کۆچبەری لە لوبنانەوە بۆ ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی بەردەوامە

بە هۆکاری هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، کۆچکردنی خەڵکێکی زۆری دانیشتووی لوبنان بەرەو ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەردەوامە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکانی 'مێزی قەیرانی خۆسەر' ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆچبەربوون، گەیشتووە بە ١٧ هەزار و ٩٤٨ کەس.

ئەو ژمارەیەشی بەم شێوە جیاکردووەتەوە:

٦٢٧٧ پیاو، ٥٦٧٨ ژن، ١٩٣٦ منداڵ، ٤٦ لوبنانی. هەرەوەها ١١ تەرمی کۆچبەرانیش دەربازی هەرێمەکە بوون.

نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە لوبنان و کۆمەڵەی چاندی کۆمەڵایەتی نەورۆز کاروباری گەڕانەوەی ئاوارەکان ڕێکدەخەن و پێداویستییەکانی گەڕانەوەیان دەستبەردەکەن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییش لە ڕێگەی لیژنەکانیەوە پێشوازی لە خەڵکەکە دەکات و پێداویستییەکانیان جێبەجێ دەکات.