پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە کانتۆنەکانی فورات و منبج شەرمەزار کرا

لە کانتۆنی فورات و منبج، بەهەزاران هاوڵاتی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمیان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد.

٢٧ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا تێپەڕی. ئەمڕۆ گەل لە کانتۆنی فورات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری دژی ئەو پیلانگێڕییە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا گەنجان کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی چەلەبیەوە دەستیان پێکردبوو، ئەمڕۆ گەیشتنە شاری کۆبانێ. بەهەزاران کەس لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی شەهید عەگید ڕێپێوانیان کرد.

'کەس ناتوانێت لە ڕێبەرایەتیمان دوورمان بخاتەوە'

عەزەب عەبود هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کانتۆنی منبج ڕایگەیاند: "هیچ هێزێک ناتوانێت لە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوورمان بخاتەوە و وتی، بەرخۆدان کۆتایی بە هەموو پیلانگێڕییەکان هێنا. ئێمە لێرە وەک هەموو گەلانی هەرێمەکە کۆبووینەتەوە و دەڵێین ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی هەموو مرۆڤایەتییە. ئازادی ئێمە تەنیا بە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت بۆیە کەس ناتوانێت لە سەرۆکایەتیمان دوورمان بخاتەوە. هەموو پلانە داگیرکارییەکان تێکدەشکێنین."

دوای گەیشتنی جەماوەر بە گۆڕەپانی شەهید عەگید، بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، لەلایەن بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕەوە وتارێک پێشەکەش کرا و ئاماژە بەوەکرا بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەچێت و ئەم بەرخۆدانە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە. بە سەدان هەزار کەس لەم بەرخۆدانەدا بە ئامانجی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کە کە دوژمنان دەیانەوێت لە گەلەکەی و جیهانی دەرەوە گۆشەگیری بکەن، بەشدارن. ئێمەش بەو ڕۆحیەتەوە بۆ مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەین."

لەکۆتایی گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی لێژنەی ژینگە وتی: "لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا سەرۆکایەتیمان ئازادە و لەگەڵمان دەژی و بەرخۆدان دەکات، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرهەم هاتووە."

ڕێپێوانە جەماوەرییەکە بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان ژیان نابێ" کۆتایی هات.