ئەو گوندنشینەی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بریندار بوو، شەهید بوو
هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد سادق عومەر کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی دێر جەمال بریندار بوو، شەهید بوو.
هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد سادق عومەر کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی دێر جەمال بریندار بوو، شەهید بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیوەڕۆ گوندی دێر جەمالی شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین و شەهبای تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکە، هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد سادق عومەر (٣٠ ساڵ) بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
زانراوە، محەمەد سادق کە خەڵکی گوندی کەفەر ناسحی کانتۆنی عەفرین و شەهبایە، لە ئەنجامی برینە سەختەکەی، شەهید بووە.