دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتیی ئەنجامی کۆبوونەوەی سلێمانی ئاشکراکرد

دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتیی ئەنجامنامەی کۆبوونەوە “کۆمخەبات”ی سلێمانی ئاشکراکرد، کە لەڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا بە بەشداریی دایکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.

دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتیی ئەنجامنامەی کۆبوونەوە “کۆمخەبات”ی سلێمانی ئاشکراکرد، کە لەڕۆژی جیهانیی ئاشتیدا بە بەشداریی دایکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو، دایکانی ئاشتی داوا دەکەن: دایکانی پێشمەرگە و گەریلا، وە هەتا دایکانی ئەو سەربازانەی ڕۆڵەکانمان دەکوژن دەبێت بە تێکۆشانی خۆیان بە ڕێگەی چارەسەری ئاشتییانە داوا لە دەوڵەتانیان بکە بۆ ڕاوەستاندنی تاوانی شەڕ.

دەستپێشخەریی دایکانی ئاشتیی ئەنجامنامەی کۆبوونەوە “کۆمخەبات”ی دایکانی ئاشتیی هەرچواپارچەی کوردستانی ئاشکراکرد، کە ڕۆژی ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢١ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی ئاشتیی لە شاری سلێمانی بەدروشمی “پێکەوە بەدیهێنانی ئاشتیی مسۆگەر دەکەین” بەبەشداریی دایکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.

دایکانی ئاشتیی لە ئەنجامنامەکەدا داوا لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەن: بێ دەنگی بشکێنن بەرامبەر ئەو ستەمەی لەگەلی کورد دەکرێت، دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت کە داگیرکەران ساڵانێکە لە کوردستان کۆمەڵکوژی دەکەن بەشێوازی دڕندانە  لە باشوور، ڕۆژهەڵات ، باکوور، ڕۆژئاوا، سەرکردەکانی کوردیان بەگشتی لەبەرچاوماندا کوشتووە و تا ئێستاش دەیانکوژن.

هەروەها هاتووە: ئێمە وەک دایکان ئەو گرژییانەی لەنێوان حزبەکاندا کە دەبنە هۆی خوێنڕشتن قبوڵ ناکەین، پێویستە هەموو لایەنێک بە ئەرکی کوردایەتیی خۆی هەستێت و نابێت بە هیچ شێوازێک هاوکاری داگیرکەران بکەن ودژی یەکتر شەڕبکەن  ئەگەر تۆ لە ماڵی خۆتدا یەک نەبیت، ڕەنگە ماڵەکەت پەرت و بڵاو بێت “پارچە پارچە”، داواتان لێ دەکەین با لە ماڵی خۆماندا یەک بین بۆ ئەوەی لە بەرامبەر نەیاردا نەشکێین و ئەرکە مێژووییەکانمان جێبەجێ بکەین.

دایکانی ئاشتیی لە ئەنجامنامەکەدا داوا هەموو بزووتنەوەکانی ژنانی کورد دەکات، پیشەنگایەتی بۆ یەکێتی نەتەوەیی بکەن و دەستبەجێ کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن، هاوکات داواش لە پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکات، لە دژی داگیرکاریی یەکبگرن و کوردستان بپارێزن.

دەقی ئەنجامنامەی کۆبوونەوە “کۆمخەبات”ی دایکانی ئاشتی:

دەوڵەتە داگیرکارەکان ساڵانێکە بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد شەڕێکی نائەخلاقیان لە بەرامبەر گەلی کورد بەرپا کردوە. لە کوردستان دەوڵەتەکان پشتگیریی لە هەندێک هێزی وەک داعش و گروپە چەتەکان دەکەن و دەیاننرێت بۆ هەرێمە کوردییەکان. وەک دەزانرێت چەندین ساڵە داعش و گروپە چەتەکان هاوکاری دەکرێن و ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە چواربەشی کوردستان دەکوژن و بەهاکانی کورد تاڵان دەکەن. بە چەکە قەدەغەکراوەکانیان منداڵەکانمان دەکوژن و هێزە نێونەتەوەییەکانیش لە بەرامبەردا بە بێدەنگییان دەیانپارێزن. لە بەرامبەر ئەمەدا ئێمە وەک دایکانی ئاشتی داوامان لە هێزە نێونەتەوەییەکان هەیە کە بێ دەنگی بشکێنن بەرامبەر ئەوستەمەی لەگەلی کورد دەکرێت. دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت کە داگیرکەران ساڵانێکە لە کوردستان کۆمەڵکوژی دەکەن بەشێوازی دڕندانە  لە باشوور، ڕۆژهەڵات ، باکوور، ڕۆژئاوا ،    سەرکردەکانی کوردیان بەگشتی لەبەر چاوماندا کوشتووە و تا ئێستاش دەیانکوژن.

ئێمە وەک دایکان ئەو گرژییانەی لەنێوان حزبەکاندا کە دەبنە هۆی خوێنڕشتن قبوڵ ناکەین، پێویستە هەموو لایەنێک بە ئەرکی کوردایەتیی خۆی هەستێت و نابێت بە هیچ شێوازێک هاوکاری داگیرکەران بکەن ودژی یەکتر شەڕبکەن  ئەگەر تۆ لە ماڵی خۆتدا یەک نەبیت، ڕەنگە ماڵەکەت پەرت و بڵاو بێت “پارچە پارچە”، داواتان لێ دەکەین با لە ماڵی خۆماندا یەک بین بۆ ئەوەی لە بەرامبەر نەیاردا نەشکێین و ئەرکە مێژووییەکانمان جێبەجێ بکەین.

هەمیشە جەستەی منداڵەکانمان پارچە پارچە دەکەن،تیرۆری دەکەن، ئێمە وەک دایک و ژن دەبێت لە بەرامبەر داگیرکاریدا بێدەنگ نەبین.دایکانی پێشمەرگەو گەریلا،وەهەتا دایکانی ئەو سەربازانەی ڕۆڵەکانمان دەکوژن دەبێت بە تێکۆشانی خۆیان بە ڕێگەی چارەسەری ئاشتییانە داوا لە دەوڵەتانیان بکە بۆ ڕاوەستاندنی تاوانی شەڕ.

لەسەر ئەم بنەمایە: ئێمە داگیرکارییەکان لەسەر کوردستان شەرمەزار دەکەین.

– بانگەوازیمان بۆ هێزە نێونەتەوەییەکان لە دژی کۆمەڵکوژی و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی خاوەن هەڵوێست بن.

– بانگەوازیمان  بۆ هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان، پارێزگاری لە هەبوونی گەلی کورد و کولتووری کورد بکەن و خاوەن هەڵوێست بن.

– بانگەوازیمان بۆ هەموو دایکان و دایکانی گەریلا و دایکانی پێشمەرگە و دایکانی سەربازەکان ئەوەیە، ببنە ڕێگری ئەم شەڕە نەگریسە چونکە لەئەنجامدا دایکی هەموویان جگەرو دڵیان دەسوتێت بە لەدەستدانی ڕۆڵەکانیان.

– داوا لە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە لە دژی داگیرکاریی.”

ف.ق