لە شەهبا تەرمی شەهید کەمال پیر و خالد محەمەد بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هەرەئە کەمال پیر و هاوڵاتییەک بە ناوی خالد محەمەد لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هەرەئە کەمال پیر و هاوڵاتییەک بە ناوی خالد محەمەد لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) کەمال پیر (لوقمان حەنان) کە ٧ ی ئەیلول لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم شەهید بوو، وە تەرمی شەهید خالد محەمەد کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی شەرا شەهید بوو. لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەخاکسپێردرا.
بۆ گەریلای هەپەگە ئامەد عەفرین (زەکی حەسەن) کە ٢٠ ی تەمموز لە خواکوڕک شەهید بوو، مەراسیمی غیابی بەڕێوەچوو.
کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا تەرمی شەهید کەمال پیر و شەهید خالد محەمەدیان لە نەخۆشخانەی ئەڤرین وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس بەڕێ کەوتن.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، هاجەر حسێن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستان کرد، گوتی: "گەریلایەکمان شەهید ببێت، سەدان کچ و کوڕی ئێمە بەشداری ڕیزەکانی ئازادی دەبن. درێژە بە هێڵی شەهیدان دەدەین. پێداگرین لەسەر هێڵی بەرخۆدان".
ئەندامی کۆمیتەی باوەڕدارانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، میعاد ڕەسلان ڕایگەیاند ڕۆڵەکانمان بۆ پاراستنی خاک و گەل و ڕۆڵەکانیان شەهیدبوون، گوتی: "سنوورەکانی وڵاتمان بە تەلبەند ناپارێزرێت، بە خوێنی شەهیدانمان دەپارێزرێت. بەڵێن نوێ دەکەینەوە و درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە، تەرمی شەهیدەکان بە درووشمی "شەهید نامرن" و هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.