هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٨ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، کە لە عەزاز و شەرا لە چالاکیەکانیاندا ٨ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین سەبارەت بە چالاکیەکان راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە دژی سیاسەت و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی وەڵامدانەوەی هێزەکانمان بەردەوامە.

لەو چوارچێوەدا:

٢٦ی ئاب لە عيزاز لە چالاکیەکی نیشانەشکێنی هێزەکانماندا چەتەیەک کوژرا.

٢ی ئەیلول لە عەزاز دوو چالاکی نیشانەشکێنی ئەنجامدران. لە چالاکیەکاندا دوو چەتە کوژران.

٧ی ئەیلول هێزەکانمان لە هێڵی عەنابکێ و مەیرەمین لە ناوچەی شەرا چوونە سەر گروپێک لە چەتەکان. گروپە چەتەکان لە ترسی گیانی خۆیان چواردەوریان بە تەلی دڕکاوی تەنیبوو، سەرباری ئەوەش هێزەکانمان چوونە سەریان و گورزی قورسیان لێوەشاندن. لە هەڵکوتانەکەدا سەرجەم چەتەکان سزادران. هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی چەتەکان، دەستیان بەسەر جبەخانەی چەتەکاندا گرت. لەو چالاکیەدا ژمارەیەکی زۆر کامێرا، کامێرای حەراری و ئامێری چاودێری لەناوبران. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٥ چەتە کوژران، ٢ چەکی جۆری ئەی کەی ٤٧ و بڕێکی زۆر جبەخانە دەستیان بەسەردا گیرا.

لە ئەنجامی چالاکیەکاندا بە گشتیی ٨ چەتە کوژران".