٣٣ لایەن و بزووتنەوەی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ژنان لە دژی پڕوپاگەندەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ڕایانگەیاند: "هەڵبژاردنی شارەوانییەکان هیچ کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەروەری سووریا ناکات و نابێتە هەڕەشە بۆ دەوڵەتانی دراوسێ، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەزموونی دیموکراسی خۆمان دەپارێزین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تۆمەتی جیا جیا هەڕەشە لە بەرخۆدانی گەلان و بەگەشتی سووریا دەکات، ئامانجی داگیرکردنی سووریا و جێگیرکردنی سیاسەتەکانییەتی لە هەرێمەکە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ دەستپێکردنی ململانێکان لە سووریا، هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دەستێوەردانەکانی لە خاکی سووریادا زیاتر بوون، سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و سووریا بە گشتی هیچ هەڕەشەیەک نین لە دژی تورکیا، بەڵام دەستێوەردانی دەوڵەتی تورک گەیشتووەتە ئاستی داگیرکردنی ناوچەیەکی بەرفراوان لە باکووری سووریا و بانگەشەی ئەوە دەکات کە پڕۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی پڕۆژەیەکی جوداخوازانەیە، بەڵام هیچ بڕگەیەک لە بەرنامەکانی هیچ کام لەو لایەنانەدا نییە کە بەشدارییان لە دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا کردووە بەڵکو داوای پاراستنی یەکێتی سووریا بە ڕێگەی گفتوگۆی ناوخۆیی بووە، بەڵام دەوڵەتی تورک پڕۆژەی پێکەوە ژیانی گەلان بە مەترسیی لەسەر تورکیا دەبینێت و بەردەوامە لە هەڕەشەکانی.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: وەک ئەو پارت و لایەنە سیاسییانەی کە ئەم ڕاگەیاندراوەمان واژۆ کردووە، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە مەبەست لە هەڵبژاردن و پڕۆژەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جیاخوازی لە سووریا نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی پاراستنی یەکێتی خاکی سووریا دایە.
ئەو لایەنانەی واژۆی ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەیان کردووە بەمشێوەیەیە:
١-پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)
٢-پارتی سەوزی دیموکراسی
٣-پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان
٤-پارتی لیبراڵی کوردستان
٥-حزبی شیوعی کوردستان
٦- پارتی دیموکراتی کوردی سووریا
٧- پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا
٨- پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سووریا
٩- پارتی چەپی کورد لە سووریا
١٠-پارتی داھاتووی سووریا
١١- – پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستان
١٢-پارتی مۆدێرنی کوردستان
١٣-یەکێتی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٤- دەستەی نیشتیمانی عەرەبی
١٥-پارتی مۆدێرن و دیموکراتی سووریا
١٦-پارتی سازمانی دیموکراتی کوردی سووریا
١٧-پارتی چەک – سووریا
١٨-پارتی دیموکراتی ئاشووری
١٩-پارتی برایەتی کوردستان
٢٠- پارتی ڕۆژی دیموکرات لە سووریا
٢١- بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-تەڤ دەم
٢٢- کۆنگرەی ئەستێرە
٢٣- پارتی پارێزگاران
٢٤-پارتی خەباتی دیموکراسی
٢٥-ڕەوتی پا/شەڕۆژی کوردستان
٢٦-پارتی دیموکراتی کوردستان-ڕۆژئاوای کوردستان
٢٧- هەیئە تەنسیق وەتەنی
٢٨-پارتی یەکێتی سووریا
٢٩-پارتی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان (پ.ک.ن.ک)
٣٠- پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (پارتی)
٣١-پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سووریا (یەکێتی)
٣٢- باڵی چەپی شۆڕش لە سووریا
٣٣-پارتی سورایا