دەوڵەتی تورک هاوڵاتییەکی عەفرینی ڕفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ٦ ساڵە عەفرینی داگیرکردووە، کەسێکی بە ناوی فەرهاد حەسەن ڕەشید ڕفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە بەرماوەی داعشن، لە ٧ ی ئەیلول کەسێکیان بە ناوی فەرهاد حەسەن ڕەشید (٣٨ ساڵ) خەڵکی شاری سەرای عەفرین، لەبەردەم ماڵەکەی لە شاری عەفرین ڕفاند.

فەرهاد ٢ مانگ پێش ئێستە بەزۆرەملێ لە تورکیاوە دیپۆرت کرابووە.