دەبەپە و دەم پارتی یادی ١٢‌ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازی‌یان کردەوە

دەبەپە و دەم پارتی لە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازی‌یدا گوتیان: "ڕووناکی درەوشاوەی بەرخۆدانی گازی ڕێ ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەمانە."

پەیوەست بە ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازی هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر و هاسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان بە پەیام یادی ١٢ـەمین ساڵوەگەڕی بەرخۆدانی گازی‌یان بەرز ڕاگرت.

لە پەیامەکاندا بەڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو کەسانە کراوەتەوە کە لە بەرخۆدانی گازیدا گیانیان لە دەستداوە و هاتووە: "بەرخۆدانی شكۆداری گازی ئیرادەی ملیۆنان کەس بوو، کۆدەنگی ویژدانی ئەم وڵاتە بوو. گازی ئێمە بوو، ئێمەیش هەموو بووین. ڕووناکی درەوشاوەی بەرخۆدانی گازی ڕێ ڕۆشنکەرەوەی ڕێگەمانە."

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە خواستەکانی پرۆسەی ئێستا درێژکراوەی بەرخۆدانی گازییە و دەڵێت: "گازی خواستی ئازادی و دادپەروەرییە. لە پێناو دیموکراسییەکی ڕاستەقینەدا کە ئیرادەی گەلان بە بنەما دەگرێت و ئایندەیەکی ئاشتیانەیە، جارێکی دیکە درێژە بە پاراستنی ژیانێکی دیموکراتیک و ئاشتییانە دەدەین."