کۆردیناسیۆنی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین
کۆردیناسیۆنی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی فرات و ڕۆژنامەوانانی ژن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ڕۆژنامەوانان بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد.
کۆردیناسیۆنی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی فرات و ڕۆژنامەوانانی ژن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ڕۆژنامەوانان بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون، کۆردیناسیۆنی ژنانی بەڕێوەبەری خۆسەری کانتۆنی فرات و ڕۆژنامەوانانی ژن ڕاگەیاندراوێکی خویندەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید کرد و هیوای چارەسەری بۆ برینداران خواست.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرا و بە کارێکی دڕندانە دانرا و هاتووە: "ماوەیەکە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە هێرشێکی دڕندانەی داگیرکاری بۆسەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ڕۆژانە هاوڵاتییان دەکات بە ئامانج. ئەوانەی ئەم ڕووداوانە بۆ ڕای گشتی و جیهان ئاشکرادەکەن، چاپەمەنی ئازاد و ڕۆژنامەوانان. بۆیە ئامانجی هێرشەکان لەسەر ڕۆژنامەوانان بۆ بێدەنگکردنی ڕاستی و ڕاوەستاندنی پێنوسی ڕۆژنامەوانانە. بۆیە ڕۆژنامەوانی راگەیاندنی ئازاد لە هەموو لایەکی جهیانەوە مەترسی بە ژیانی خۆیانەوە دەکەن و دەبنە ئامانجی هێرشەکان."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک کۆردیناسیۆنی ژن لەبەرامبەر ڕووداوەکاندا بێ هەڵوێست نامێنینەوە و تێکۆشانی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین و هەموو شەهیدان بکەین بە بنەمای خەبات و تێکۆشانی ژیانی ئازاد. بانگەوازیمان بۆ هەموو ژان ئەوەیە تێکۆشانمان بەهێزتربکەین. داوا لە فیدراسیۆنەکان، یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا هەڵوێست وەرگرن."