لە تل تەمر بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان ئەنجام درا
گەلانی شارەکانی تل تەمر و زرگان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی بەرفراوانیان ئەنجام دا.
گەلانی شارەکانی تل تەمر و زرگان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانی بەرفراوانیان ئەنجام دا.
بە پێشەنگایەتی ژنان پێکهاتەی کورد، عەرەب، ئاشووری و سوریانی شارەکانی تل تەمر و زرگان بە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکی جەماوەرییان ئەنجام دا.
جەماوەری ڕێپێوانەکە کە هەموو لە شاری تل تەمر کۆبوونەوە، لە پێش باڵەخانەی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تل تەمرەوە ڕێپێوانەکەیان دەست پێکرد، لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان گوتەوە و بە بەرزکرنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ تا فولکەی قەندیلی شارەکە بەردەوام بوون.
ڕێپێوانەکە پاش گەیشتنی بە فولکەی قەندیل گۆڕا بۆ گردبوونەوە، لە گردبوونەوەکەدا پاش خولەکێک ڕێزلێنان هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی تل تەمر، جەمیلە کالۆ بە ئامەژەدان بە پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆ قسەکانی دەستپێکرد و گوتی: "پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ پڕۆژەی پێکەوەژیانی هەموو گەل و پێکهاتەکانە، بەڵام هێزە هەژموونگەراکان ئەم پرۆژەیە بە مەترسی بۆسەر بەرژوەندییە بەرتەسەکەکانیان دەبینین بۆیە دژی دەوستنەوە."
جەمیلە کاکۆ لە قسەکانییدا دەستنیشانی کرد تێکۆشانی هاوبەشی گەلان تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت.
پاشان هاوسەرۆکی پەروەردەی تل تەمر، ئەیهان یونس قسەیکرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی ٢٦ ساڵەی ئیمراڵی کرد و گوتی: "پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاری گەلانی بندەستە." ئەیهان یونس بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد پێویستە بە فشارەکانیان تورکیا ناچار بە ئازاد کردنی ڕێبەر ئاپۆ بکەن.
ڕێپێوانەکە بە گووتنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتای هات.