هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاندووە، هێزەکانیان لە ١ و ٤ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەکانی باب و مارع و شێراوا چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم، لە دژی بارەگایەکی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی باب چالاکییەک ئەنجامدرا.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ پۆلیسی تیمە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (POH) کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیش تێکشکێنراوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا، ئەم زانیارییانە لەسەر چالاکییەکانی ٤ی تشرینی یەکەم خراونەتەڕوو:
"چەتەیەک لە چالاکیی نیشانە شکێنی دا لە ناوچەى مارع بریندار بوو. هەمان ڕۆژ، لە ئەنجامی چالاکییەکی نیشانەشکێنی دا چەتەیەک لە ناوچەی شێراوای عەفرین کوژرا".
ژ.ت