پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا

پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەم کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، لە چەند شارێکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی شەرمەزارکرا.

مەجلیسی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەلەب بە ڕاگەیاندراوێک پیلانگێڕیی شەرمەزار کرد. بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و مەجلیس و کۆمۆنەکان لە گۆڕەپانی شەهیدان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، ڕاگەیاندراوەکە خوێندرایەوە. ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەحمەد بە زمانی عەرەبی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و ئەندامی کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک زەکیە مستەفا بە زمانی کوردی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، پیلانگێڕیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشداری چەندین هێزی هەژموونخوازی ئیمپریالیستی جیهان ئەنجامدرا، ئەم هێزانە لە ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەترسن، بۆیە ئەم پیلانگێڕییەیان ئەنجامدا. جەختکرایەوە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرە بۆ تەواوی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.

هەروەها تیشکخرایە سەر سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەختکرایەوە تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن. بانگەواز لە ڕێکخراوە یاساییەکان کرا بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

قامیشلۆ

مەجلیسی ژنانی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جەزیرە بەهەمان ئامانج چالاکییەکی ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و گۆشەگیری شەرمەزارکرا، بانگەواز لە سی پی تی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرا، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری، فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئیمراڵی، ڕێگە بدرێت پارێزەران و بنەماڵە زانیاریان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست بکەوێت.

حەسەکە

یەکێتیی خوێندکارانی وڵاتپارێزی سوریا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێپێوانێکی لە شاری حەسەکە ئەنجامدا.

دەیان ئەندامی یەکێتییەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد، لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایان هەموو گەنجان و خوێندکاران کرد بەشداری بەهێز بکەن لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".

پاشان گەنجان چوونە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە و یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت.

تەل تەمر

ڕێکخستنی پەیەدەی تەل تەمر لە بینای خۆی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

بەڕێوەبەری مەجلیسی شاری تەل تەمر، ئازار ئارارات تیشکی خستەسەر ئامانجەکانی پیلانگێڕیی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمەکە.

ئارارات ڕایگەیاند ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەرهەمی ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و گەرەنتی ئازادییە بۆ تەواوی گەلانی هەرێمەکە.

ئارارات داوای کرد تێکۆشان مەزن بکرێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

دەیرەزۆر

مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیای کانتۆنی دەیرەزۆر سیمینارێکی دەربارەی پیلانگێڕیی لە بینای مەجلیسی گەلی شاری هەجینە ئەنجامدا.

دەیان ژن ئامادەبوون و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا سەفا ئەحرەش قۆناغەکانی پیلانگێڕیی شرۆڤە کرد و ڕایگەیاند پیلانگێڕیی نموونەی پیلانی هێزە هەژموونخوازەکانە دژی ئیرادەی گەلان و شۆڕش و پێشەنگەکانی.

وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا ئاگری محەمەد ڕایگەیاند لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا پیلانگێڕیی دژی تەواوی گەلانە.

تەبقە

نووسینگەی ژنانی دەستەی گەنجان و وەرزشی کانتۆنی تەبقە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی لە شاری جرنیە ئەنجامدا.

دەیان ئەندامی دەستەکە و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی گەنج و دامەزراوە مەدەنییەکان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

لە ڕاگەیاندراوێکدا پیلانگێڕیی شەرمەزار کرا و گوترا: "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆی کردە کەسایەتییەکی مێژوویی لەسەر ئاستی جیهان. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توانی ئایندە بخوێنێتەوە و چارەسەر بۆ تەواوی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بدۆزێتەوە. هەروەها لەبری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی پێشکەش کرد".

بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

چالاکییەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.