ناسنامەی ئەو چەتە داعشانە بڵاوکرایەوە کە بڕیارە لە باشووری کوردستان جێگیر بکرێن

ناسنامەی ئەو چەتە داعشانەی سەر بە دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە کە بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستان جێگیر دەکرێن.

ناو و وێنەی ٤١٦ ئەندامی چەتەی داعش بڵاوکرایەوە کە تورکیا بە هاوکاری پەدەکە لە ڕۆژانی ئایندە لە باشووری کوردستان جێگیریان دەکات.

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان بەردەوامە. ڕێبازی نوێی تورکیاش هێنانی هێزی بەکرێگیراوە بۆ باشووری کوردستان.

ماڵپەڕی (سپی میدیا) ناو و وێنەی ئەو چەتە داعشانەی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە تورکیا بە هاوکاری پەدەکە لە باشووری کوردستان دژی گەریلاکانی ئازادی شەڕیان پێ بکات.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هێزانە لە عەفرین مەشقیان پێ کراوە و بە بڕیاری دەوڵەتی تورک و بە جلوبەرگی سوپای تورکەوە دەهێنرێنە باشووری کوردستان.

ماڵپەڕەکە لە کۆی ٨٠٠ چەتە، ناو و وێنەی ٤١٦ چەتەی داعشی بڵاوکردۆتەوە، کە بڕیار وایە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە ڕۆژانی ئایندە لە باشووری کوردستان جێگیریان بکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، زۆربەی ئەم چەتانە لە شەڕی داگیرکردنی عەفرین و سەرێکانی و گرێ‌سپی بەشداربوون. بەگوێرەی هەواڵەکە، هێشتاش چەندین چەتە لە عەفرین مەشقیان پێ دەکرێت و ئامادە دەکرێن.

جێگەی باسە، پێشتر وتەبێژی یەنەکە، سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاندبوو زیاتر لە ٣٠٠ تیرۆریستی داعش هاتوونەتە هەرێمی بەرواری باڵا.

دەتوانن ناو و وێنەی چەتەکانی داعش کە بەشێوەی پی دی ئێف بڵاوکراوەتەوە لێرە ببینن.