دەوڵەتی تورک لە مانگی ئایاردا لانیکەم ٣٠ کەسی لە عەفرین ڕفاندووە

ناوەندی تۆمار کردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین بڵاو کردەوە.

ناوەندی تۆمار کردنی پێشێلکارییەکان ڕاپۆرتی مانگی ئایاری سەبارەت بە تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراو بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی ئایاردا ٣٠ کەسیان لە عەفرین ڕفاندووە.

جێ ئاماژەیە زۆربەی پێشێلکارییەکان لەلایەن چەتەکانی سوپای نیشتمایی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە دامەزراون ئەنجام دەدرێت.