تەرمی شەهید ئیسماعیل بەخاکسپێردرا
خەڵکی تەل حەمیس تەرمی شەهید ئەحمەد محەمەدیان بەخاکسپارد و پەیامی دڵسۆزیان بۆ شەهیدان دووپات کردەوە.
خەڵکی تەل حەمیس تەرمی شەهید ئەحمەد محەمەدیان بەخاکسپارد و پەیامی دڵسۆزیان بۆ شەهیدان دووپات کردەوە.
سەدان دانیشتووی شاری تەل حەمیسی کانتۆنی جەزیرە، ئەندامی پارتەکان و ڕیشسپی عەشیرەتەکان و هێزە سەربازییەکان لە گۆڕستانی ڕۆژئاوای شارەکە کۆبوونەوە و تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، شەهید ئەحمەد محەمەد ئیسماعیلیان بەخاکسپارد، کە ٧ ی ئەیلول بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بوو.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، خالد نایف سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و گوتی: "شەهید ئەحمەد وەک هەزاران شەهیدی تر، قبووڵی نەکرد ئەم خاکە داگیر بکرێت، بۆ سەلامەتی گەلەکەی لە سەنگەرەکان بوو".
یەک لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی قەسەدە، عەگید عومەر جەختی کردەوە لە درێژەدان بە تێکۆشان بۆ پاراستنی ئاسایشێ هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گوتی: "بۆ تێکدانی پلانەکانی داگیرکاری و هەوڵەکانی نانەوەی فیتنە، پێویستە گەلەکەمان یەکگرتوو بن".
هاوسەرۆکی دەستەی ئایینی شاری تەل حەمیس موعتەز عەنتەر ئاماژەی بەوە کرد ئایینی ئیسلام بانگەواز دەکات بۆ پاراستنی خاک و شەرەف، ئەوانەی لەم پێناوەدا گیان دەسپێرن، بە شەهید ناودەبات.
ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا، دواتر تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.