داگیرکەران لە عيفرین ٣ کەسی دیکەیان رفاند

لە عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکەراوە، ٣ کەسی دیکە رفێندران.

بە گوێرەی زانیاریەکان دەزگای هەواڵگری تورک (میت) و هێزە ملیشیاییە چەتەکانی کە بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی' ناسراون، رۆژی ٣ی ئەیلول ٣ کەسی دیکەیان رفاند.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانە سەلاح ئەحمەد تەمەن ٥٠ سڵ، محەمەد مەحمود عوسمان تەمەن ٣٨ ساڵ و مەحمود مەحمود عوسمان تەمەن ٣٤ ساڵن کە برای یەکترن و خەڵکی گوندی سێمالا مەیدانکێی ناوچەی راجۆن.

راگەیەندرا کە هەردوو براکە لە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین رفێندراون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە و هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەردەست نییە.

لە دوای داگرکرانی عەفرینەوە نزیکەی ١٠ هەزار و ٤٠٠ کەس رفێندراون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینی داگیرکرد، رژێمێکی تیرۆر و تۆقاندنی لەو شارە دامەزراند.

بەگوێرەی ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان، مانگی تەمووز ٢٨ کەس، مانگی حوزەیران ٤٠ کەس و مانگی ئایاری ئەمساڵیش ٣٠ کەس لەو شارە فرێندراون.

لە نێوان نیسانی ٢٠١٨ و نیسانی ٢٠٢٤دا لانیکەم ١٠ هەزار و ٣٣٢ کەس رفێندراون، ٤٦٣ کەسیش تیرۆرکراون.