومان بە ئازادیی ژنەوە گرێدراوە".
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی ٢٥ ی تشرینی دووەم بەردەوامە. پیاوان لە زۆر شوێن دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد و گوتیان: "داهاتوومان بە ئازادیی ژنەوە گرێدراوە".
لە کانتۆنی ڕەقە و شارەکانی دەرباسیە و شەدادی لە کانتۆنی جەزیرە بە درووشمی "بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی، خۆت بپارێزە" ڕێپێوان کرا.
ڕەقە
ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و پیاوان و ڕیشسپیانی کانتۆنەکە لە بەردەم کۆنفیدراڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە و بەرەو چوارڕیانی نەعیم ڕێپێوانیان کرد. هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکە، مەشلەب ئەل تورکان تیشکی خستەسەر توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا و ڕایگەیاند بەتایبەت ژنانی هەرێمەکە بەدەست زیهنیەتی پیاوسالارییەوە دەناڵینن.
دەرباسیە
سەدان پیاو لە شاری دەرباسیە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە بەرەو چوارڕیانی شارەوانی ڕێپێوانیان کرد. لەوێ هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی شارەکە زیلان عەرەب گوتی: "لەماوەی ٥٠ ساڵی تێکۆشانی ڕزگارییدا زۆر ژنی پێشەنگی وەک شەهید زیلان و بێریتانمان بەخشی. ئەمڕۆش بۆ بەدیهێنانی ئازادی درێژە بە ڕێگەیان دەدەین".
هاوسەرۆکی مەجلیسی شاری دەرباسیە نوعمان عەربۆ گوتی: "بەربەستەکان دەشکێنین و ئازادی ژن و کۆمەڵگە مسۆگەر دەکەین".
شەدادی
کۆنگرەی ستار ڕێپێوانێکی بۆ پیاوان ئەنجامدا. ڕێپێوانەکە لەبەردەم ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕی شاری شەدادی دەستی پێ کرد و بەرەو پارکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام بوو.
لەوێ ئەندامی کۆنگرەی ستار ئەریج عەلی عیساوی تیشکی خستەسەر گرنگی ٢٥ ی تشرینی دووەم و ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژیی سەر ژنان نیشاندا.