قەرەسوو: ئاکەپە-مەهەپە دەوڵەتی خراپەکارییە

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هیچ کارێکی باش بە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە ناکرێ و وتی: "ئەمە دەوڵەتی خراپەکارییە". ئەم خراپەکارییانە تەنها بە ڕووخاندنی ئەم دەسەڵاتە کۆتایی دێت."

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند، ئاکەپە بە فریودانی کۆمەڵگا، دژایەتی لە گەڵ یاسای دەستووری و دروستکردنی دەستوورێکی مەدەنی، بەنیازە بە دەستوورێکی فاشیستی تر لە ڕابردوو، کۆمەڵکوژی کورد بە ئامانج بگرێت. هەروەها وتی: بەرنامەی نوێی دەستوور کارنامەی شەڕێکی تایبەتە لەدژی کۆمەڵگا." ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاکەپە ئێستا بارمتەی سیاسی مەهەپەیە، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم هاوپەیمانییە ٨ ساڵەیە، ئاکەپەی بە تەواوی لەگەڵ مەهەپەدا هاوتەریب کردووە.

مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەی خوارەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.

گۆشەگیریی سەپێنراو بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هەروەها لە ڕۆژنامەکاندا باس لەوە کرا کە لە ٣ی ئایاردا ماوەی ٦ مانگی دیکە قەدەغەکردنی نوێ چاوپێکەوتنەکان دەرچووە. کاردانەوەکان بەرامبەر بەم گۆشەگیرییە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن و تێکۆشانێکی فرەلایەنە بەردەوامە. قۆناغی ئێستا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

سیاسەتی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئێستای ئاکەپە بریتییە لە لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لە هەموو لایەکەوە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی کوردان. هەروەها هەموو ئەم سیاسەتانەی خوارەوە پەیوەستن بە سیاسەتی سەرەکییەوە دەوڵەتەوە. پێویستە ئەم ڕاستییە بە تایبەتی لە کاتی هەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی دەوڵەتەکان لە تورکیە بزانرێت. هەروەها ئەو سیاسەتەی لە ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، ناوەندی سەرەکی سیاسەتی کۆمەڵکوژیی دژی کوردە. یەکەم سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەشەکردنی تێکۆشانی ئازادیش سەرهەڵدان لە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژیی بووە. ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشەکەی بەو قسەیەی دەستپێکرد کە کوردستان داگیرکراوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەم سیاسەتە ئەوەیە کە کوردستان بکرێتە ناوچەیەکی بەرفراوانکردن بۆ بە نەتەوەیی بوونی تورکیا. ڕێکخستنێک، بزووتنەوەیەکی سیاسی و ڕاستیەکی جەماوەریی بنیات ناوە کە نیو سەدەیە دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی کورد لە بەرامبەر دەوڵەتی تورک تێکۆشان دەکات.

ئەوانەی سیاسەتی کۆمەڵکوژی جێبەجێ دەکەن بە پلەی یەکەم ئامانجیان ئەوەیە بە کۆمەڵکوژی، کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنی و خاوەن ئیرادەی سیاسی گەشە نەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ​​دەیەوێت ئەو ڕێکخستن و ڕێبەرەی کە دژی کۆمەڵکوژی شۆڕش دەکات هەڵبوەشێنێتەوە. بۆیە سەرۆک ئاپۆ هەر لەسەرەتاوە کرایە ئامانج، چونکە هەم ئەو ڕێکخستنی دامەزراند و هەم هێڵی ئایدیۆلۆژی و سیاسییەکەی دیاری کرد. کاتێک دەوڵەتی تورک نەیتوانی شەڕی پەکەکە و رێبەرایەتییەکەی بکات، بە پیلانێکی نێودەوڵەتی و بەکار هێنانی هەموو هاوپەیمانەکانی، سەرۆک ئاپۆ  کرایە ئامانج و بە دیل گیرا. وەک چۆن ئامانجی پیلانگێڕیی بە دیل گرتنی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی ئازادیخوازی و تێکۆشان دژ بە کۆمەڵکوژیی بوو، ئامانجیان لە سیاسەتی رەهای گۆشەگیری ئەمڕۆ لە ئیمرالی هەمان شتە.

ڕێبازی هەڵە لە کاردایە

سیاسەتی کۆمەڵکوژی بە پلەی یەکەم لەسەر سەرۆک ئاپۆ جێبەجێ دەکرێت. هەموو سیاسەت و بە کردەوە کردنی کۆمەڵکوژییەکانی دیکەش لێرەوە سەرچاوە دەگرن. ئەگەر ئەو سیاسەتانەی لە ئیمرالی جێبەجێ کراون بدەینە بەرچاوان، تێدەگەین سەبارەت بە کورد چ سیاسەتێک کراوە و بەڕێوە دەچێت. سەرجەم ئەم سیاسەتانە سەرەتا لە ئیمرالیەوە جێبەجێ دەکەن، بەڵام سیاسەتێکی ​​جیاواز له ساحەی سیاسی دیموکراتیکی کورد، هێزه ڕێکخستنیەکانی گەلی کورد و کۆمەڵگا جێبەجێ دەکرێت! ئەم جۆرە تێڕوانینە هەڵانە بە مانای تێنەگەیشتنە لە راستی داگیرکاری کۆمەڵکوژی و سیاسەتەکانی لەسەر گەلی کورد. لە لایەکی ترەوە بەراوردکردنی ئەو سیاسەتەی کە بۆ کورد بەکاردێت لەگەڵ ئەو سیاسەتەی کە بۆ نەتەوە و گەلە جیاوازەکان لە بەشەکانی تری جیهاندا جێبەجێ دەکرێت، هەڵسەنگاندنی نادروستی لێدەکەوێتەوە. ئەمەش ڕێبازی سیاسی هەڵەی لێدەکەوێتەوە. لە ڕاستیدا ئەم جۆرە ڕێبازە هەڵانە لە گۆڕەپانی سیاسی کوردان و دۆستەکانیدا بەرچاو دەکەوێت.

پێویستە بکرێتە ناوەندی تێکۆشان

تێکۆشان دژ بەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنراوە و ئازادیی جەستەیی بەمانای تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادییە. لە ڕاستیدا ئەگەر تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو تەندروستی، ئاسایش و ئازادیدا لە ناوەندی تێکۆشانی ئازادیدا جێگە نەگرێت، کە دەبێت بە تەواوی ئەنجام بدرێت، ئەوا ئەم تێکۆشانە وەکوو پێویست بەڕێوە ناچێت. گەل، ڕێکخستن و بزووتنەوەیەکی سیاسی ئەگەر خاوەنداری لە ڕێبەرەکانی نەکات، ناتوانێت خۆی بپارێزێت و تێکۆشانێکی وەها بە ئازادیی ناگات.

ئەمڕۆ گەلەکەمان، دۆستانی و هێزەکانی دیموکراسی لەم ڕاستییە ئاگادارن. به هۆی ئەم ڕاستیەوه تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ له ساڵانی ڕابردوودا زیاتر له هەموو بوارەکاندا پەرەی سەندووە و له پەرەسەندندایه. ڕێبەر ئاپۆ تەنیا پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نییە. بەو پێیەی کە تورکیا وەک سەرکردایەتیەک و بەهایەکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی گرنگ بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو پێکهاتە بندەست و ستەملێکراوەکانی جیهان و بەتایبەت ژنان سەیر دەکرێت، بەو پێیەش هەڵمەتی ئازادیی سەرۆک ئاپۆ لە هەموو جیهان لە پەرەسەندن و بەهێزبووندایە.

 لە هێزی ئایدیۆلۆژی و بەهرەمەندی سیاسی ڕێبەر ئاپۆ دەترسن

هۆکاری سەرەکی ئەم جۆرە گۆشەگیرییە قورسە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ، ترس لە هێزی ئایدیۆلۆژی و بەهرەمەندی سیاسییەکەیە. تەنیا ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ چەندە بۆ گەل و ژنان گرنگە. بۆیە ئەو گۆشەگیرییە بەسەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەتی ژنانی کورددا سەپێنراوە و جێبەجێ دەکرێت.

دوژمنایەتی لەگەڵ کوردان بەواتای دوژمنایەتی دیموکراسییە

هۆکاری ئەوەی کە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەوەندە دڕندە و دژە دیموکراسییە، سەبەب ئەو بێ یاسایی و گوشارەیە کە لەسەر ئیمرالی بەڕێوەی دەبات. ڕێبازی ڕێگری لە گەشەکردنی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و داوای ئازادیی بۆ بەڕێزی بە گشتی ستەم و چەوساندنەوەی لێدەکەوێتەوە. لە ڕاستیدا دوژمنایەتییان لەگەڵ دیموکراسی و کاردانەوەی توندوتیژانەیان بەرامبەر بە بچوکترین تێکۆشانی دیموکراتیک لەبەر ئەوەیە کە پێیان وایە کورد و هێزە دیموکراتیکەکان لە دیموکراسی سوودمەند دەبن. بەکورتی دوژمنایەتی لەگەڵ کورد بەواتای دوژمنایەتی لەگەڵ دیموکراسییە.

ئێستا کە ئەم ڕاستیە باشتر ڕوون بووەتەوە، گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان زیاتر خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و لە هەموو لایەکەوە تێکۆشان پەرە پێدەدەن.

دەبێت بەرپرسیارێتی ڕەخنەدان بەجێگەیەنین

بێگومان تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوتووە. کەمپین کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٠ی تشترینی یەکەم بە پێشەنگایەتی کوردان و دۆستەکانیان لە تەواوی جیهاندا بڵاوبووە و هەڵمەتی ڕۆژی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ڕێبەر کە ١٠ی کانوونی دووەم دەستیپکرد، بێگومان زۆر گرنگە و بەرەوپێشچوونە. بەڵام بۆ ئەوەی ئەنجامی زۆر باشتر بەدەستبهێنین پێویستە تێکۆشانەکان بەرەو پێشتر بەرین. گەلمان دەڵێت گەر ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە زینداندا بێت ئەمە ڕەخنەدانی ئێمەیە. لەوکاتەدا پێویستە بەرپرسیارێتی ڕەخنەدان بەجێگەیەنین، لە هەموو جێگاکاندا بە شێوەیەکی چالاکتر بەشداری چالاکیەکان ببین. لەسەرووی هەموویەوە گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا، هێزە دیموکراسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەر ئەم تێکۆشانە گەورەتر بکەن، ئەوا دەبێتە تێکۆشانێک کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ فەراهەم دەکات.

تێکۆشان و خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ دەیان ساڵە ئەنجامی گرنگی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. بە پێشەنگایەتی ئەوانەی لە ساڵانی ١٩٩٨ و ١٩٩٩ بە دروشمە-وتنی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ ئەڵقەیەک لە ئاگرییان  دروستکرد و لەو تێکۆشانەدا شەهیدبوون، ئەم تێکۆشانە ماوەی ٢٦ ساڵە بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەم تێکۆشانەدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، کە ئازادی گەلی کوردە نزیکتر بووەتەوە. داگیرکەری قڕکەر وەک هەمیشە نکۆڵیکردن  و قڕکردن بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە دەبات، بە تێکۆشانی گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان بنگەکەی لاواز بووە.

چالاکیە دووبارەبووەکان ناتوانن دەرنجام بەدەستبهێنن

کاتێک کە تێکۆشانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ مەزن بوو، ئەو کاتە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کورد مسۆگەر دەبێت. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا بەمانانی تێکدانی سیاسەتی قڕکەر و داگیرکەرە و ڕەخساندی دیموکراتیکبوونە لە تورکیادا. جا بۆیە پێویستە ئاستی تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەرزتر بکرێتەوە. زۆرگرنگە چالاکیەکان بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ وەرچەرخێنین بۆ بەشداری چالاکی دە هەزار کەسی. سەرهەڵدانەکەی وان ئەوەی پیشانداین کاتێک کۆمەڵگە بەشداری چالاکیەکان دەبێت، چۆن ئەنجام بەدەست دەهێنرێت. کاتێک کە ڕێکخستن و چالاکیەکان بەرەوپێشەوەچوو ئەوا پێویستە هەموو کاتێک لەسەر ئەو بەرەپێشچوونە بەردەوام بێت. پێویستە شێوەی نوێی ڕێکخستن و چالاکی بهێنرێتە کایەوە. بەو چالاکیەیانەی کە خۆیان دووبارە دەکەنەوە ناتوانرێت ئەنجام بەدەستبهێنرێت. بۆیە گرنگە ئاست و کاریگەری چالاکیەکان هەموو ڕۆژێک بە هێزتربکرێت. ڕەوشی سیاسی و جڤاکی لە تورکیا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشدا زەمینەی بۆ بەرەوپێشچوونی تێکۆشان بە هێزترکردووە.

بە بانگەوازی و داواکاری لە تورک، سی پی تی و ئەنجوومەنی ئەوروپا ئەنجام بەدەستنا‌هێنریت. بەڵێ، بێگومان پێویستە ناوزەڕ بکرێن و دوایان لێبکرێت کە ئەرکی خۆیان بەجێگەیەنن. تەنها تێکۆشان دەتوانێ وا لەم هێزانە بکات هەنگاو بنێن! لە باکووری کوردستان ماتە وزەیەکی زۆر باشی گەنجان هەیە کە دەتوانن تێبکۆشن. بە شێوازی ئافرێنەر پێویستە بە ڕێکخستن بکرێن. بەشداربکرێن لە چالاکیەکاندا ئەمەش بۆ بەرەپێشبردنی تێکۆشان گرنگە و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن.

زیندانیان لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بەرخۆدانێکی گرنگ بەڕێوەدەبەن. بنەماڵەی زیندانیکراوان پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەن. گرنگی بەرخۆدانی زیندانیان بۆ گەلی کورد و دۆستانی چیە؟

زیندانیان لە هەموو کاتێکدا بۆ بەرەپێشبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد ڕۆڵی گرنگیان هەبووە. لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە دروشمە-وتنی "ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن" بەربەستێکیان لە ئاگر داهێنا، پێشەنگایەتی لە خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆیان کرد و پێوانەی ئەم تێکۆشانەیان دیاریکرد. خاوەنداریکردنی زیندانیان لە رێبەر ئاپۆ پێویستە بۆ هەموو کەسێک ببێتە نمونە. زیندانیان تاوەکو ئێستا خاوەندارییان لە ڕێبەرێتی کردووە. بەڵام هەڵوێست وەرگرتنی کۆتایی و شێوەی چالاکی لە هێڵی خاوەندراریکردن لە ڕێبەرێتی هەڵوێستێکی زۆر ڕاستە. هێڵی هەڵوێستی دروست هەر ئەمەیە. وتنی، 'ڕێبەر ئاپۆ چۆن ژیان دەکات، ئێمەش بەو شێوەیە دەبین' نەک بە تەنها شێوەیەیەکە لە چالاکی، بەڵکو لە هەمان کاتدا هەڵوێستێکی ئایدۆلۆژی-سیاسیشە. لەبەر دابڕانی نێوان زیندانیان و تێکۆشان لە دەرەوە هەموو کاتێک ڕەوتی هەڵە دێتە ئاراوە. لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا بە هۆیی ڕەوتە هەڵەکانی ساڵانی تێکۆشانی دژە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول، ڕێبەر ئاپۆ کۆنفرانسی زیندانیەکانی سازکرد، پاشان بوو بە نەریتێک کە لە زیندانەکاندا کۆنفرانس ئەنجام بدرێت و ڕەووتە هەڵەکان ڕاستبکرێنەوە. ئەوەی ئێستا لە زیندانەکاندا بەڕێوەدەبرێت وەک شێوە هەوڵدانێکی سەرکوتووی کۆنفرانسی زیندانیانە.

بەرخۆدانەکان کۆمەڵێک شت لە سودی زیندانیکراوان دابین دەکات

خۆی لە خۆیدا چاوپێکەوتن بە زینانیان و قسەکردن بە تەلەفون لە لایەکەوە بووە ئامراز و ڕێبازێکی شەڕی تایبەت. قسەکردن بە تەلەفوون وەک مافێک دابین ناکەن. بۆیە ژیانکردن لە شێوەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکی بەم ڕێبازە هەڵوێستێکە لە دژی شەڕی تایبەت لە زیندانەکانەوە ئەنجام دەدرێت. ڕۆحی زیندانیان ڕۆحێتی ١٤ی تەمووزە. شوێنکەوتووی نەریتێکی بەرخۆدانی لەو شێوەن. ئەم نەریتە نەریتی دڵسۆزییە بە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی. بەرپرسیارێتیەکی سەنگینە بەرامبەر بە شەهیدان و گەل. ژیان کردن لە شێوەی ژیانی رێبەر ئاپۆ لە هەمان کاتدا خاوەنداریکردنە لە فەلسەفەی ئازادی و فکری ڕێبەر ئاپۆ. بۆیە ئەم تێکۆشانەی زیندانیان کۆمەڵێک شت لە سودی گیراوان دابین دەکات. پێویستە باشتر بزانرێت کە ڕێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک کەسایەتیەکی چالاک و ڕێکخستن بووی هەبووە. هەر بۆخۆی ئەوانەی لەم هەڵوێستەی ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەن دەبن بە میلیتانێکی مەزن و شەڕڤانی ئازادی.

دایک و بنەماڵەی زیندانیان ستوونی شۆڕشەکەمانن

بنەماڵەی زیندانیکراوان نەریتی تێکۆشانیان هەیە. بنەماڵەی شەهیدان لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا وێڕایی بوونی هەموو جۆرە گوشارێک دەستبەرداری خاوەنداریکردن لە ڕۆڵەکانیان نەبوون. بنەماڵەکان بۆ خاوەنداریکردن لە زیندانیان هەموو جۆرە ڕێبازێکیان گرتووەتە بەر. هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک دران، دەستگیرکران بەڵام هەموو ئەمانە توڕەیی بنەماڵەی زیندانیان زیاترکرد. بنەماڵەی زیندانیان بە هۆیی ئەم خەباتەیانەوە هۆشیار بوون و سیاسی بوونەوە. هەر وەک چۆن لە ئێستادا بەرخۆدانی زیندانیان، لەسەر ڕێگەیی بەرخۆدانەکای ١٤ی تەمووزن، بەم شێوەیە بنەماڵەی ئێستایی زیندانیان ڕێگە هەڵگری بنەماڵەی زیندانیان کە لە سالانی هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا لە پێش زیندانەکاندا تێدەکۆشان. لە کاتی بەرخۆدانەکانی زیندانیان لە ساڵانی ٢٠١٨-٢٠١٩دا بینیمان چۆن سوکایەتی بە دایکان و بنەماڵەی زیندانیان کرا، چۆن لێیاندرا و بە ئەرزدا ڕاکێشران، ئەمانەمان لە پێش چاوە. ئەمەش ئێمە و هاورێیانمانی لە زیندان توڕەکرد، بڕیارداری بنەماڵەی زیندانیانی بۆ تێکۆشان بە گوڕترکرد. بنەماڵەی زیندانیان و دایکانی ئاشتی بەهای مۆراڵی تێکۆشانمانن، ستونی شۆڕشمانن! بنەماڵەی زیندانیان، دایکانی ئاشتی، دیکانی شەهیدان و گەریلا دایکانی کورد  و هەموو دایکان بەهایی مۆراڵی ئەم تێکۆشانەن. هەوڵیستی دایکان سحری تێکنەچوونی تێکۆشانمانە. ئاهی دایکان لە گۆڕەپانەکاندا کۆتایی نایەت، هەتا داگیرکەری قرکەر بە کۆتا نەیەت.

دایکانی شەممە بەشێکی گرنگی ئەم تێکۆشانەن. بۆ ڕای گشتی ئاشکرابوو کە چ جۆرە گوشارێکی زۆر لەوان دەکرێت. بە ڕێزەوە سڵاوییان لێدەکەم،  چالاکی کە لە هەفتەیی ١٠٠٠هەمیندا ئەنجامیاندا هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتووی ڕۆڵەکانیان.

ڕاست نییە زیندانییەکان تەنها بۆ بنەماڵەکانیان بەجێبهێڵین

ئەمە ڕاست نییە بەرپرسیارێتی بەرخۆدانی زیندان و هەروەها تێکۆشان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ بنەماڵەی زیندانیان بەجێبهێڵدرێت. سەرۆک ئاپۆ ئەمڕۆ پێشەنگی بەرخۆدانی زیندانەکانە. ئەمڕۆ بەرخۆدانی زیندان گۆڕاوە بۆ بەرخۆدانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ. لەم ڕووەوە پێویستە هەموو گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان بە تایبەت گەنجان و ژنان لەم بەرخۆدانەدا بەشدار بن.

ئەمڕۆ بە دەیان هەزار تێکۆشەری ئازادیی و دیموکراسی بە تاوانی بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی کورد زیندانی کراون. کورد تا ئێستا ژمارەی پێوانەیی زیندانەکانی جیهانی لە بواری سیاسیەوە تێپەڕاندووە. بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتوانەوە، هیچ گەلێکی دیکە لە جیهاندا بەقەد کورد زیندانی ناکرێت و نەکراوە. دیسان ڕکوردی ئەو ژنانەی کە بە هۆکاری سیاسی بوونەوە لە زیندانەکاندا ڕاگیراون، ژنانی کوردن. لە ڕاستیدا هەموو کورد وەک دیل لە زیندانەکاندا زیندانی کراون.

پێویستە هەموو کورد شانازی پێبکات

زیندانیانی ناو زیندانەکان لە بەرزترین ئاستدا نوێنەرایەتی شانازی گەلی کورد دەکەن. پێویستە هەموو کورد شانازی پێیانەوە بکات. چ ڕۆڵە و کەسوکاریان لە زیندان بن یان نا، پێویستە هەموو گەلی کورد پشتیوانی بەرخۆدانی زیندانیان بن. بۆ ڕزگاری گەلی کورد بە دەیان ساڵە لە زینداندا بەسەر دەبەن. بەڵام سەرەڕای ٣٠، ٣٥ ساڵ زیندان، ئازادیی گەل و تێکۆشانەکەیان دەپارێزن. لەبەر ئەم هەڵوێستەیان​ ​تەنانەت ئەوانەی سزاکەیان تەواو دەبێت لە زیندان ئازاد ناکرێن. بێگومان شانازی بەو کەسانەوە دەکەین. لە لایەکی ترەوە بەرخۆدانوانانی زیندان و ئەوانەش هاتوونە دەرەوە کەسانی هۆشیاری گەلەکەمانن. لەم ڕووەوە پێویستە ئەو کەسانەی لە زینداندان و بەرخۆدان دەکەن، شانبەشانی بەرخۆدانەکەیان پشتیوانی و ڕێزیان لێ بگیرێت. ئەگەرچی لە هەلومەرجێکی سەختدا بەرخۆدان دەکەن، بەڵام پێویستە گەلی کورد خاوەنداری لە بەرخۆدانەکەیان بکات و بە هێز و تێکۆشانی ئازادیی ڕێبەر پەرە پێبدات.

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، کە گەریلاکان بەرخۆدانێکی مێژوویییان تێدا بەڕێوە بردووە، بەردەوام لە زیادبووندایە. لە لایەکی ترەوە پەدەکە، هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی بۆ لابردنی بەربەستەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئەنجام دەدات. لەم ڕوانگەوە چۆن خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکرێت و چ هەڵوێستێکمان هەبێت بەرامبەر بە دەوڵەتی فاشیستی تورک و بەتایبەتی پەدەکە؟

دەوڵەتی تورک دەیان ساڵە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لە سێ ساڵی ڕابردوودا هێرشەکانی زیاتر کردووە و بەردەوامە. ئەم هێرشانە بە تەواوی هێرشێکی داگیرکارییە. دەوڵەتی تورک ئەو شوێنانەی کە دەچێتە ناویەوە چۆڵ ناکات. کاتێک دەرفەتی زیاتری بۆ دەرکەوێت، هەموو باشووری کوردستان داگیر دەکات. گرنگیدانی زۆری بۆ کەرکوک و ڕێکخستنەکەی لەوێ وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەم هێرشە داگیرکارییە دەبێ سەیر بکرێت. بنکەیەکی لە بەعشیقە دامەزراندووە، هەرچەندە عێراق دەڵێت دەبێت بڕوات، بەڵام چۆڵی ناکات. لە ڕاستیدا لە هەموو دەرفەتێکدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک لە چوارچێوەی پەیمانی میللی(میساقی میللی) سەر بە خۆیانە. لە کاتی ڕاگەیاندنی پەیمانی میللی، سیاسەتی ئینکاری کورد، بە ئامانجی ئاسمیلەکردن یان کۆمەڵکوژی کورد بوونی نەبووە. باسی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە کوردستان لە پەیماننامەکەدا هاتووە. ئەمڕۆ دەیانەوێت کورد ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی فیزیکی و کولتووریی بکەنەوە و کوردستان بکەنە ناوچەیەکی بەرفراوانی میللی تورکیا. ڕاستییەک هەیە کە دەوڵەتی تورک دوژمنایەتی کورد دەکات و بە نیازە لە دژی کوردان کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە ڕوونترین دەسەڵاتی جێبەجێ کاری ئەم ئامانجەیە. پەدەکە لە گەڵ ئاوەها دەوڵەتێکی دژە کورد و مرۆڤکوژدا هاوکاریی دەکات.

دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات پەدەکە بخاتە ناو شەڕی ڕاستەو خۆەو

لە ئێستادا هێرشەکان بەردەوامن و زیاتر بڵاوبوونەتەوە. بە تایبەت لە پاییزی ٢٠٢٣ـەوە بەرخۆدانی مێژوویی دژ بە هێرشەکان بەڕێوە چووە. گورزی قورس لە سوپای تورک دراوە. دەوڵەتی تورک بەردەوام سەربازەکانی کە توانای شەڕکردنیان نییە دەکشێنێتەوە، هێزی نوێ لە شوێنیاندا جێگیر دەکات. بەو پێیەی نەیتوانی ئەنجامێکی وەها بەدەستبهێنێت، هەوڵدەدات پەدەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بکشێنێتە ناو شەڕەکەوە. لە ڕاستیدا پەدەکە لە ناوچەکانی نزیک لە هێزەکانی تورک خاڵی پشکنین دروست دەکات بە مەبەست لە پارێزگاری هێزەکانی دەوڵەتی تورک و پێداویستی ئەو هێزانە دابین دەکات. هەروەها بە ناوی هێزی پاسەوانی سنوویی عێراقەوە هێزەکانی گەریلا گەمارۆ دەدات، زۆربەی ئەو هێزە لەلایەن پەدەکەوە دروست کراوە. ئامانجی سەرەکی لە گەشتەکانی چەند مانگی ڕابردوو بۆ بەغدا و هەولێر لەناوبردنی گەریلاکان بوو. دەوڵەتی تورک دەیەوێت "پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان" وەک ئامرازێک بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی عێراقیش لە ئامانجەکەیدا بەشداری شەڕی گەریلا بکات.

ئەوان دەیانەوێت یەکێتی بە هەمان شێوە بکێشنە نێو شەڕەکەوە

ئەوان دەیانەوێت یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) بکێشنە نێو شەڕی دژ بە گەریلا و تێکۆشانی ئازادی کوردەوە. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێکەوە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن. هەروەک چۆن پەدەکە شەرعیەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، ڕۆژئاوا، شەنگال و مەخموور، ئێستاش هەوڵ دەدات لە ناوچەکانی یەکێتی دا شەرعیەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بدات. لە ڕاستیدا پەدەکە هەوڵ دەدات دەوڵەتی تورک گوشارەکانی لە سەر یەكێتی زیاد بکات. دەڵێت ئەگەر یەکێتی دژایەتی پەکەکە بکات، من راستەوخۆ دەتوانم شەڕی پەکەکە بکەم. دەڵێ بەو پێیەی یەکێتی بەشداری ناکات، ناتوانم هەموو هیزی خۆم لە شەڕ و هێرشەکانی دژی پەکەکە بەکاربێنم. لە ڕاستیدا خیانەتی خۆی بەس نییە. دەیەوێت یەکێتی بخاتە ناو سیاسەتی خیانەتکاریەوە. دەیەوێت بەم شێوەیە خیانەتەکەی بشارێتەوە و نەبینرێت. لە ڕاستیدا شەڕ لە گەڵ پەکەکە وەک شەڕ لە گەڵ هەموو لایەن و هێزە سیاسییەکانی باشوور وایە.

ڕووبەڕوو بوونەوە لە بەرامبەر هەڵوێستی پەدەکە بەس نییە

هەرچەندە پەدەکە لە ئاستی خیانەتدایە، بەڵام دەبێ بگوترێ هەڵوێست و بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر هەڵوێستی پەدەکە بەس نییە. چونکە ئەم پرسە پەیوەندییەکی نزیکی بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردەوە هەیە. هەڵوێست نواندن دژی خیانەتی پەدەکە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە چوار پارچەی کوردستان لەسەر هێڵی ڕاست بەرەو پێش بڕوات. لە لایەکی ترەوە پێویستە لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستێکی جددی نیشان بدرێت هەتا گەریلا کە گەورەترین، فیداکارترین هێزی مێژووی کوردستانن بپارێزێن و بتوانن ڕۆڵێکی مێژوویی لە پێشخستنی تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی بگێڕن لە هەموو بەشەکانی کوردستان. ئەرکێکی وڵاتپارێزانەیە کە بەرامبەر پەدەکە هەڵوێستی جددی نیشان بدرێت.

چالاکی وڵاتپارێزی زۆر گرنگە

زۆر گرنگە گەلێک بۆ ئەوەی لە تێکۆشانی خۆیدا دژی دەسەڵاتی داگیرکەر و مرۆڤکوژ پێوەرێکی بەرزی وڵاتپارێزی هەبێت. ئەگەر پێوەرەکانی وڵاتپارێزی گەلێک بەرز بن، بە دڵنیاییەوە ئەو گەلە پەرە بە تێکۆشانی خۆیان دەدەن و ئازادی خۆیان مسۆگەر دەکەن. ئەو گەلەی کە پێوەرەکانی وڵاتپارێزی لە خوارەوەیە و ناڕوونە، ناتوانێ لە تێکۆشانی ئازادیدا سەرکەوتوو بێت. لەم ڕووەوە زۆر گرنگە هەڵوێست لە دژی پەدەکە بگیرێتەبەر. پەدەکە ئەم هەموو هاوکاری و خیانەتە دەکات، بەڵام وەکوو پێویست مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت! ئەم دۆخە پێوەرەکانی وڵاتپارێزی کەم دەکاتەوە و ناڕوونیان دەکات. ئەمەش مەترسی و زیانێکی گەورە بۆ خەباتی گەلی کورد دروست کردووە.

لەم دواییانەدا کەسێک لە باکور کوردستانەوە بەشداری لە کەناڵی میدیا خەبەر کردووە و دەڵێت: "بە پەدەکە مەڵێن خائین، گەل نایەوێت بە خائین ناوی ببەن". بێگومان ئێمە دەزانین گەلی باکوری کوردستان پەدەکە بە خائین دەناسن. چی دەڵێت؟ ئەگەر پەدەکە، کە هاوشانی ڕژیمی تورکە رۆڵەکانیان دەکوژێت و بۆسە بۆ گەریلاکان دادەنێت و شەهیدیان دەکات، نەڵێت خائین کەواتە چی بڵێ؟ دەوڵەتی تورک دەیەوێت هەموو کورد کۆمەڵکوژ بکات. ستاتۆی سیاسی باشوریش قبوڵ ناکات. هەمووان دەزانن کە گوتیان هەمان هەڵە کە باشوور کردیان لە ڕۆژئاوا دووبارەی ناکەنەوە. بۆیە کاتێک دەرفەتیان بۆ ڕەخسا پێگەی باشووریش لادەبەن. پەدەکە بۆ لەناوبردنی پەکەکە پشتگیری دەوڵەتێکی وەها دەکات. هەرێمی گەریلاکان گەمارۆ دەدات و بۆسە بۆ گەریلاکان دادەنێت و ڕێڕەوی گەریلاکان دەگرێت هەتا ڕێگری بکات لە چوونی هێزی یارمەتی، پێداویستی و تەقەمەنی بۆ هەرێمەکانی گەریلا. بەمەش شەرعیەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. سوپای تورک دەیان بنکەی لە باشووری کوردستان کردووتەوە. هەواڵگری دەوڵەتی تورک(میت) بە ئارەزووی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەسوڕێتەوە و هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی وەک ئامانجی خۆی دەکاتە ئامانج. پەدەکە رەوا بە داگیرکارییەکان لە ڕۆژئاوا دەدات و بەرەی نیشتمانی کوردستانی سوریا(ئەنەکەسە) کە سەر بە پەدەکەیە هاوکاری هێزە داگیرکەرەکانی سەر بە تورکیا و تاوانباران دەکەن. لە شەنگال هانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات و بەو زانیاریانەی دەیخاتە بەردەستی هەوڵگریی میت، فەرماندە و پێشەنگەکانی ئێزیدی دەکاتە ئامانج. هەمان کار لەسەر وڵاتپارێزان و گەلی مەخموور دەکات. چۆن دەگوترێ پەدەکە، کە لە هەر ئاستێکدا پەیوەندی و هاوبەشی لەگەڵ دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە هەیە و دژ بە گەلی کورد کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن، نەوترێت خائین؟

ئەگەر پەدەکە پەیوەندییەکی وەهای لەگەڵ دەوڵەتی قڕکەری تورک هەیە، بە خائین ناوی نەهێنرێت، پێوەرەکانی وڵاتپارێزی کەم دەبنەوە وهیچ شتێک ڕوون نابێت. ئەمە گەورەترین مەترسییە بۆ کورد. کەم کردنەوەی ئاستی وڵاتپارێزی زۆرترین زیان بە کورد کە لە ژێر کۆمەڵکوژی و تێکۆشان بۆ ئازادی دەکات دەگەیەنێت. لەم ڕووەوە دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت، نابێت بوترێت بە پەدەکە مەڵێن خائین. بە پێچەوانەوە پێویستە ڕەخنە لەو تێڕوانین و ڕێبازانە بگیرێت کە هەڵوێستی شیاویان نییە بەرامبەر بەم پەیوەندییە خیانەتکارانەی پەدەکە. ئەگەر ڕەخنە نەگیردرێت، ئەوا ئەو هەڵوێستە وڵاتپارێزییەی باسمان کرد بەرامبەر پەدەکە ناتەواو دەبێت. هەڵوێستی ناتەواو بەرامبەر بە پەدەکە بەردەوام ڕێگە بۆ خیانەتی پەدەکە دەخوڵقێنێت.

فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی قڕکردنی کوردان ئەنجام بدات، نەک بە تەنها لە ڕێگەی سەربازییەوە، بەڵکو هێرشکردنێکی زۆری سیاسیش بەڕێوەدەبات. لە دۆزی کۆبانێدا سزای گران سەپێنرا بە سەر سیاسەتمەداراندا، هۆکار و دەرنجامەکانی ئەم سزایانە تا ئێستاش تاوتوێ دەکرێت. ئامانج لەم سزادانەی سیاسەتمەدارن چیە؟

دۆزی کۆبانێ هەروەک ئەوەی ئەندامانی هەدەپە دیاریانکرد، دۆزێکی سیاسە، ئەم دۆزە دوای چوار ساڵ لە شەرمەزارکردنەکان کرایەوە، هەربۆخی بە ئاشکرایەی ئەوە ئیسپات دەکات کە ئەم دۆزە دۆزێکی سیاسیە. دادگایکردنی لەم جۆرە بە فەرمانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە پێکهێنراوە، ماوەی ٧ ساڵ بەردەوام بوو، سزاکان بە گوێرەی ئەو کەسانەبوو کە ئەم دادگایکردنەیان کردەوە. جگە لە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەموو کەسێک دەڵێت کە دادوەری دۆزەکە لە ژێر فەرمانی دەسەڵاتداری سیاسیدایە.

یەکێک لە سیاسەتە بنەڕەتییەکان، قڕکردنی سیاسیە

قڕکردنی سیاسی، یەکێکە لە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی قڕکردنی کوردان. لە سێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی، یان سەید ڕەزا و هاوڕێکانی هەر قڕکردنی سیاسی بوو. ٤٩ گیراوەکانیش هەر قڕکردنی سیاسی بوو. لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا بە هەزاران مرۆڤی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ لە ئامەد دەستگیرکران ئەمەش هەر قڕکردنی سیاسی بوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیری سەخستی ٢٦ ساڵەی ئیمراڵیش هەر قڕکردنی سیاسیە. لەمرۆشدا بە دەیان هەزار شۆڕشگێڕ، وڵاتپارێز، وە دەستگیرکردنی سیاسەتەمەدارن و سەپاندی دەیان ساڵ زیندانی بەسەریاندا هەر بەردەوامیدانە بە قڕکردنی سیاسی. دەوڵەتی قڕکەری تورک لەسەر بنەمای قڕکردنی سیاسی، دەیەوێت سیاسەتی قڕکردنی کوردان جێبەجێبکات. هەروەک چۆن دەستوری بنەڕەتی و یاساکان لە تورکیادا ئامانجیان قڕکردنە، لە دۆخێکیشدا گەر دەستور و یاساکان لەگەڵیاندا نەبێت، ئەوە دەستور و یاسا پشتگوێ دەخەن و سیاسەتی قڕکردنی خۆیان بەڕێوەدەبەن. سزاکان کە لەدۆزی کۆبانێدا سەپێنران ڕێک بەم شێوەیە.

ئامانج دوورخستنەوەیە لە تێکۆشان

لە پێکهێنانی قڕکردنی سیاسیدا، ئامانج ئەوەیە کە زیندانیانی سیاسی دووربکەونەوە لە تێکۆشانی ئازادی و سیاسی،  یانی شتێکی وا دەکەن کە زیندانیانی سیاسی دەستەبەرداری تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی ببن. چەندین ساڵ زیندانیان لە زینداندا دەهێڵنەوە، بەم شێوەیە هەوڵدەدەن فکر و بیرکردنەوەی  زیندانیانی سیاسی پاسیڤ بکەن. هەوڵەدەدەن سیاسەتمەداران لە زیندان بهێڵنەوە و کۆمەڵگە بێ ڕێکخستن و بێ پێشەنگ بهێڵنەوە.

لە دۆزی کۆبانێدا سزای زۆر سەپێندرا بەسەر هاوسەرۆکانی هەدەپە فیگەن یوکسەداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاشدا. وتییان ئێوە هاوسەرۆکی پارتەکەن بۆیە دەبێت زرۆترین سزاتان بەسەردا بسەپێنین. وەڵامێکی ئاوا جەختکەرەوە دەدەن بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. لە لایەکی دیکەوە پەیامێکی لە شێوەی 'گەر ئێوە نزیکی کوردان ببنەوە، ئەوا ئێوە دەسوتێنین' دەدەنە دیموکراتیک خوازان و سۆسیالیستەکانی تورکیا. بەم شێوەیە جارێکی تر ئەوە بینرایەوە کە دەسەڵاتداری چەندە لە تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا دەترسن.

دەستوری بنەڕەتی تورکیا یەک مادەی هەیە

بە گوێرەی زهنیەتی بنەڕەتی دەوڵەتی تورک، سیاسەتکردن بە ناوی کوردەوە تاوانە! لەبەرئەوەی بوونی کورد قبوڵناکرێ و ئامانج قڕکردنە، تێکۆشانیش لە دژی ئەم زهنیەتە وەک تاوانێکی مەزن دەبینرێت. جارێکی تریش ئاماژەم پێدا؛ دەستوری بنەڕەتی تورکیا یەک مادەی هەیە؛ ئەویش قڕکردنی کوردانە. یاساش بەپێی ئەمە داڕیژراوە. ئەگەر کارەکان بە پێی دەستور و یاسای فاشیستیش نەکرێن، وەک فێڵی یاسای ئەنجام دەدرێن. پاشان بە ووشەی 'دادگای تێهەڵچوونەوە هەیە، دادوەر هەیە، دەستووری دادگا هەیە'، ئەم سزایانە ئاسایی دەکرێنەوە وەک ئەوەی بەپێی یاسا درابێت. تەنانەت ئەو کەسانەی کە بەپێی دەستوور و یاساکان سزا نەدراون، ساڵانێکە بەم شێوەیە لە زیندانەکاندا دەهێڵرێنەوە.

بەکورتی و لە جەوهەردا مەبەست لەم سزایانە سەرکوتکردنی سیاسەتمەداران و دابڕینی کۆمەڵگایە لە پێشەنگە سیاسییەکان. بەم شێوەیەش هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکرێت.

لە پێش هەڵبژاردن، دوای هەڵبژاردن و پێش دۆزی کۆبانێ بە جەختکردنەوە لەسەر قۆناغی  'نەرمبوون-ئاسایی بوون'ەوە گفتوگۆی لەسەر کرا. کاتێک لەو سزایەنە دەڕوانین کە دۆزی کۆبانێدا دران، لە 'نەرمبوون' چی بەسەر کورداندا هات؟

پێش هەڵبژاردن لە بەرامبەری کورداندا، وەک ئەوەی لە دوای ١ی نیسانەوە نەرمبوونێک هەبێت، خەباتێتک بەڕێوەبرا. شەڕی تایبەتی ناوەندی کورشک و میت هەوڵی دا ئەم سیاسەتە بئافرێنێت. لەو جێگایەنەی کە پەدەکە کاریگەری هەیە، ئاکەپە لە پێناو ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگی کوردان بەدەستبهێنێت، هەوڵدانێکی لەم شێوەیی ئەنجامدا. هەندێک کەس لە بەرەی دیموکراسی کوردی و سیاسەتدا، بە نیازێکی باشەوە، چاوەڕوانییەکیان دەربڕی کە دەیانەوێت جێبەجێ بکرێن. بێگومان هۆکاری ئەمەش هەیە. گەلی کورد و کایەی سیاسی دیموکراسی چەندین ساڵە لەژێر گوشاری قورسدایە. هێشتا لە هەڵبژاردنەکاندا هاوسەرۆکانی شارەوانی هەڵدەبژێرن، بەڵام دەوڵەت قەیوم دادەنێت. ئێمە لە دژی هەوڵدانی ئافراندنی تێگەشتنی لەم جۆرە وتمان کە ئاکەپە سەرکەوێت یان سەرنەکەوێت سیاسەتی خۆی لە دژی کوردان و هێزە دیموکراسییەکان ناگۆڕێت. هەڵبەت گەر سەرکەوتبا ئەوکات سیاسەتی گوشارکردنی لە پێشتر ئەنجام دەدا. ئێستاش پێکی دێنێت، بەڵام لە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەدا لاوزبوونێک هەیە. وە لە ئەنجامدانی سیاسەتە نەگۆڕەکەیدا زیاتر لاواز دەبێت. لە پێناو ئەوەی زهنیەت و سیاسەتی بنەڕەتی نەگۆڕدرێت، خواستێتی بە رێگە و رێبازی جیاواز بگات بە هەمان ئامانج. ئەو سیاسەتەش لەسەر بنەمای بێکارگەرکردنی هێزەکانی دیموکراسی و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و جێبەجێکردنی سیاسەتی قڕکردنە.

سیاسەتی نەرمبوون و ئاساییبوون نیە

بۆ نەرمبوون و ئاساییبوون پێویسی بە گۆڕینی سیاسەت هەیە. نە ئەکەپە و نە هاوپەیمانێتی ئاکەپە-مەهەپەش هیچ گۆرینێکی سیاسی نیە. دەبڕینی قسەی؛ سیاسەتی نەرمبوون و ئاسایبوون هیچ نیە جگە لە ڕازاندنەوەی سیاسەتی پێشوویان. گەر نەرمبوون هەبێت، پێویستە لە سەرەتادا واز لە بەکارهێنانی دادوەر بهێنن وەک ئامراز و داردەستی سیاسی بەکاری نەهێنن. بەڵام دەیبینین بە جەختکردنەوە ئەم بەکارهێنانەی دادوەر بەردەوامی پێدەدات. هەندێجار بە بەردانی هەندێ زیندانیکرا وەک ڕەوایەتیدان بە دادوەرەکان پیشان دەدەن. لە ئامادەکردنی تۆمەتنامەیەکدا کە باس لە کوشتنی سینان ئاتەش و بڕیارەکانی دۆزی  کۆبانێ دەکات، بینیمان کە دواتر دادوەر وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاردەهێنرێت. دەیان لە ڕێپێوانکەرانی ١ی ئایار دەستگیرکران، ئەمەش بە ڕوونی دەیسەلمێنێت کە فشارەکان لەسەر هێزەکانی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.

جەهەپە کەوتۆتە داوی ئەردۆگانەوە

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەسەر دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد دامەزراوە. هەر بۆیە مەهەپە لە بەر ئەم هۆکارە لە نێو ئەم هاوپەیمانییەدا جێگەی گرتووە. لە لایەکەوە دوژمنایەتی کردنی کوردان و هێزە دیموکراسییەکان لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بەردەومە، ئایە نەرمبوون دروست دەبێت! شتی وا هەر نابێت.

لە ڕاستیدا جەهەپە کەوتۆتە نێو داوی تەیب ئەردغان. ئاکەپە-مەهەپە لەسەر سیاسەتی پێشوویان بەردەوامن. بۆیە کاتێک جەهەپە و سەرۆکی گشتی جەهەپە ل دژی ئەم سیاسەتە هەنگاوبنێ، ئەوا دەڵێت کە جەهەپە و ئۆزەل لە دژی نەرمبوون و ئاسایی بوون وەستاوەتەوە. بەم لێدوانەوە ئەو کاتە دەسەڵاتداری ڕۆڵێ خۆی هەم وەک تاوانبار و هەم وەک بەهێز دەگێڕێت. ئەوەی لەوەش ڕاستترە، سەرۆکی نوێی جەهەپە نەرم دەبێ و هیچ ئاستەنگێک لە بەردەم دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەدا نامێنیت. بەم شێوەیە کۆمەڵگە لە دژی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە دەنگ دەداتە جەهەپە و جەهەپەش دەکەوێتە دۆخێکی پێچەوانەی داخوازی گەل.

لەکاتێکدا گفتوگۆە دەستوورییەکان لە کەش و هەوایەکدا بەڕێوەدەچن کە هەموو جۆرە هێرشێکی قورس بۆ سەر کورد بەردەوامە، ئێستا دەیانەوێت بە پاکێجی دادوەریی، کردەوەی "سیخوڕیی دزەکراو" بناسێنن. چۆن ئەم باسانە و ئەو کردەوەی "سیخوڕیی دزەکراو" کە بڕیارە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەڵدەسەنگێنن؟

ئاکەپە بە فریودانی گەل دژایەتیی دەستووری کودەتاکە و دروستکردنی دەستوورێکی مەدەنی، بەنیازە دەستوورێک دروست بکات کە لە ڕابردوو فاشیستی تر بێت و کۆمەڵکوژی کورد بە ئامانج بگرێت. ئەوان دەیانەوێت دەستوورێک دروست بکەن کە کۆمەڵکوژی کورد و سەرکوتکردنی تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بە ئاسایی و ڕەوای پێبدات. وردتر بڵێم نەیارانی خۆی بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەرگری لە دەستوریی کودەتاکە دەکەن، کە ناتوانرێت بنیات بنرێت. دەستووری نوێی دەستووری شەڕی تایبەتە لەدژی کۆمەڵگا. لە لایەکی ترەوە هاوپەیمانی سەرەکی ئاکەپە – مەهەپەیە. بەڵام دەستوورێکی مەدەنی و دیموکراتیک دروست دەکرێت! مەهەپە و دەوڵەت باغچەلی لە هەموو کەس زیاتر ئەم دەستوورە قبووڵ دەکەن. دیارە حیزبی ئییی و حیزبی وەحدەتی گەورە لەم بەرەیەدان. بەمانەوە دەستوورێکی بەناو مەدەنی دروست دەکرێت، بەڵام ئەمە دەستوورێکی دیموکراتیک نابێت، لە ڕاستیدا بەراورد دەکرێت بە دەستووری کۆنەوە. جگە لەوەش هیچ بڕگەیەکی نەگۆڕاوە، جگە لە ماددە بنەڕەتییەکان و مادەکانی دیکە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە کۆمەڵکوژی کوردەوە هەیە. لە ڕابردوودا لە یاسای سزادان مادەی وەک ١٦٨ و ١٧١ هەبووە. لە بەرامبەردا "یاسای دژە تیرۆر"یان دەرکرد و ئەو یاسایانەیان لابرد. ڕێگایان خۆش کرد بۆ ئەوەی هەمووان بخەنە زیندانەوە.

هەرکەسێک ڕەخنە بگرێت لەوانەیە بە تۆمەتی سیخوڕی تۆمەتبار بکرێت

وەک سیخوڕی دزەکراو، دەیانەوێت یاسایەکی ئاشکرای فاشیستی دەربکەن کە ڕێز لە هەموو مادەکانی یاسای تاوانی فاشیستی و تەنانەت یاسای دژە تیرۆریش بگرێت. ئەوانەی بیر لە دەرکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە دەکەنەوە دەتوانن چ جۆرە یاسای مەدەنی دیموکراتیک دروست بکەن؟ کاتێک دەڵێین دەستووری مەدەنی، مەبەستمان دەستووری دیموکراتیک نییە. هیچ یاسایەک هێندەی یاسای دزەکراو ناتوانێت زێهنی(فکری) بێت. بەڵام یاساکانی تاوان پێویستی بە بەڵگەی روونتر هەیە. لێرەدا هیچ بەڵگەیەکی ڕوون بوونی نییە. دادوەرەکان بڕیار دەدەن کە ئایا کەسێک سیخوڕی دزەکراوە یان نا. بەم یاسایە هەرکەسێک ڕەخنە لە سیاسەتەکانی دەوڵەت بگرێت، بە ئاسانی وەک سیخوڕ دەناسرێت. ئارگومێنت بۆ جەمسەرگیری نوێ، دوور خستنەوە و ڕاگەیاندنی دوژمن، سیخوڕی دزەکراوە. بەم یاسایە هەموو کورد بە سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە تۆمەتبار دەکەن. داواکارییەکانی کورد بۆ ئازادی و دیموکراسی و هەموو چالاکییەکانیان بەم شێوەیە هەڵدەسەنگاندنی بۆ دەکرێت. بە وتنی زلهێزە دەرەکییەکان دەیانەوێت تورکیا دابەش بکەن، باسی کورد و کوردستان، ئازادی و دیموکراسی دەکەن و بە سیخوڕی تۆمەتبار دەکرێن و سزا دەدرێن. ئەوانەی باسی دیموکراتیک و دیموکراسیکردن دەکەن بە سیخوڕیکردن تۆمەتبار دەکرێن و دەڵێن دەرفەت بۆ کورد و جیاخوازی دەکەنەوە. بەکورتی دەکرێ لێدوان و کردەوەی نەک هەر کورد، بەڵکو هەموو هێزە دیموکراتیکەکان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سیخوڕی تۆمەتبار بکرێن و سزا بدرێن. تەنانەت ئەم یاسایەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە هیچ شێوازێک نایانەوێت دەستبەرداری سیاسەتەکانی ئێستایان ببن. بەم حکومەتەوە نە ئاساییکردنەوە دەکرێت و نە دەستووریش  بەڕێوە دەبرێت. بەم حکوومەتەوە ناتوانرێت کارێکی چاک بکرێت. ئەم دەوڵەتە، دەوڵەتی خراپی و ئاژاوە گێڕییە. تەنها بە ڕووخاندنی ئەم دەوڵەتە دەتوانین لە خراپە و ئاژاوەگێڕی ڕزگارمان بێت.

بێ گومان ئەوە کورد و هێزە دیموکراتیکەکانن کە زیاتر لە هەمووان دەیانەوێت ئەم دەستوورە بگۆڕن. بەڵام دروستکردنی دەستوورێکی دیموکراتیک پێویستی بە عەقڵیەتی دیموکراتیک و ژینگەیەکی دیموکراتیک هەیە. ژینگەیەکی وەها ئێستا نییە. کورد و هێزە دیموکراتیکەکان٤٠ ساڵە داوای دەستووری نوێ دەکەن ئەوە کورد و هێزە دیموکراتیکەکانن کە زۆرترین دژایەتی دەستووری ١٩٨٢یان کرد، بەڵام دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت دەستوورێک دروست بکات کە ناسنامە و کەلتوور قبوڵ نەکات، بە تایبەت پەروەردە بە زمانی کوردی قبوڵ نەکات، بەڵکو زیاتر ئینکاری بکات. بەم پێیە دەتوانن تێگەیشتنی خۆیان لە دەستوور و دەوڵەتەکەی ئاکەپە-مەهەپە ئاشکرا بکەن. ئەگینا پابەندبوون بە ئەجێندای دەستووری ئاکەپە بە مانای لاوازکردنی تێکۆشان و تەسلیم کردنی کۆمەڵگایە. لەم بواراندا پێویستە لەم هەڵوێستانە زۆر بەدوور بن.

هەروەها پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان و بێگومان هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستەم دەبێ لە پرۆسەیەکی وادا کە بیانەوێت بە ڕێبازی "شەڕی تایبەتی نەرم" شەڕەکە خاو بکەنەوە چ ڕێبازێک هەڵبژێرن؟

ئەگەر هێزە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا هاوپەیمانییەکی بەرفراوانی تێکۆشانی دیموکراتیک دانەمەزرێنن، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستەم ناتوانن لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە زۆر شت بکەن. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لاواز بووە. گەل سیاسەتەکانی ئەم حکومەتەیان ڕەتکردەوە. سەرەتا عەقڵیەتەی مەهەپەیان ڕەتکردەوە کە سیاسەتەکانی دەوڵەت دیاری دەکرد. ئێستا دەوڵەتی ئاکەپە لە ڕووی سیاسییەوە کەوتووتە بارمتەی مەهەپەوە. ئەم هاوپەیمانییە ٨ ساڵەیە بەتەواوی ئاکەپەی گۆڕی بۆ مەهەپە. ئیتر جیاوازی لە نێوان ئاکەپە و مەهەپەدا نەماوە. لە ڕاستیدا زۆرینەی ئەندامانی پێشووی ئاکەپە لە ئاکەپەن چوونە دەرەوە. ئێستا ئاکەپە لەو کەسانە پێکدێت کە بەرگری لە سیاسەتی کلاسیکی دەوڵەت دەکەن و ئەوانەی تەنها بۆ قازانج نزیک دەبنەوە لە ئاکەپە. بەم تایبەتمەندیانە ئاکەپە زۆر لاواز بووە. لەم ڕووەوە دەرفەتی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە زیادی کردووە. ئەنجامی هەڵبژاردنە هەرێمیەکان ئەم بنەمایەی دیاری کرد. لەم ڕووەوە لاوازی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستەم و هەڵوێستی نادیاریان لە تێکۆشان دژی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە ئەرکێکی مێژوویی بەسەر هێزە ڕادیکاڵە دیموکراتیکەکاندا دەسەپێنێت. ژینگەی ئێستا پێویستی بە هێزی ئۆپۆزسیۆنی ڕادیکاڵە کە ببنە بەدیلێکی ڕاستەقینە بۆ دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە. ئەگەر هێزە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی تورکیا هاوپەیمانی خۆیان بەهێز بکەن و لە تێکۆشانی کارا و هاوبەشدا لە دژی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە کار بکەن، ئەوا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو سیستەمیش لە بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئێستا دەتوانن هێزی تێکۆشانی خۆیان نیشان بدەن.

هێندەی جەهەپە، پێویستە دەم پارتیش ڕەخنە بکرێت

لە ئێستادا پێویستە هەڵوێستی جەهەپە لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ڕەخنە بکرێت. بە لایەنی کەمیشەوە پێویستە هێندەی ئەوە، هێزە دیموکراسیە ڕادیکاڵەکان کە دەم پارتیشیان تێدایە ڕەخنە بکرێن. گەر لە دژی دەسەڵاتداری نەتوانرێت هاوپەیمانێتی بەرفراوان پێکبهێرێت، ئەوە ناتوانرێت تێکۆشانێکی کاریگەر و ئەنجامگر بەڕێوەببرێت. هەموو هێزە دیموکراسیەکان، لە پێش هەموویانەوە سۆسیالستەکان ئەمە باش دەزانن، کەچی لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هاوپەیمانییەکی بە هێز دانامەزرێنن. ئەمە جێگەی پرسیارە. ئایا پێویستە چاوەڕوانی دیموکراتیکیبوون لە جەهەپە بکرێت یان وەک هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە لە ئاکەپە؟ هیچ جیاوازییەک لە ئایدۆلۆژیا و تێڕوانینی سیاسیدا ناتوانێت ببێتە بیانوو بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی لەو شێوەیە. چەپی تورکیا لە دۆخێکی قەیراناوی لەم جۆرە لە تورکیادا هەنگاوێک نانێت. ئەمە سەرچاوەی خۆی له چەمکی ڕێکخستن و خه بات وەردەگرێت که ته سک و سنووردار بووەتەوە لە ناو خۆیدا. لە هەموو زیاتر هێزە دیموکراتیکەکانی کورد و پێکهاتەی هاوپەیمانێتی لە هاتنەئارای هاوپەیمانێتیەکی لەم جۆرە بەرپرسیارە. هێزە دیموکراتیکەکانی کورد پێویستە جارێکی تر قۆناغی هاوپەیمانێتی کاتی هەدەپە و چەمکی هاوپەیمانێتی هەڵسەنگێنێتەوە. ئەم بیرۆکەیە، تێگەشتنێکی لەو جۆرەی سیاسەت و هێڵی تێکۆشانی تەواوە کە دەبێتە وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی ئەمڕۆ. ڕێگای ٣ هەم کە بە بیرۆکەی هەدەپە کەوتە ڕۆژەڤەوە، لە هەمان کاتدا ڕێگەی دامەزراندی هاوپەیمانێتیەکی دیموکراسی زۆر بەرفراوانە. ئەوانەی لە دژی سیاسەتی هاوپەیمانێتی دەوەستنەوە هەر ئەوانەن کە لەدژی هێڵی ٣ هەم دەوستنەوە. لە لایەکی ترەوە ڕێگەی ٣هەم، پێکهینانی تاکتیکی سیاسی نیە. بە پێچەوانەوە، گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی پێویستییان بە هێنانە ئارای تاکتیکی سیاسی هەیە.

هاوپەیمانێتی دیموکراسی بەرفراوان

گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی گەلانی تورکیا، لەم کاتەدا کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لاواز بووە، پێویستە هاوپەیمانێتیەکی دیموکراسی بەرفراوان بونیادبنێن. بێگومان هەدەپە پارتێکە کە چەندین پێکهاتەی تێدایە. لە هەمان کاتدا دەتوانێت بە هێزی جیاواز، پارت و تەڤگەری ترەوە هاوپەیمانێتی دروستبکات. بە دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکی بەرفراوان هێزە جیاوازەکان لە خۆیدا کۆدەکاتەوە. ئەم جۆرە هاوپەیمانێتە دەتوانن گوێ لە زۆربەی ئەو هێزانە بگرن کە پێویستییان بە ئازادی و دیموکراسی هەیە. چونکە ئەم هێزانە بەرپرسیارێتی زیاترییان بەرامبەر بە خەڵک هەیە.

بێگومان ئەوانەی کە هاوپەیمانێتیەکی لەم ڕەنگە دادەمەزرێنن و لە دژی ئاکەپە-مەهەپە تێدەکۆش؛ پێویستە هێزی ئۆپۆزسیۆن لەسەر بنەمانی بەرژەوەندی گەل لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دەنگ هەڵبرن و تێبکۆشن. ئەوانەی دەنگیان بە جەهەپە دا بۆ ڕەخساندی دیموکراسی بوو لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە. بۆیە ئەم هێزانە پێویستە لە دژی ئەم دەسەڵاتدارییە نا دیموکراسییە بجەنگن. بۆیە گەر ئەم کارە نەکەن پشتیوانی گەل کەم دەبێتەوە. ئاکەپە-مەهەپە شەڕێکی تایبەت بەڕێوەدەبات بۆ کەمکردنەوەی پشتیوانی گەل لە جەهەپە. پێویستە ئەم ڕاستییە بزانرێت. پێوستە هێزەکانی تێکۆشانی دیموکراتیکبوون خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و تێکۆشان بەرەوپێشەوەبەرن.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە هەرچەند پێداگری بکات لەسەر هێرشکردنە سەر تەڤگەرەکەتان و گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان، قەیرانەکانی تورکیا قووڵتر دەبێت. تا قەیرانەکانی ناو هاوپەیمانییەکەش قووڵتر دەبێت و تادێت زیاتر لەنێو ڕای گشتیدا دەردەکەوێت. چۆن لەم ڕەوشە تێ بگەین؟

ساڵانی نەوەدەکان وەک ئێستە شەڕی تایبەتی قێزەون قووڵتر دەکرایەوە. دەوڵەتی تورک بەمەبەستی سەرکوتکردنی شۆڕشگێڕان و گەریلاکان، نزیکەی ١٥ هەزار تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە، کە ئەنجامدەرانی نادیارە (بەدەستی دەوڵەت و حیزبول کۆنترا ئەنجامدرا)، هەزاران گوندی سووتاندووە و وێرانکردووە، زیاتر لە ٥ ملیۆن هاوڵاتی ئێمەی ناچارکردووە بۆ کۆچکردن بەرەو شارە گەورەکان و ئەوروپا، هەزاران هاوڵاتیمان بە ئەشکەنجەی توند لە زیندانەکاندا ڕاگیران. لە ئەنجامی ئەم شەڕە قێزەونە نەوەک هەر ئابووری شکستی هێناوە. بەڵکو قەیرانی چاندی و جڤاکی لەگەڵ خۆیدا هێنا. بە دوژمنایەتی گەلی کورد ویژدان و ئەخلاقی جڤاکیان تێکشکاند. چونکە بۆ ئەوانەی دژایەتی ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد دەکەن، هەموو شتێک ڕێپێدراو بوو. بۆ دوژمنایەتی ئاپۆ و پەکەکە هەموو شتێک ڕەوا دەبینن. هەموو بەها جڤاکی و چاندییەکان گەندەڵ بوون، بەگوتەی عامی، هەموو شتێک لە ڕێ لایداوە. دەوڵەت بۆ پەیداکردنی داهاتی شەڕ، دەستی بە قاچاغی هیرۆین کردووە. شەڕی ساڵانی نەوەدەکان، دەوڵەتی کردووەتە مافیا و چەتە. هەموو جۆرە کارێکی قێزەون و نائەخلاقی لەژێر ناوی دوژمنایەتی ئاپۆ و پەکەکە کراون.

شەڕی تایبەت بۆتە هۆی تێکدان و داڕمانی هەموو شتێک

لە ٩ ساڵی پێشوو، وەک ساڵانی نەوەدەکان، شەڕی تایبەتی قێزەون زیادی کردووە. شەڕێکی تایبەتی قێزەون لە دژی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی بەڕێوەچووە. وەک نەوەدەکان، قەیرانی ئابووری، سیاسی، جڤاکی و چاندی سەریان هەڵداوە. چونکە هەموو شتێک لە چوارچێوەی شەڕێکی تایبەتدا دەکرێت، هونەر و چاند و وەرزش بە تەواوەتی بوونەتە ئامرازی شەڕێکی تایبەت دژی گەلی کورد. شەڕی تایبەت دژی گەلی کورد و هێزەکانی دیموکراسی، بووەتە مایەی تێکدان و داڕمانی هەموو شتێک. تورکیا گۆڕاوە بۆ وڵاتێک کە لە هەموو ڕوویەکەوە تێکچووە و داڕماوە. دیکتاتۆرییەتێکی فاشیستی وەها لە تورکیا دامەزرا کە لە هەموو جیهاندا هاوشێوەی نییە. جڤاکیان کردۆتە دوژمنی یەک.  بەڕاستی شەڕێکی ناوخۆیی جڤاکییان پێشخستووە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆتە دەسەڵاتی خراپەکاری. شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەی بزانن چ جۆرە زیانێک بە جڤاک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بگەیەنن. جۆرێک لە فاشیزمی تورکی دامەزراوە کە لە هەموو جیهاندا هاوشێوەی نییە. خۆی ئەو دەسەڵاتەی مەهەپە سیاسەتەکەی دیاری دەکات، چاوەڕوانی هیچی تری لێ ناکرێت.

ئێستە دەوڵەت هاوتەریبی مەهەپەیە

لە ماوەی ٩ ساڵی پێشوو دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا مەهەپە دەستی بەسەر هەموو شوێنێکدا گرتووە. هەر لە پۆلیسەوە تا دەگاتە دەسەڵاتی دادوەری و تا دەگاتە بیرۆکراسی، لە هەموو شوێنێک جێگەی خۆی کردۆتەوە. لە ئێستادا لە تورکیا دەوڵەت هاوتەریبی مەهەپەیە. چونکە دەسەڵاتی ئاکەپە جگە لە مانەوە لەسەر تەخت لەڕێگەی گەمە سیاسییەکانەوە هیچ ئامانجێکی تری نییە. چاودەپۆشێت لەوەی هەندێک هێزی تر ببنە دەوڵەتێکی هاوتەریب و بەم شێوەیە هەبوونی خۆی لە دەسەڵاتدا دەهێڵێتەوە. ئەمە ناودەبرێت بە سیاسەتی ئەردۆگان و پراگماتیزمی ئەردۆگان. ئێستا ئەم سیاسەتە گۆڕاوە بۆ ڕەوشێک کە خۆی لەناودەبات. مەهەپە لەڕێگەی هەموو چەتە و هێزە میلیشیاکانییەوە بۆتە دەوڵەتی هاوتەریب. ئەمە جاران دەربارەی فەتحوڵاکان دەگوترا، ئێستە بۆ مەهەپەییەکان دەگوترێت. بەم هۆیەوە و وەک نیشانەیەک بۆ ئەمە، دەوڵەت باخچەلی هەموو ڕۆژێک هەڕەشە لە پارتە سیاسییەکانی تر دەکات.

تورکیا دەوڵەتی باج و سەرانەی جیهانە

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ پەیداکردنی داهات بۆ شەڕی تایەبەت، قاچاخچێتی هیرۆینی کردووە. قاچاخچێی چەکی کردووە. پێشتر هەموو پارەی ڕەش و پارەی مافیا و چەتەکانی ئەوروپای هێناوەتە تورکیا و بەمەش داهاتی پارەی ڕەشی بۆ ئابوورییەکەی پەیدا کردووە. ئێستا تورکیا بووەتە ئەو وڵاتەی کە هەموو ڕێکخراوە مافیاکانی تێدا نیشتەجێ بووە. هەروەها پارێزگاری لە چەتەکانی وەک داعش دەکات و خاوەنداریان لێ دەکات و دواتر لەکاتی خۆیدا بازرگانیان پێوە دەکات. ئێستا بووەتە دەوڵەتی باج و سەرانەی جیهانی. وڵاتێکی لەم جۆرە بەتەنها ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و سیاسی و جڤاکی و چاندی نابێتەوە. بەڵکو هەموو جۆرە کارێکی قێزەون لەم ژینگەیەدا ڕوودەدات. لە تورکیا بەهۆی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر زیاتر بووە. تاوانی دژی ژنان و لەشفرۆشی بەهۆی ئەم دەسەڵاتەوە زیاتر بوون. ئەم دەسەڵاتە لەسەر کوشتنی ژنان درێژە بە دەسەڵاتەکەی دەدات. ژن وەک ئۆبژەیەک دەبینرێت، تا لەڕێگەیانەوە درێژە بە دەسەڵات و سەروەریی خۆیان بدەن.  بۆیە سیاسەتێک بەڕێوەدەبەن لەسەر بناغەی شکاندنی ئیرادەی ژنان.

چەتەکان تەنانەت دەوڵەتی یاسایشیان تێپەڕاندووە

شەڕی قێزەون دەوڵەت و جڤاکیش دادەڕمێنێت. ڕێگەخۆشدەکات بۆ دەرکەوتنی چەتەکان. هەر بۆیە چەتەکان پشت بە هاوبەشەکانیان لە دەسەڵاتدا دەبەستن و لەنێوان خۆیاندا شەڕ دەکەن. چەتەکان دەوڵەتی یاساییشیان تێپەڕاندووە؛ هەر بۆیە دەوڵەت خۆی بووەتە چەتە. لە ژینگەیەکی وەهادا بە دڵنیاییەوە شەڕ و ناکۆکی ڕوودەدات. ئێستا تەنها بەشێک لەو چەتانە دیارن. بێجگە لە چەتەکانی مەهەپە، چەتەی سەر بە ئاکەپەش هەن. چەتەکانی سەر بە مەهەپە لە ئێستاوە بە وشەی "نیشتمان، نەتەوە، ساکاریا" خۆیان ڕێکخراو و بەهێز دەکەن. ئەوانەی سەر بە ئاکەپە بە گوتنی "ئایین و ئیمان و بانگەواز" خۆیان ڕێکخراو و بەهێز دەکەن. ئێستە تورکیا لەنێوان چەتە ئایین‌پەرست و چەتە نەتەوەپەرستەکانەوە دابەشکراوە. ئەم شەڕەی نێوان چەتەکان بەردەوام مەزنتر دەبێت. مەهەپە و چەتەکانی بە گوتنی "ئەگەر باسەکە وڵات بێت، هەموو شتێکی تر پووچە" هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەن. ئەم دروشمە بۆتە دروشمی سەرەکی فاشیستەکان و چەتەکان و دوژمنانی گەلی کورد و دیموکراسی.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و ژمارەی کوژراوانی فەڵەستین، ٣٥ هەزاری تێپەڕاندووە. ناڕەزایەتییەکان دژی ئیسرائیل تا دێت زیاتر دەبن. سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆگان بە شێوەیەکی ئاشکرا خاوەنداری لە حەماس دەکات، قۆناغی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و کاریگەری ئەردۆگان لەسەر تێکۆشانی گەلی فەڵەستین چۆنە؟

شەڕی نێوان جوو و عەرەب ٣ هەزار ساڵە. پێش ئیسلامیش ئەم شەڕە هەبوو. لایەنە ئایین‌پەرست و نەتەوەپەرستەکان هۆکارن تا ئەم شەڕە بۆ هەمیشە بەردەوام بێت. تا دەستبەردار نەبن لە هۆشیاری ئایین‌پەرستی و نەتەوەپەرستی و نەتەوە-دەوڵەت، ئەم شەڕە کۆتایی نایەت. چارەسەری ئەم کێشەیە، لەناوبردنی لایەنێک نییە لەلایەن ئەویترەوە. لەم چوارچێوەیەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک تاکە چارەسەرە تا دەسەڵاتێکی دیموکراتیکی نادەوڵەتی پێکبێت و هەموو جڤاک دان بە یەکدا بنێن و ئازادانە گوزارشت لە خۆی بکات. ئەمە کۆنفیدراسیۆنی دەوڵەتە بچوکەکان نییە. سیستەمێکی دیموکراتیکە کە هەموو ئیتنیکە جیاوازەکان و جڤاکە ئایینییەکان تێیدا ئازاد و خۆسەرن. هەموو بەشەکانی دیکەی جڤاکیش لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک خۆیان ڕێکخراو دەکەن و لەنێو دامەزراوەیەکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک لەدەوری یەک کۆدەبنەوە. فەڵەستینی و جووەکان دەتوانن لەنێو سیستەمێکی وەها دیموکراتیکدا پێکەوە بژین. ئەم سیستەمە دیموکراتیکە، سیستەمێک نییە کە لایەنێک دەوڵەت بێت و سەروەریی بەسەر لایەنەکەی تردا بکات. ئەمە سیستەمێکە تێیدا فەڵەستینییەکان لەسەر خاکی خۆیان ئازاد بژین و خۆیان بەڕێوە ببەن. ئەمە ڕێگەی چارەسەری سەدەی بیست و یەکە. پێیویستە جڤاکەکان خۆیان لە زیهنیەتی دەوڵەت-نەتەوە ڕزگار بکەن و ئەم زیهنیەتە ئازاری مەزن لەنێو جڤاکدا پەیدا دەکات. ئەنجامی زیهنیەتی ئایین‌پەرست و نەتەوەپەرست، ئەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و حەماسە.

ئیسرائیل حەماس دەکاتە پاساوێک و ستەم لە گەلی فەڵەستین دەکات. هەڵبەت زیهنیەت و کارەکانی حەماس قبووڵکراو نییە. حەماس بۆتە ڕێکخراوێکی ئاژاوەگێڕ. بەڵام بەرامبەر هێرشی حەماس، کوشتنی گەلی فەڵەستین تاوانێکی مرۆڤایەتییە. ویژدانی هەموو مرۆڤایەتی ئەمە قبووڵ ناکات. ئیسرائیل لەئێستەوە مەحکوم کراوە. نە ئیسرائیل سەردەکەوێت و نە حەماس. ئەم شەڕە دەریدەخات هەردوو زیهنیەتەکە شکستیان هێناوە و دۆڕاون.

پشتیوانی لە فەڵەستین، پەیوەندی بە حەماسەوە نییە

ئێستە لە هەموو جیهان هەڵوێستێکی ویژدانی و مرۆڤانە و ئەخلاقی و دیموکراتیک دژی ئیسرائیل هەیە. ئەمەی وایکرد ئەمە ڕووبدات، میوانداری فەڵەستینە، کە تێکۆشانی ئازادی فەڵەستین لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا دەرگای بۆ ڕێکخراوە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستییەکانی ٧٢ نەتەوە کردووە. بەمەش گەلی فەڵەستین پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتیکەکان و هەموو گەلانی جیهاندا دامەزراند. پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٩ ـەوە لە کامپەکانی فەڵەستین مایەوە، سودی لە ڕێکخراوە فەڵەستینییەکان وەرگرت. بناغەی پشتیوانی ئێستەی سەرانسەری جیهان لە گەلی فەڵەستین، ئەوەیە کە ساڵانی شەست و حەفتاکان دەرگایان بۆ ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان کردەوە. ئەم ڕاستییە بووە هۆکاری ئەم پشتیوانییە مەزنەی ئێستە. پەیوەندی بە پشتیوانیکردنی حەماسەوە نییە. ئەو پەیوەندییەی گەلی فەڵەستین و هێزە ڕێکخراوەکانێتی کە پێش ٥٠ و ٦٠ ساڵ لەگەڵ گەلانی جیهان و ڕێکخراوە شۆڕشگێڕەکان دایمەزراندووە. پێویستە فەڵەستینییەکان و ئەوانەی پشتیوانی دەکەن، ئەم ڕاستییە بزانن. ئەم پشتیوانییە بەهۆی حەماس و ڕێکخراوە هاوشێوەکانی نییە. تا ئەم ڕاستییە نەبینرێت، سەرچاوەی پشتیوانییەکانی ئەمڕۆ لە سەرانسەری جیهان بۆ گەلی فەڵەستین و ناڕەزایەتییەکان دژی ئیسرائیل و لایەنگرەکانی، شیاوی تێگەیشتن نین.

ئەردۆگان لەڕێگەی حەماسەوە باج‌سێنی دەکات

ئەردۆگانی فاشیست وەک لایەنگیری حەماس خۆی دەردەخات، ئەمە تەنها سیاسەتی هەڕەشە و باج‌سێنییە. دەیەوێت بڵێت، ئەگەر دەتانەوێت دژی حەماس بم، دەبێت پشتگیری سیاسەتەکەم بکەن لە دژی کورد و هەرێمەکە. وەک بناغەش پشتگیری سیاسەتەکەم بکەن لە قڕکردنی کوردان، تاوەکو سیاسەتەکەم بەرامبەر حەماس بگۆڕم. دەوڵەتی تورک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئاشتی و سەقامگیری ناوێت. با شەڕ و ئاژاوە هەبێت، تا هەمووان پێویستیان پێی هەبێت و ڕووی لێ بکەن. واتە خاوەنی زیهنیەت و سیاسەتێکی وەهایە. تاکە دەوڵەت دەیەوێت شەڕی ئیسرائیل-حەماس بڵاوببێتەوە و شەڕی ئیسرائیل-عەرەب، ئیسرائیل-ئێران دروست ببێت، دەوڵەتی تورکیایە، یاخود دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە لە تورکیا.

لە ئێران سەرۆک کۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی بە ڕووداوێکی هەلیکۆپتەر گیانی لەدەست دا. پەیوەست بەمە، ئەوانەی زۆرترین گریمانەیان کرد و ڕۆژەڤی ئەوەی گوایە دەشێت مردنەکەی بەرئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بێت، تەلەفزیۆنەکانی سەر بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بوون. کاتێک دەڕوانرێتە ئەم تەلەفزیۆن و چاپەمەنییانە، تێدەگەی تورکیا دەیەوێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس هێندەی تر بڵاوببێتەوە.

ئەوەی بەسەر فەڵەستیندا هاتووە، بۆ ئاکەپە ئامرازێکە

هەمووان دۆستایەتی ئاکەپەیان لەگەڵ فەلەستین بینی! پەرلەمانتارێک گوتی: "ئێوە بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن". سوکایەتیان بەو پەرلەمانتارە کرد و وایان لێکرد لە پەرلەماندا بمرێت. تا دوای هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار بازرگانییەکەیان نەهێنا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەوەی بەسەر گەلی فەڵەستین هات تەنها ئامرازێکی سیاسییە بۆ دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە. کەس باوەڕی بەوە نییە ئەو دەسەڵاتەی ستەم لە کوردان و گەل و جڤاکە جیاوازەکان دەکات، لە فەڵەستین بەگوێرەی ئەخلاق و ویژدان بجووڵێتەوە!.

بناغەی سیاسەتی دەوڵەتی تورک

تورکیا بۆ ماوەی دەیان ساڵ لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پشتیوانی ئەمریکا و ئەوروپای وەرگرت و سیاسەتی قڕکردنی دژ بە کورد بەڕێوەبرد. ئەمڕۆش ئەگەر کێشەی لەگەڵ ئیسرائیل یان هێزێکی جیاوازدا هەبێت یان هەڵوێستێکی نیشان بدات، هۆکاری ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانییە لەپێناو قڕکردنی کورد. بناغەی سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک لەسەر ئەمە دامەزراوە. باج‌سێنی و هەڕەشە و ڕەخنەکانی لە هەندێک هێز، بۆ بەدەستهێنانی ئەم جۆرە پشتیوانیەیە. پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکان ئەو ڕاستییە بزانن.