بنەماڵەکان تەرمی سێ کۆڵبەریان دۆزییەوە
هەوڵەکانی ناوەندە فیراگوزاریەکان بۆ ڕزگار کردنی ٥ کۆڵبەر لە سەرسنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کۆتایی هات. بنەماڵەکان خۆیان دەستیان بە گەڕان کرد و خۆیان گەیاندە تەرمی ٣ لە کۆڵبەرەکان.
هەوڵەکانی ناوەندە فیراگوزاریەکان بۆ ڕزگار کردنی ٥ کۆڵبەر لە سەرسنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کۆتایی هات. بنەماڵەکان خۆیان دەستیان بە گەڕان کرد و خۆیان گەیاندە تەرمی ٣ لە کۆڵبەرەکان.
گەڕانی ناوەندی فریاگوزاریەکان بۆ دۆزینەوە پێنج کۆڵەبر بە ناوەکانی مولا خودایی، فەرهاد خودایی، بەڵێن ئەحمەدی، یاوەر ئەسلانی و مەتین ئەسلانی دوای هەرەسی بەفر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە لە ڕۆژی ١٨ی کانووندا ڕوویدا دوێنێ دەستیان بەگەڕان کردبوو ئەمرۆ کۆتاییان پێهێنا.
'تەرمی ٣ کۆڵەبر دۆزرایەوە'
بنەماڵە و کەسوکاری کۆڵبەرەکان کە خۆیان دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای کۆڵبەرەکاندا، ئەمڕۆ تەرمی ٣ کۆڵبەریان لە بن بەفردا دەرخست. بە پێی زانیارییەکان تەرمی مەتین ئەسلانی، بەلێن ئەحمەدی و مۆلا خودانی لە ژێرهەرەسدا دەرهێنراوە.
بنەماڵە و کەسووکاری کۆڵبەرەکان بۆ گەیاندنی خۆیان بە تەرمی کۆڵبەرەکان لە گوندی بلندباسان بەردەوامن لە گەڕان. ناجی تەکەر لە گوندی سووالت زانیاری دا وتی: بنەماڵەکان لە ڕووی ڕۆژهەڵاتەوە لە بەرەبەیانیەوە دەستیان بە گەڕان کرد."
گەڕانی بنەماڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ٢ کۆڵبەری تر بە ناوەکانی یاوەر ئەسلانی و فەرهاد خودایی بەردەوام دەکات.
هاووڵاتیەکی گوندی بڵندباسان دەستنیشانیکرد کە دوای ئەوەی کە دوای ئەوەی کە هیچ ئەنجامێکیان لە گەڕانی تیمە فریاگوزاریەکان نەگرت ، بنەماڵەکان خۆیان دەستیان کرد بە گەڕان.
ک-ش